قارون: له خاوه‌ن ماڵ و سامان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جووله‌كه بوو. له سه‌رده‌می مووسادا، خۆی به گه‌وره زانی و باوه‌ڕی نه‌هێنا، خوای گه‌وره خۆی و ماڵه‌كه‌شی به زه‌ویدا برده خواره‌وه.
قاهیره: پایته‌ختی كۆماری میسری عه‌ره‌بییه. گه‌وره‌ترین شاره له ئه‌فریقا و جیهانی عه‌ره‌بی. پێشه‌وای (فاطمي) جوهر الصقلي له سه‌رووی (فسطاط)ه‌وه دروستی كرد.
قیبتی: قیبتی وشه‌یه‌كی یۆنانیه مانای: دانیشتوانی میسر، و وشه‌ی (قبط) تا سه‌ده‌ی (18)ش دائه‌بڕا به سه‌ر نه‌سرانیه میسیره ئه‌رسۆزه‌كسیه‌كان، له پاشاندا هه‌ندێكیان بیروباوه‌ڕی كاسۆلكی و هه‌ندێكی كه‌شیان پروتستانتییان وه‌رگرت، وه وای لێ هاتووه كه وشه‌ی (قیبتیه‌كان) به شێوه‌یه‌كی گشتی به سه‌ر نه‌سرانیه‌كانی میسردا ده‌ئه‌بڕێت.
قوسته‌نتینییه: بیزه‌نته‌ی كۆنه. قوسته‌نتینی گه‌وره له ساڵی (٣٢٤)ی كۆچی سه‌رله‌نوێ دروستی كردۆته‌وه و ناوی نا قوسته‌نتینییه. پایته‌ختی سیاسی و ئایینی ئیمپراتۆر‌یی بیزه‌نتی بووه. (محمد الفاتح) له ساڵی (١٤٥٣)ی زایینی ڕزگاری كرد. ئیتر بووه جێی ئیمپراتۆر‌یی عوسمانی و ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ئاسیتانه و پاشانیش بووه به ئیستانبوول.
قوسته‌نتین: ئیمپراتۆرێكی ڕۆمانی و دامه‌زرێنه‌ری قوسته‌نتینیه بوو. له ساڵی (٣٣٧ی كۆچی) له‌دایك بووه.
قورتوبه: شارێكی ئیسپانیه له ئه‌نده‌لس له سه‌ر دۆڵی گه‌وره‌یه، عبدالرحمن الداخل دروستی كرد، پایته‌ختی ئه‌نده‌لسی ئیسلامی بوو، ئیسپانیه‌كان له سالی (633)ك داگیریان كرد.
قه‌دیس جۆرج: ساڵی (1863)ز بووه پاشای یۆنان، له ساڵی (1845)ز له كۆبنهاگن له دایك بووه، له ساڵی (1913)ز له سالۆنیك كوژراوه.
قه‌ده‌ری ئیبلیسی: پاڵدراوه بۆ لای قه‌ده‌ر، كۆمه‌ڵێكی كه‌لامین خاوه‌ن كۆمه‌ڵه چه‌مك و مه‌فاهمێكی هه‌ڵه‌ن له تێكه‌شتن له قه‌ده‌ر، به شێوه‌یه‌ك گومانیان وا ئه‌برد كه به‌نده سه‌ربه‌خۆیه له ویست و ئیراده‌ی و توانای خۆیداو خوا هیچ ویست و مه‌شیئه‌ت و دروستكردنێكی نیه له كرده‌وه‌كانیدا، ڕۆچووه‌كانیان ئنكاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه خوا علیم وزانستی له‌وه پێشی هه‌بێ، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه قسه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر كرد‌و ده‌ری خست ( معبد الجهني) بوو