یابان: وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه، پایته‌خته‌كه‌ی طوكیۆ یه.
یه‌سوع نه‌ك بۆلس: به‌نتان دانه‌ره‌كه‌یه‌تی، تیایدا ده‌ڵێت: پێویسته نه‌سرانیه‌كان چاوبخشێننه‌وه به ئایینه‌كه‌یانداو شوێن یه‌سوع بكه‌ون نه‌ك پۆلس كه ئایینی نه‌سرانی گۆڕی، نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا سه‌لماندویه‌تی كه ئه‌و چوار ئینجیله له قسه‌ی پۆلسن، وه پێچه‌وانه‌ن به بیروباوه‌ڕو شه‌ریعه‌تی یه‌سوع.
یه‌زیدی یانق: له قوتابییه‌كانی ئه‌بی وائیلی برای بن سه‌له‌مه.
یه‌هودی: ئاینی عیبرانیه‌كان كه به نه‌وه‌و ئه‌سباطه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ناسراوه، خوای گه‌وره موسای بۆ ناردن سه‌لامی لێبێ و به ته‌وراتیش پاڵپشتی كرد، ئه‌م ناوه‌شیان بۆیه لێنراوه چونكه پاڵ دراونه‌ته لای ( يهوذا )ی كوڕی یه‌عقوب سه‌لامی لێبێ، له بیروباوه‌ڕیان پاش شێواندنی ته‌ورات ئه‌وه‌ی كه: عوزه‌یر كوڕی خوایه، وه تۆمه‌تباركردنی مه‌ریه‌م به دۆرو بوختانی گه‌وره (كه زینای كردووه) وه كوشتنی پێغه‌مبه‌ران، بێ باوه‌ڕ بوون به ئایات و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره و ئینكارو بێ باوه‌ڕیان بۆ موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌ی پێغه‌مبه‌ران.
یه‌مه‌ن: وڵاتێكی عه‌ره‌بیه، ئه‌كه‌وێته خوارو ڕۆژئاوای دورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه، له نێوان سعودیه‌وه عومان و ده‌ریای عه‌ره‌ب و ده‌ریای سوور، كرابوو به دوو به‌شه‌وه یه‌مه‌نی سه‌روو، یه‌مه‌نی خواروو، پاشان له ساڵی (1990) یه‌كیان گرت، صنعا‌ء پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.