معاوية بن الحكم السلمي: یه‌كێكه له هاوه‌ڵان، له مه‌دینه نیشته‌جێ بووه، سیازده فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، ئیمامی مسلم یه‌ك فه‌رمووده‌ی لێوه هێناوه، ئیبن كه‌ثیرو عطای كوڕی یه‌سارو دجگه له‌وانیش لێیانه‌وه ڕیوایه‌ت كردووه.
محمد بن الحسن العسكري: ئه‌بو القاسم موحه‌ممه‌د كوڕی حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری كوڕی عه‌لی الهادی كوڕی موحه‌ممه‌د الجواد كوڕی عه‌لی الرِضا كوڕی مووسای كاظم كوڕی جه‌عفه‌ری الصادق كوڕی موحه‌ممه‌د الباقر كوڕی عه‌لی زین العابدین كوڕی حوسه‌ین كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب، كۆتاییینی دوانزه ئیمامه‌كانی شیعه‌ی دوازده ئیمامیه، ناوی ئه‌به‌ن به به‌ڵگه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو خاوه‌نی سه‌رداب، شیعه لافی ئه‌وه لێ ئه‌ده‌ن كه له سامراء له دایك بووه، وه كاتێك ته‌مه‌نی پێنج ساڵان بووه باوكی مردووه، جا كاتێك ته‌مه‌نی گه‌شتۆته ده یان یازده ساڵان چۆته سه‌ردابێكه‌وه له ماڵی باوكی‌دا له ساڵی (265)ك یان (257)ك وه ڕۆژێك له ڕۆژان دێته ده‌ره‌وه
محمد ناصر الدين الألباني: عه‌لامه‌ی فه‌رمووده‌ناس، موجه‌دید، شاره‌زای سه‌له‌فی، باوكی عبدالرحمن محمد ناصرالدین كوڕی نوحی نه‌جاتی بنه‌ڕه‌ت ئه‌لبانی، له وڵاتی ئه‌لبان له ساڵی (1334)ك له دایك بووه، له ژێر چاودێری باوكی كه یه‌كێك بووه له زانایانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌لبانیا گه‌وره بووه، خێزانی شێخ له ژێر ده‌ستی عیلمانیه‌تی شیوعی ئه‌و وڵاته كۆچیان كردووه، فێری زانستی شه‌رعی بووه لای زانایانی سه‌رده‌می خۆی له وڵاتی شام و وازی له خوێندنی نیزامی هێناوه، خه‌ركی زانیاری شه‌رعی بووه خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، تا خوای گه‌وره ده‌رگای لێكرده‌وه‌و بووه تاكه‌كه‌سی سه‌رده‌می خۆی، ئیتر كه‌وته نوسین و دانان و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كردی كه‌سانی جگه له‌و لێی بێ‌توانا بوون، به‌و عیلمانه ناوبانگی ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی نوسین و دانراوێكی ئیجگار زۆری له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له پاش خۆی به جێ هێشت، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (1419)ك وه‌فاتی كرد.
مجموع الفتاوى: كۆمه‌ڵێ له فه‌تواو نامه‌كانی شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه‌ن، شێخ عبدالرحمن كوڕی قاسم و كوڕه‌كه‌ی كۆیان كردۆته‌وه، كۆمه‌ڵێكی گه‌وره و زۆرن و ناوبانگیان دنیایان پر كرد، له (37) به‌رگدا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
متشدق: كه‌سێكه زۆر درێژه به قسه‌كانى ده‌دا و خه‌ڵك بێزار ده‌كا.
متفیهق: به‌و كه‌سه ده‌وترىَ كه به جۆرێ قسه ده‌كا وا نیشان ده‌دا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ى شاره‌زایی زیاتره و چاكتره.
متفق عليه: هه‌ردوو پێشه‌وای فه‌رمووده موسلیم و بوخاری ڕیوایه‌تیان كردووه.
ماتریدیه‌كان: تاقمێكی كه‌لامین و پاڵ ئه‌درێنه لای ئه‌بی مه‌نسووری ماتریدی، له سه‌ده‌ی چواره‌مه‌ی كۆچی‌دا له سه‌مه‌رقه‌ند پێگه‌یشتن و گه‌وره بوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی عه‌قڵیان به كار ده‌هێنا له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی موعته‌زیله‌و جه‌همیه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌شدا، هه‌وڵیان ئه‌دا له نێوان ئه‌وان و ئه‌هلی سوننه‌تدا نێوه‌نێك پێك بێنن له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕدا، جا ئیتر پله‌و پایه‌ی ژیریان له به‌رامبه‌ر نه‌قڵدا به‌رز كرده‌وه، وه وتیان به ته‌ئویل و ته‌فویض و مه‌جاز له قورئاندا، وه وتیان كه قورئان مه‌خلوقه، وه به هۆی ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بوون ئه‌وه ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی ماتریدیدا تا ئه‌مڕۆش.
مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س: مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س كوڕی عامر كوڕی عه‌مر كوڕی حارثی ئه‌صبه‌حی، پێشه‌وای داری كۆچ (مه‌دینه) بوو، یه‌كێكه له چوار پێشه‌وا به ناو بانگه‌كه، په‌یڕه‌وی مالیكی بۆ لای ئه‌و پاڵئه‌درێ، له ساڵی (179)ك وه‌فاتی كردووه
میسر: وڵاتێكی عه‌ره‌بیه ئه‌كه‌وێته سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا، عه‌مری كوڕی عاص له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خطاب‌دا ڕزگاری كرد، وه كردیه بنكه‌یه‌ك بۆ ڕزگاركردنی ئه‌فریقاو مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس، قاهره پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.