سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
 پیتی - ج
  • جزيرة العرب: نیوه‌ دوورگه‌یه‌كه‌ له‌ خوارووی ڕۆژئاوای ئاسیاوه‌ له‌ سه‌ر زه‌ریای هیندی له‌ نێوان ده‌ریای سوور و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ ڕووبارو ده‌ریا چوارده‌وریان داوه‌، هه‌ر یه‌ك له‌: سعوودیه‌ و یه‌مه‌ن و عومان و میرنیشینی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و قه‌ته‌ر و كوێت ده‌گرێته‌وه‌.

  • جابر بن سمرة: جابر كوڕی سه‌مره‌ كوڕی جه‌ناده‌ی عامری، پاشان سوائی، باوكی عبدالله، هاوه‌ڵێكی به‌رێزه‌، له‌ دوای ساڵی (70)ك وه‌فاتی كردووه‌

  • جان جاك ڕوسو: جان جاك ڕوسو، نووسه‌رێك فه‌ڕه‌نسی و فه‌یله‌سووفێكی كۆمه‌ڵناسه‌، بانگه‌شه‌ی سرووشتبوونی مرۆڤی كردووه‌، وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سرووشت، له‌ساڵی (1712)ز له‌دایك بووه‌، له‌ (1778) مردووه‌.

  • جامع الصلوات: نه‌بهانیه‌، كتێبێكه‌ ‌ دانه‌ره‌كه‌ی كۆمه‌ڵێ ویردو دوعاو پاڕانه‌وه‌ی تێ كردووه‌و كه‌ تیایدا هاواركردن و داوای كۆمه‌ك كردن له‌ پێغه‌مبه‌ری صلىالله علیه وسلم تیایه‌و، وه‌ (الحلول والاتحاد) و (وحدة الوجود)ی تیایه‌.

  • جورج أورويل: : دانه‌ری كتێبی (1985)ه‌، پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌م ساڵه‌دا كۆمه‌ڵه‌ ڕوداوێكی تایبه‌ت ڕوو بده‌ن، پێش ئه‌م ساڵه‌ش به‌ (85) ساڵی تر كتێبی نووسیوه‌.

  • جووه‌ینی: عبدالملك كوڕی عبدالله كوڕی یوسف، ئه‌بو المعالی جووه‌ینی، پێشه‌وای حه‌ره‌مه‌ین، له‌ گه‌وره‌ترینی پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كان بوو، له‌ ساڵی (478)ك وه‌فاتی كردووه‌.

  • جووله‌كایه‌تی: ئاینی عیبرانیه‌كان كه‌ به‌ نه‌وه‌و ئه‌سباطه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ناسراوه‌، خوای گه‌وره‌ موسای بۆ ناردن سه‌لامی لێبێ و به‌ ته‌وراتیش پاڵپشتی كرد، ئه‌م ناوه‌شیان بۆیه‌ لێنراوه‌ چونكه‌ پاڵ دراونه‌ته‌ لای ( يهوذا )ی كوڕی یه‌عقوب سه‌لامی لێبێ، له‌ بیروباوه‌ڕیان پاش شێواندنی ته‌ورات ئه‌وه‌ی كه‌: عوزه‌یر كوڕی خوایه‌، وه‌ تۆمه‌تباركردنی مه‌ریه‌م به‌ دۆرو بوختانی گه‌وره‌ (كه‌ زینای كردووه‌) وه‌ كوشتنی پێغه‌مبه‌ران، بێ باوه‌ڕ بوون به‌ ئایات و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره‌ و ئینكارو بێ باوه‌ڕیان بۆ موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌ی پێغه‌مبه‌ران.

  • جه‌عدی كوڕی درهه‌م: جه‌عدی كوڕی درهه‌م، له‌ سه‌رده‌می تابعیندایه‌، زه‌هه‌بی ده‌ڵێ: بیدعه‌چیه‌كی گومڕایه‌، گومانی وایه‌ كه‌ خوا ئیبڕاهیمی نه‌كردۆته‌ خه‌لیلی خۆی، وه‌ به‌ قسه‌كردنیش قسه‌ی له‌ گه‌ڵ موسادا نه‌كردووه‌، جا له‌ سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له‌ ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا له‌ عێراق كوژرا.

  • جه‌همیه‌كان: یه‌كێكن له‌و‌ ده‌سته‌و تاقمه‌ كه‌لامیانه‌ی پاڵ ئه‌درێنه‌ لای ئیسلام‌، له‌ سه‌ر بیدعه‌ی كه‌لامی و بیرورڕای پێچه‌وانه‌ به‌ بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت دامه‌زراوه‌، كاریگه‌ر بووه‌ به‌ بیروباوه‌ڕی جووله‌كه‌ و صابئه‌و فه‌یله‌سووفه‌كان، پاڵدراونه‌ته‌ لای جه‌همی كوڕی صفوان، وه‌ له‌ عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان ئینكارو باوه‌ڕ نه‌بوونیان به‌ هه‌موو ناوو سیفاته‌كان، وه‌ قسه‌كردن به‌ ئیرجاء له‌ كاره‌كانی مرۆڤدا، وه‌ قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ قورئان دروسكراو -مخلوق-ه‌، وه‌ جگه‌ له‌مانه‌ش.

  • جه‌همی كوڕی سه‌فوان: جه‌همی كوڕی صفوان، ئه‌بو محرزی سه‌مه‌رقه‌ندنی، گومڕای داهینه‌ر-مبتدع-، سه‌ری جه‌همیه‌كانه‌، له‌ ساڵی (128)ك كوژرا.


12


  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram