سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
 پیتی - ل
  • لاهووتییه‌ت: theology، خوداناسی، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ باوه‌ڕێکی ئایینی.

  • لالكائی: باوكی قاسم هبةالله كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی مه‌نسووری شافعی لالكائی، له‌ كاتی خۆیدا سوودمه‌ند بووه‌ بۆ خه‌ڵكی به‌غداد، فیقهی شافعی خوێندووه‌ تواناو لێهاتویی تیدا په‌یدا كردووه‌، چه‌ند دانراوێكی هه‌ن له‌ به‌ناوبانگترینیان:شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، له‌ ساڵی (418)ك وه‌فاتی كردووه‌.

  • لێكچوێنه‌ره‌كان: یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك كه‌ لێكچواندنیان وتبێ به‌یانیه‌كان بوون، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك بوون له‌ ڕافزیه‌ ڕۆچووه‌كان، وه‌ یه‌كه‌م كه‌سێكیش له‌م ئوممه‌ته‌دا لێكچواندن (التشبیه)ی له‌م ئوممه‌تدا بڵاو كردبێته‌وه‌ هیشامی كوڕی حه‌كه‌می ڕافزی بوو، وه‌ لێكچوێنه‌ره‌كانیش دوو كۆمه‌ڵن: كۆمه‌ڵێك زاتی خوا ئه‌چوێنن به‌ زاتی دروستكراوه‌كان، وه‌ك هیشامیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان، وه‌ كۆمه‌ڵێكیش سیفاته‌كانی خوا ئه‌چوێنن به‌ سیفاتی دروستكراوه‌كان، وه‌ك موعته‌زیله‌كانی به‌سره‌، به‌ڵكو هه‌موو ته‌ئویلچیه‌كان و په‌كخه‌ر(معطلة)كان له‌ بنچینه‌دا لێكچوێنه‌رن، وه‌ له‌ تاقم و كۆمه‌ڵه‌كانی لێكچوێنه‌ره‌كان مه‌غیریه‌و كه‌رامیه‌.

  • لینین: سیاسی و تێوردانه‌ری شۆڕشگێڕی ڕوسی، دامه‌زرێنه‌رو فه‌یله‌سووفی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی به‌لشه‌فی، له‌ ساڵی (1924)ز مردووه‌.

  • له‌نده‌ن: پایته‌ختی به‌ریتانیایه‌ له‌ سه‌ر ڕووباری تایمزه‌ له‌ خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌راوه‌.

  • لۆقا: له‌ قوتابیه‌كانی پۆلسه‌، ڕۆڵی بینی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گومڕایی و سه‌رلێشێواوی له‌ ناو نه‌سرانیه‌كاندا.


1


  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram