حوکمی رۆژوو گرتن له‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژیان زۆر درێژه؟!
ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه خۆریان لێوه هه‌ڵدێت و لێیانه‌وه ئاوا ده‌بێت، فه‌رزه‌و پێویسته بیگرن. ده‌بێت له سپێده‌ی به‌یانییه‌وه تا خۆرئاوابوون خۆیان له‌و ڕه‌فتارانه بگرنه‌وه كه ڕۆژوو ده‌شكێنێت له خواردن و خواردنه‌وه‌و ره‌حه‌تبوونی جنسیی و ئه‌وی له حوكمیاندایه. چونكه خوای كاربه‌جێ فه‌رموویه‌تی: (شه‌وان بخۆن و بخۆنه‌وه تا ئه‌و ساته‌ی هیڵی تاریكایی شه‌و له هێڵی رۆشنایی سپێده جیا ده‌كرێته‌وه، پاشان تا هاتنی شه‌و به‌رۆژوو بن). فه‌رمانه‌كه ڕۆشنه مادام شه‌وو رۆژ لێك جودا ده‌كرێنه‌وه، ده‌بێت ڕۆژووه‌كه بگیرێت، ئه‌گه‌رچی ڕۆژه‌كه بیست سه‌عات و زیاتریش بخایه‌نێت، وه‌كو وڵاتى نه‌رویج كه یه‌كه‌مین ڕۆژی ڕه‌مه‌زان بیست سه‌عاته‌و تا كۆتایی مانگه‌كه‌ش رۆژ درێژتر ده‌بێت. بەڵام كه‌سانێک کە له‌و شوێنانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن و دواتر ناتوانن ڕۆژووبوونهكهیان ته‌واو بكەن، چ له‌به‌ر زۆر برسێتی یان له‌به‌ر زۆر تینوێتی یان له‌به‌ر شه‌كه‌تبوون و ماندووبوونێكی زۆر، ئه‌م حاڵەتانە پاش زانینی حاڵه‌تی تەواوى ڕۆژووگر، یان ده‌ترسێن تووشی نه‌خۆشییه‌ك ببن، ئه‌مه‌ش به ڕای خاوه‌ن زانیاریی و ئه‌زموون، بۆیان هه‌یه رۆژووه‌كه‌یان بشكێنن. بەڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنانه دەژين كه شه‌ش مانگ شه‌وه‌و شه‌ش مانگ رۆژه، وه‌كو موسوڵمانانی باكوری نه‌رویج و سوید و فنله‌نداو ئایلهنداو كه‌نه‌دا، یان له پۆڵ (قوتب)ی باشوورن (ئوسترالیا‌و نیوزیله‌نداو هاوشێوه‌یان.. ده‌بێت كاته‌كانی نوێژ‌و ڕۆژوویان به پێی كاتی شه‌وو ڕۆژی نزیكترین ناوچه‌وه لێیان دیاری بكه‌ن كه شه‌وو رۆژیان هه‌یه.. به‌ڵگه‌ی ئه‌م مه‌زه‌نده (ته‌قدیر) كردنه‌ش ئه‌و ریوایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَڵّی الڵّهُ عَڵیْهِ وَسَڵّمَ) باسی ده‌ججالی بۆ یاوه‌ران دەكردو دهيفهرموو، عه‌رزیان كرد: (ما لبثه فی الأرض) واته: چه‌ند له‌سه‌ر زه‌مین ده‌مێنێته‌وه؟ فه‌رمووی (أربعونَ یومَاً، یومٌ كَسَنَة، وَیومٌ كَشَهرٍ، وَێومٌ كَجُمُعَة، وَسَائِرُ أیَّامِهِ كَأیَّامِكُم) واته: چل رۆژ، رۆژێكیان به‌قه‌ده‌ر ساڵێك ده‌بێت، رۆژێكی تریان به‌قه‌ده‌ر مانگێك ده‌بێت، رۆژێكی تری به‌قه‌ده‌ر هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، رۆژه‌كانی تری هه‌ر وه‌كو ئه‌م رۆژانه‌ی ئێوه ده‌بێت. عه‌رزیان كرد: (یا رَسُول اللهِ، الیومُ الذی كَسَنَة أَیكفِینَا فِیهِ صَلاة یومٍ) واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا له‌و رۆژه‌یاندا كه به‌قه‌ده‌ر ساڵێك درێژه، نوێژی یه‌ك رۆژی تێدا بكه‌ین به‌سه؟ فه‌رمووی (لا، أقدِرُوا لهُ قَدرَهُ) واته: نه‌خێر، كاتی نوێژه‌كانی مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن. (ئيمامى موسلیم گێڕاوێتیه‌وه). وەڵامدانەوە: مامۆستا فاتيح نجم ا‌لدین. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.