غولام خه‌لیل: ئه‌بو به‌كر عبدولعه‌زیز كوڕی جه‌عفه‌ر كوڕی ئه‌حمه‌دی به‌غه‌وی ناسراو به غلام الخلال، یه‌كێكه له به‌ناوبانگه‌كانی حه‌نبه‌لییه‌كان، وه له‌وانه‌یه كه له دانان و كۆكردنه‌وه‌ی له ته‌فسیرو فیقه و فه‌رمووده‌دا بووه، له كتێبه‌كانی (الشافی، و المقنع فی الفقه) -كه دوو كتێبی زۆر گه‌وره‌ن- وه (زاد المسافر، مختصر السنة، تفسير القرآ‌ن)، ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له ساڵی (363)ك وه‌فاتی كردووه.
غه‌زالی: موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د ئه‌بو حامدی طوسی غه‌زالی، له زیره‌ك و هۆشمه‌نده‌كان بوو، گرنگی داوه به زانیاری كه‌لام، پاشان وازی لێ هێنا و بیروباوه‌ڕی سۆفیگه‌ری وه‌رگرت، وتراوه له پاشاندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كتاب و سوننه‌ت، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (505)ك وه‌فاتی كردووه.