سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
 پیتی - ا
  • ئیبن صەلاحی شارەزووری: ناوی تقی الدین عسمان الکردی الشهرزوری . لەساڵی 557ک لەشرخان ی شارەزوور لەدایکبووە .پێشەوا بووە لەفیقهـ و فەرموودە دا و زانا بووە لە تەفسیر و ئوصول ونەحودا و پیاوێکی پارێزکار و زاهید بووە .بۆ خوێندن و وانە وتنەوە چەندین شار و شارۆکە گەڕاوە لەژیاندا . خاوەنی ئەو کتێبانەیە( طبقات فقهاء الشافعیه ، معرفة انواع الحدیث ، الامالی ، الفتاوی ، شرح الوسیط ، ادب المفتی والمستفی ، فوائد الرحلة )چەندی تریش . لەساڵی 643ک کۆچی دوای کردووە .

  • ئیبن مەلكا (باوكی جوڵەزانی) : ئیبن مەلكای بەغدادی (پزیشك و فەیلەسوف و سروشتناس)، دائەنرێ‌ بەیەكەمین كەس كە باسی لە شێوەكانی جوڵە و پێناسەكردنیان و پۆلێنكردنیان كردووە. ئەم زانا گەورەیە لە بەصرە لەدایك بووە لە (480-560ك/ 1087-1165ز) لەپاشاندا هاتۆتە بەغدا و لەلایەن خەلیفەوە پشتیوانی لە كارەكانی كراوە و پێداویستی تاقیكردنەوەكانی بۆ ئامادەكراوە و هاوسەردەمی هەردوو خەلیفەی عەباسی (موقتەدی و موستەنسر) بووە. ئەم داهێنانەی ئەم زانایە بە چەندین سەدە لە پێش نیوتنەوە بووە. سەرچاوە/ ملكا عیقری من عباقرە العالم فی الفیزیا‌ء والطب: محمد عبدالخربوطلی

  • ئارنۆڵد توينبی: : ئارنۆڵد توینبی مێژوونووسێكی ئینگلیزییه‌. ئینگلیز به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین مێژوونووسانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

  • ئاجری:: پێشه‌وا ئه‌بووبه‌كر كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی حوسه‌ینی به‌غدادی. فه‌قیهی شافعی-په‌یڕه‌و و فه‌رمووده‌ناس. خاوه‌نی كتێبی (الشريعة). له‌ ساڵی (٣٦٠ك) وه‌فاتی كردووه‌.

  • ئایدیۆلۆجی: : ideology، بیرۆکه‌، چه‌مکگه‌لێکی ڕێکخراو به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ مرۆڤ یان تاك و تاقم و که‌لتوور؛ بیرۆکه‌گه‌ل و ئامانجگه‌لێك که‌ به‌رنامه‌یه‌کی ڕامیاری-کۆمه‌ڵایه‌تی پێك بهینێت.

  • ئامینه‌:: دایكی پێغه‌مبه‌ره‌ (صٍلی الله علیه وسلم). به‌ڕێزترینی ئافره‌تانی قوره‌یش بوو له‌ پشت و نه‌سه‌ب و پایه‌دا. مامی وه‌هیبی كوڕی عه‌بدولمه‌ناف به‌خێوی كردووه‌ و‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدولموته‌لیب هێناوێتی. له‌ویش پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) لێ بووه. له‌ ساڵی (٥٧٦)ی ز مردووه، كه‌ له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صٍلی الله علیه وسلم) ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووه‌.

  • احمد بن حنبل:: پێشه‌وای شاره‌زاو حافزو موجته‌هید‌ ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی هیلاله‌، پاشكره‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله‌ی شه‌یبانیه‌، پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌، یه‌كێكه‌ له‌ چوار پێشه‌واكه‌، له‌ ساڵی (٢٤١) كۆچی وه‌فاتی كردووه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.

  • ابن عربي::  محی الدین باوكی عبدالله موحه‌ممه‌د كوڕی عه‌لی ناسراو به‌ ئیبن عه‌ره‌بی تائیی ئه‌نده‌لووسیی، له‌و سۆفییه‌ ڕۆژچووانه‌ بوو كه‌ باوه‌ڕیان به‌ (وحدة الوجود) هه‌بووه‌، سۆفیه‌كان له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: شێخی هه‌ره‌گه‌وره‌و كبریتی سووره‌ -الشیخ الأكبر و و الكبريت الأحمر-، له‌ ساڵی (638)ك مردووه‌.

  • ابن عبد البر: : یوسف كوڕی عبدالله كوڕی محمد كوڕی عبدالبری نومه‌یری، باوكی عه‌مری قورطبی،پێشه‌وای عه‌للامه‌ی كارامه‌و شاره‌زاو وردكار، متمانه‌دار بوو، به‌ دین بوو، خاوه‌نی سوننه‌ت و شوێنكه‌وته‌ی سوننه‌ت بوو، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له‌ ساڵی (463)ك مردووه‌.

  • ابن عباس: : هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله كوڕی عه‌باس، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، حیبری ئه‌م ئومه‌ته‌یه‌، وه‌رگێڕو ته‌رجومانی قورئان، خوا لێی ڕازیبێ له‌ ساڵی(68) كۆچی وه‌فاتی كردووه‌.



  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram