سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کڕین و فڕۆشتنی پشیلە.؟
حوکمی کڕین و فڕۆشتن بە پشیلەوە چییە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3908

حوکمی کڕین و فڕۆشتن بە پشیلەوە چییە؟

وەڵام :
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله. 
سەرەتا بەوە دەستپێدەکەم کە ڕاگرتن و بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا دروستەو ڕێگەپێدراوە ، ئەمەش بۆچوونی تێکڕای زانایانی ئیسلامە . 
بەڵام سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی زۆربەی زانایان لە نێویانيشدا هەرچوار مەزهەبەکە بەدروستی دەزانن کە کڕین و فرۆشتن بە پشیلەوە بکرێت (١) 
پێشەوا نەوەوی دەفەرموێت : ئەمە بۆچونی ئیبن عەباس و ئیبن سیرین و حەمماد و مالیک و ثەوری و شافیعی و ئەحمەد و ئیسحاق و ئەبوو حەنیفە و چەندین زانای تریشە . (٢) 
چونکە پشیلە پاکە و دروستە لە ماڵدا بەخێو بکرێت و دەکرێت سودیشی لێ ببینرێت . 
لە بەرامبەردا هەندێکی تر لە زانایان فرۆشتنی پشیلە بەدروست  نازانن لەوانە ( طاووس و موجاهید و ئیبن حەزم )و چەند زانایەکی تر ، بەڵام وەڵام دروانەتەوە کە فەرمودەی صەحیح لە بارەی قەدەغەکردنەوە نەهاتوە ، ئەو فەرمودانەش کە لە بارەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی پشیلەوە هاتون یان لاوازن ، یان مەبەست لێی پشیلەی کێویە ، یان قەدەغەکردنی تەنزیهیە . بۆیە ابن عبد البر دەفەرموێت : ( وليس في السنور شيء يصح) (٣) 
هەروەها پێشەوا ئەحمەد دەفەرموێت : ( ما علمت فيه شيئا يثبت أو يصح). (٤)

ڕای بەهێز و پەسەند: کڕینی و فرۆشتنی پشیلەی ماڵیی دروستە و هیچ گرفتێکی نیە . بەڵام پێویستە ڕەچاوی نرخی زۆر  بکرێت و زێدەڕۆیی نەکرێ لە کڕین و فرۆشتندا. 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
١- بروانە: کتێبی المجموع شرح المهذب" (9/229) هەروەها المغني لابن قدامة ( 4/193 ).
٢- سەرچاوەی پێشوو.
٣- التمهيد (8/434 ).
٤- جامع العلوم والحكم (417).

✍️ وەڵامی ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا مەلا محمد چیمەنیەوە دراوەتەوە. 

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحموود  رحمه الله.

 

  ژمارەی بینین 185

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram