عثمان بن عفان: ئه‌میری باوه‌ڕداران عوسمانی كوڕی عه‌ففان، سێیمهمی خوله‌فای ڕاشدین، وه له‌و ده كه‌سه‌ی مژده پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شته، خه‌ڵكی هه‌مووی له سه‌ر یه‌ك مصحف (قورئان) كۆ كرده‌وه، ماڵه‌كه‌ی له پێناوی خوادا ئه‌به‌خشی، له ساڵی (35)ك به شه‌هیدی وه‌فاتی كرد.
عبدالله‌ی كوڕی وه‌هبی واحدی: عبدالله كوڕی وه‌هبی ڕاسبی ئه‌زدی له پێشه‌واكانی حه‌روریه‌كان بوو، لاده‌رو بیدعه‌چیه، له نه‌هره‌وان له ساڵی (38)ك كوژرا.
عبدالله كوری سه‌به‌ء: عبدالله كوڕی سه‌به‌ء سه‌ری تایه‌فه‌ی سه‌به‌ئی، له ڕۆچووه‌كانی شیعه‌یه، گومڕاو گومڕاكه‌ره، ڕه‌چه‌ڵه‌كی له یه‌مه‌ن بوو، جووله‌كه بوو، پاشان ئیسلامی ئاشكرا كرد، به‌ڵام له ژێره‌وه بێباوه‌ڕ بوو، له بیروباوه‌ڕه‌كانی: قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه عه‌لی خوایه، وه وا ناو هه‌وردا.
عبدالمطلب: عبدالمطلب كوڕی هاشم كوڕی قصی، باپیری پێغه‌مبه‌ر بوو درودی خوای لێبێ، ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر هه‌شت ساڵان بوو كه مرد.
عبدالله كوڕی زوبه‌یر: عبدالله كوڕی زوبه‌یر كوڕی عه‌وام، به‌شداری له فتوحاته‌كاندا كردووه، له گه‌ڵ عائشه‌دا بووه له شه‌ڕی حوشتره‌كه (الجمل)دا، هه‌ڵساو شۆڕشی دژی والیه‌كانی ئومه‌ویه‌كان به‌رپاكرد له حیجازدا، وه دوای مردنی یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه خۆی وه‌ك خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دانا‌و له مه‌دینه‌دا بڵاوی كرده‌وه، نۆ ساڵ حوكم و فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، تاكو له پاشاندا حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی له ساڵی (73)ك له مه‌ككه‌دا كوشتی.
عبدالله كوڕی مه‌سعود: عبدالله كوڕی مه‌سعود كوڕی غافل كوڕی حه‌بیب مه‌ككه‌یی كۆچكه‌ره، هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز بووه، له سه‌ره‌تاكانی پێشینه‌كان بووه له ئیسلامدا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (32) كۆچی له مه‌دینه وه‌فاتی كردووه.
عبدالقادری گه‌یلانی: باوكی محمد عبدالقادری گه‌یلانی حه‌نبه‌لی، شێخی بغداد بوو، فه‌قیه و شاره‌زا بوو، به دین و پیاو چاك بوو، جێگیر بوو بۆ سیفاته‌كانی خوا، شتانێكی زۆری خراوه‌ته پاڵ كه درۆن و بۆی دروست كراوون، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (561)ك وه‌فاتی كردووه.
عبد الرحمن بن أبي قراد: یه‌كێك بووه له هاوه‌ڵان، له خه‌ڵكی حیجازه، پێی وتراوه: ابن الفالكه.
عبد الله بن عباس: هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله كوڕی عه‌باس، ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، حیبری ئه‌م ئومه‌ته‌یه، وه‌رگێڕو ته‌رجومانی قورئان، خوا لێی ڕازیبێ له ساڵی(68) كۆچی وه‌فاتی كردووه.
عبد الله بن عمرو بن العاص: عبدالله كوڕی عه‌مر كوڕی عاس كوڕی وائل كوڕی هاشم كوڕی سه‌عید كوڕی سه‌عد، پێشه‌وای شاره‌زاو زانا‌و خواناس، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا، وتراوه: له پێش باوكی‌دا موسڵمان بووه، له ساڵی (65)ك وه‌فاتی كردووه.