سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
 پیتی - ن
  • نجران: دۆڵێكه‌ له‌ سه‌ر سنووری یه‌مه‌ن و سعودیه‌، له‌وێشدا شارێكی تیایه‌ ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه‌.

  • نابليون: نابلیون بونابرت، له‌ دوورگه‌ی كورسیكا له‌ دایك بووه‌، له‌ دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسا بووه‌ ئیمبراتۆری گشتی فه‌ڕه‌نسی له‌ ساڵی (1789)ز، له‌ ساڵی (1815)ز دوای ئه‌و ڕووخان و شكانه‌ی له‌ واترلو ببلجيكا توشی هات له سانت هلينة گیرا كه‌ دوورگه‌یه‌كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ خوارووی ده‌ریالوشی ئه‌تڵه‌سیه‌وه‌و هه‌ر له‌وێش مرد.

  • نوعمانی كوڕی به‌شیر: نوعمان كوڕی به‌شیر كوڕی سه‌عد كوڕی ثه‌عله‌به‌ی ئه‌نٌصاری خه‌زره‌جیه‌، خۆی و باوك و دایكی له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره‌ صلىالله علیه وسلم، خه‌ڵكی مه‌دینه‌یه‌و پاشان شام جێگیر بووه‌، پاشان فه‌رمانڕه‌وایی كوفه‌ی پێ درا، له‌ حمص له‌ ساڵی (65)ك له‌ ته‌مه‌نی (64) ساڵیدا كوژرا. خوا لێی ڕازیبێ.

  • نوێگه‌رایه‌تی: ڕێڕه‌وێكی بیری ئه‌ده‌بی عیلمانیه‌، له‌ سه‌ر پوخته‌ی ئه‌فكاری بیروباوه‌ڕی ڕۆژئاوا وه‌ك ماركسیه‌ت و ئه‌وانی دیكه‌ش پێك هاتووه‌، مه‌به‌ستی وه‌لاخستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاینه‌، وه‌ ڕوخان و له‌ ناوبردنی هه‌موو به‌هایه‌كی ئاینی و ڕه‌وشتی و مرۆییه‌ نه‌ك تازه‌گه‌ری بێ له‌ هۆنراوه‌و په‌خشاندا، كورته‌ی چه‌ند مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وێكی ترسناكی بێ باوه‌ڕه‌ كه‌ له‌ ئه‌وروپادا به‌ دیار كه‌وتن، وه‌ ئه‌م مه‌زهه‌به‌ له‌ نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له‌ پاریس ده‌ستی پێ كرد.

  • نومه‌یر‌: شوێنكه‌وتووی به‌ڕێز نومه‌یری كوڕی ئه‌وسی ئه‌شعه‌ری، قازی دیمه‌شق، له‌ ساڵی (121)ك وه‌فاتی كردووه‌.

  • نه‌عیمی كوڕی حه‌ماد: نه‌عیم كوڕی حه‌ماد كوڕی مه‌عاویه‌، پێشه‌وای الحافظ، یه‌كه‌م كه‌سێك بووه‌ كه‌ نووسینی -مسند-ی لێوه‌ بناسرێت، له‌ شاره‌زاو زاناترینی خه‌ڵكی بووه‌ له‌ زانیاری میرات -الفرائض-، له‌ ساڵی (229)ك وه‌فاتی كردووه‌.

  • نه‌سرانی: ئه‌و په‌یامه‌یه‌ كه‌ هاته‌ خوارێ بۆ سه‌ر عیسا سه‌لامی لێبێ، ئینجیل كتێبه‌كه‌یه‌تی، پاشان (بۆلس)ی جووله‌كه‌ گوڕی و شێواندی، له‌ بیروباوه‌ڕه‌كانیان پاش شێواندن: بیروباوه‌ڕی سێ خوایی، كردنی گۆشه‌نشین و قه‌شه‌كان به‌ خوا له‌ خواری خواوه‌، وه‌ به‌ پیرۆز گرتنی خاچ.

  • نه‌سائی: ئه‌حمه‌د كوڕی شوعه‌یب كوڕی عه‌لی كوڕی سینان، باوكی عبدالرحمنی نه‌سائی پێشه‌وای حافظ، خاوه‌نی السنن، له‌ ساڵی (215)ك له‌ دایك بووه‌ و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له‌ ساڵی (303) وه‌فاتی كردووه‌.

  • نه‌رویج: ئه‌كه‌وێته‌ نیوه‌دوورگه‌ی ئه‌سكه‌نده‌نافیاوه‌، پایته‌خته‌كه‌ی (‌ئۆسلۆ)یه‌.

  • نه‌جران: دۆڵێكه‌ له‌ سه‌ر سنووری یه‌مه‌ن و سعودیه‌، له‌وێشدا شارێكی تیایه‌ ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه‌.


12


  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram