وحدة الوجود: بيروباوه‌ڕێكی هیندیی ئیلحادییه. هه‌روه‌ك له كۆندا فه‌یله‌سووفه‌كانی یۆنان باوه‌ڕیان پێی بووه و له‌سه‌ریشی سۆفییه ڕۆچووه‌كان و هه‌ندێك له مه‌زاهیبه فه‌لسه‌فییه هاوچهرخەکان شوێنیان كه‌وتوون. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه خوا و بوون (الوجود) یه‌ك شتی لێجیانهبۆوهن و بوونی ئه‌م جیهانه هه‌مان بوونی خوایه.، هه‌مووشتێك خوایه و خوا هه‌مووشتێكه. لای ئه‌وان به‌نده و خوا نییه، به‌نده خودی پهرستراوهكهیه و خواش به‌نده‌یه؛ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان به‌نده و خوادا نییه.
وابن حبان: پێشه‌وای مێژوونووس، محمد كوڕی حبان كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی حبان، ئه‌بو حاته‌می به‌ستی، عهللامهو له گه‌وره زانایانی فه‌رمووده‌ناس و قسه‌كه‌ر به پیاوان، له به‌ناوبانگترینی كتێبه‌كانی (الصحیح)ه، كه ناوی نا (التقاسيم والأنواع) له ساڵی (345)ك وه‌فاتی كردووه.
وڵاتی شام: ئه‌و وڵاته‌یه كه ئه‌كه‌وێته سه‌رووی دوورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه، وه له ناو نانیشی به شام وتراوه كه: له ده‌ستی شوومه‌وه كه ده‌ستی چه‌په‌وه وه‌رگیراوه، وه وتراوه: پاڵدراوته لای سامی كوڕی نوح، چونكه یه‌كه‌م كه‌سێك بووه كه نیشته‌جێ بووه تیایدا، وه شتی تریش وتراوه.
وڵاتی پاش ڕووبار: مه‌به‌ست پێی وڵاتی پاش ڕووباری (جه‌یحوون)ه له خۆراسان، جا ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاكه بوو ناویان نا به پاش ڕووبار، وه ئه‌وه‌ش له خۆرئاوایه‌وه بوو پێیان ده‌گووت خۆراسان.
وڵاتی فارس: وڵاته‌كه‌ی كیسرایه كه ئێسته ناو ئه‌برێت به (ئێران). ئایینه‌كه‌ی ئاگرپه‌رستی بوو، موسڵمانه‌كان له سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تتابدا -خوا لێی ڕازی بێ- به سه‌ركردایه‌تیی سه‌عدی كوڕی ئه‌بوووه‌قاس ڕزگاریان كرد.
وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل: وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل كوڕی ئه‌سه‌د كوڕی عبدالعزی كوڕی قوصی قوڕه‌یشیه، كوڕی مامی خه‌دیجه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، طبری و بغوی و ابن قانع و جگه له‌وانیش له هاوه‌ڵه‌كان ناویان بردووه.