کوردستان: کوردستان ناوچه‌یه‌که له روژهه‌لاتی ناوه‌راست که رۆربه‌ی دانیشتوانی کوردن، و چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له تورکیا، عيراق و ئيران به زۆری و چه‌ند پارچه‌یه‌ک له سوریا و ئه‌رمینیا ده‌گرێته‌وه. زۆربه‌ی کورده‌کان به زمانی کوردی قسه ده‌که‌ن. سنوره‌که‌ی زۆر قورسه دیاری بکریت، چونکه هیچ له‌و ولاتانه پێناسه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ناکه‌ن وه‌کو یه‌که‌یه‌کی جوگرافی یاخود نه‌ته‌وه‌يی، به‌لکو زۆر جار ته‌نیا به‌و ناوچانه ناو ده‌بریت که زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردن، به گویره‌ی سه‌رژمیرییه‌ك، کورد له ده‌وری 27 تا 28 ملیون ده‌بن که له روبه‌ریکی 190،000 کم2 (74،000 میل2 ) ده‌ژین