بغداد: : پایته‌ختی عێراقه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ڕوباری دیجله،ئه‌بو جه‌عفه‌ری منصور له ساڵی (145)ك درووستی كرد و كردیه پایته‌ختی جێنشینی عه‌باسی.
بشر المريسي:: بیشری كوڕی غیاث‌ی موریسی، گومڕای بیدعه‌چی، شێخی موعته‌زیله، له ساڵی (218)ك مردووه.
برتراند رسل: : فه‌یله‌سووف و وه‌رزشه‌وان و نووسه‌ری ئینگلیزی به ناوبانگ به خه‌ركی بوونیه‌وه به زانیاری مه‌نتیق و تێوری مه‌عریفه وه به باوه‌ڕی به ژیری مرۆڤ و پاڵپشتی كردنی بیروباوه‌ڕی ئیلحادی و بێباوه‌ڕی، له ساڵی (1950) خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ درا، وه له ساڵی (1970) پاش ته‌مه‌نێكی زیاتر له سه‌د ساڵ دژایه‌تیكردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌رانی خوا له ناو چوو مرد.
بت په‌رستی: : دائه‌بڕێ به سه‌ر جۆره‌ها بیروباوه‌ڕ كه خوا به تاكو ته‌نها ناگرن له یه‌كتاپه‌رستیدا، وه پاڵئه‌درێته لای به‌ندایه‌تیكردنی بت له داروو به‌رد، وه یۆنانیه كۆنه‌كان وه‌سف ده‌كرێن به بت په‌رست، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵگه نه‌فامیه‌كانی پێش ئیسلامیش هه‌ر به بت په‌رست وه‌سف ده‌كرێن، وه بیروباوه‌ڕی بت په‌رستی چه‌نده‌ها شێوه‌و شێوازی هه‌یه له‌وانه: به خواگرتنی مرۆڤ، وه به‌ندایه‌تیكردنی پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و پیاوچاكان وقدیسیه‌كان.
باتنیه‌كان:: تاقمێكن خۆیان له به‌رگی شیعه‌گه‌ری و خۆشه‌ویستی ئال و به‌یتدا داپۆشیبوو،به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا كافری ته‌واو بوون، وه بۆیه‌ش ناو براوون به‌وانه چونكه وا ده‌بینن كه هه‌موو شتێك ڕووی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌یه، ڕووی ده‌ره‌وه ئه‌وه كه موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم پێی هاتووه، ڕووی ناوه‌وه‌ش زانستی ته‌ئویله كه خۆیان نه‌بێت كه‌سی دیكه نایزانێت، ئه‌وه‌ش كرۆكی بانگه‌وازه لای ئه‌وان، وه وا ده‌بینن كه فه‌رزو سوننه‌ته‌كان بریتین له چه‌ند ئاماژاو هێمایه‌ك و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان نیه.
باكستان: : وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته خوارووی ئاسیاوه، كه‌وتۆته نێوان صین و هیندستان و ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه، ئیسلام ئاباد پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
بیشری موریسی: : بیشری كوڕی غیاث‌ی موریسی، گومڕای بیدعه‌چی، شێخی موعته‌زیله، له ساڵی (218)ك مردووه.
بیشر: : بیشری كوڕی غیاث‌ی موریسی، گومڕای بیدعه‌چی، شێخی موعته‌زیله، له ساڵی (218)ك مردووه.
بیزه‌نته: : بیزه‌نته‌ی كۆنه، قسته‌نتینی گه‌وره له سالی (324)ك سه‌رله‌نوێ دروستی كردۆته‌وه، وه ناوی نا قوسته‌نتینیه، پایته‌ختی سیاسی و ئاینی ئیمبراتۆریه‌تی بیزه‌نتی بووه، محمد الفاتح له ساڵی (1453)ز ڕزگاری كرد، ئیتر بووه جێی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی، وه ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ئاسیتانه‌و پاشانیش بووه به ئه‌سطه‌نبوڵ.
بیروباوه‌ڕی حلولی: : تێهه‌ڵكێشان و حه‌لبوونی شتێكه له شتێكی دیكه‌دا، حلولیه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا تێكه‌ڵ به به‌شێك له مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ئایینی نه‌سرانیدا به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهوت و ناسوت ناسراوه، كاتێك كه لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه خوا تێكه‌ڵ به مه‌سیح بووه‌و تێدایدا تواوه‌ته‌وه! وه هه‌ریه‌ك له سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوسه‌یریه‌كان و باتنیه‌كان به‌م بیرۆكه‌یه كاریگه‌ر بوون و لێیان وه‌رگرتووه