سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تەیەموم بۆ لەشگرانی لە زستاندا.؟
ئایا دروستە لە کاتی سەرمادا تەیەموم بکرێ بۆ لەشگرانی؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3907

ئایا دروستە لە کاتی سەرمادا تەیەموم بکرێ بۆ لەشگرانی؟

یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی ئیسلام ئاسانکاریە بۆ مرۆڤەکان و لابردنی ناڕەحەتیە لە سەریان، خوای گەورە ئەفەرموێت :{مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ} المائدة :٦. یاخود ئەفەرموێت:{يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ} البقرة:١٨٥.
پێغەمبەری ئازیزو نوری چاومان ئەفەرموێت :"إذا أمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم" متفق عليه.
پاشان پێغەمبەر (صلّى اللّه عليه وسلم) بێ دەنگی کردوە کاتێک هاوەڵێک لە بەر سەرما لە لەشگرانی تەیەمومی کردوە، لە جەنگی (ذات السلاسل) دا عەمری کوڕی عاس توشی لەشگرانی بوو، فەرمووی گەر خۆم بشۆم لەوەیە توشی ناڕەحەتی ببم، بۆیە تەیەمومم کرد، پاشان نوێژی بەیانیم بۆ هاوەڵان کرد، دوای بۆ پێغەمبەری خوایان باسکرد، ئەویش فەرمووی:" صليت بأصحابك وأنت جنب"؟ منیش هۆکارەکەم بۆ گێڕایەوەو وتم خوای گەورە ئەفەرموێت {وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا} النساء: ٢٩.
پێغەمبەری خوا (صلّى اللّه عليه وسلم) دەستی کرد بە پێکەنین و هیچی نەوت. رواه الحاكم والبيهقي في الكبرى. 
هەر بۆیە ئیمامی ابن عبدالبر لە (الاستذكار: ١/ ٣٠٣)وە ئیمامی نەوەوی لە ( شرح صحيح مسلم: ٤/ ٥٧)دا کۆدەنگی زانایان نەقل ئەکەن کە دروستە تەیەموم کردن بۆ کەسێک لەشی گران بێت و ناڕەحەت بێت بە بەکارهێنانی ئاوا بۆ لابردنی لەشگرانی. 
وە ئیمامی ماوەردی لە کتێبی( الحاوي الكبير) دا ئەفەرموێت: گەر کەسێک لەشی گران بێت و بترسێ لە بەکارهێنانی ئاو بەهۆی سەرمای زۆرەوە نەشی توانی ئاو گەرم بکات دروستە تەیەموم بکات بۆ پاراستنی خۆی. 
وە ئیمامی ابن رجب الحنبلي لە کتێبی( فتح الباري: ٢/ ٢٧٩) دا ئەفەرموێت : زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن هەرکەس ترسا لە بەکارهێنانی ئاو بۆ لەشگرانی یان دەستنوێژ بەهۆی سەرماوە ئەوە دروستە تەیەموم بکات. 
لە حەنەفیەکانیش ئیمامی ئەبو حەسەنی سوغدی لە کتێبی( النُتف في الفتاوى) دا ئەفەرموێت: "من يخَاف على نَفسه ضَرَرَ الـمَاء لشدَّة الْبرد جَازَ لَهُ أن يتَيَمَّم". 
 
 پوختەی قسە:

هیچ زانایەک لە پێشینان تەیەموم کردنیان بە نادروست دانەناوە بۆ کەسی لەشگران جگە لە (عبدالله بن عمر) وە ( عبدالله بن مسعود) وە (إبراهيم النخعي) بەڵام ئەو دوو هاوەڵە بەڕێزەش لەو فەتوایە پەشیمان بونەوە، هەر بۆیە کۆدە دەنگی لەسەر ئەوەیە کە دروستە تەیەموم کردن بۆ کەسێک لەشی گران بێت یاخود لە سوڕی مانگانە پاک ببێتەوە یان دەستنوێژ بگرێ، بە مەرجی سەرما بێت و توانای ئاو گەرم کردنی نەبێت و نەتوانێ خۆی بشوات.
            
تێبینی:

شێوازی تەیەموم  بۆ دەستنوێژ و لەشگرانی و تەواو بوون لە سوڕی مانگانە و پاک بونەوەی ئافرەت لە خوێنی منداڵ بوون بەم شێوەیە، هەردوو دەستی ئەدات بە خۆڵەکەدا یان ئەو شتەی تۆزاویە پاشان دەستەکانی ئەهێنێت بە دەم و چاویدا، پاشان جارێکی تر دەست ئەداتەوە لە خۆڵەکە و لەپی دەستی جەپی ئەهێنێت بە دەستی راستیاو لەپی دەستی ڕاستیشی ئەهێنێت بە دەستی چەپیدا تا ئەنیشکی.

✍️ وەڵامدانەوەی: د. شاخوان سيامنصورى.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحموود  رحمه الله.

 

  ژمارەی بینین 291

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram