سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئایا دوعاکردن قەدەر دەگۆڕێت ؟!
گۆڕینی فۆنت

ئایا دوعاکردن قەدەر دەگۆڕێت؟!!

بسم اللە الحمد للە والصلاة والسلام علی رسول الله و علی آله وصحبه اجمعین

هەروەك ئاشکرایە کۆتا پایە و یەکێك لە 6 پایەکەی ئیمان باوەربوونە بە قەزا و قەدەر بە چاک و خراپیەوە 

هەروەك پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه و وسلم) فەرمووی ( ان تؤمن ...... بالقدر خيره و شره)

لای هەموشمان ئاشکرایە هەر لەو شەوەی کە خوای پەروەردگار ڕۆحی کردووە بەبەرماندا لە ڕەحمی دایکماندا لەو شەوەوە هەموو شتێکی لەسەرمان نووسیوە

 وەك ڕزق و ڕۆزیمان ، کاتی مردنەکەمان ، وە کار و کردەوەکانمان ... هتد ئیتر قەزا و قەدەری ئێمە لەوە لانادات کە خوای  پەروەدگار نووسیویەتی ئەمەش بەڕوونی لە چەندان ئایەت و فەرموودە باسکراوە

بەڵام لە هەمان کاتدا فەرموودەیەکمان هەیە کە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی (لا یرد القضاء ٳلا الدعاء) یان لە ڕیوایەتێکی تردا ( لا یرد القدر ٳلا الدعاء) ..

واتە : هیچ شتێک قەزا و قەدەر ناگەڕێنێتەوە دوعا نەبێت 

ئایا ئەمە واتای چییە؟ هەر بەڕاست دەبێتە هۆی گۆڕانی قەدەر ؟؟ بۆ مەگەر ئەمە پێچەوانەی ئایەت و فەرموودەکانی تر نییە؟!!

لە وەڵامدا دەڵێین نەخێر بەڵکو ئەم فەرموودە زیاتر واتای قەدەرمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە 

خۆشەویستانم دوعاکردن خۆشی هەر قەدەرە هەم قەدەر دەگۆڕێت و هەم نایگۆڕێت ! وە کەسیشمان گومانمان نییە کە دوعا و نزا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری و وەرچەرخان !

دوعا قەدەر دەگۆڕێت !
- لە لای مرۆڤ - 
نەخۆشێك دوعا دەکات تا خوا شیفای بدات خوای میهرەبان دوعای گیرا دەکات  .و شیفای دەدات لەلای ئەم نەخۆشە گۆڕانکاری و وەرچەرخان ڕووی دا لە ژیانیدا یان نا ؟!! بێگومان ژیانی بووە یەکجار خۆش بوو بەهۆی لاچونی نەخۆشیەکەی . بۆیە لە زیهن و تێڕوانینی مرۆڤ ئەوەتا قەدەر و ژیانی گۆڕا چونکە کەس قەدەری خۆی نازانێت کە  بە گۆڕانکاری لێی دەڕوانین دێتە پێش چاومان هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی (لا یرد القدر ٳلا الدعاء)

وە هەم نایگۆڕێت !
- لە لای پەروەدگار -

ئەمە گۆڕانکاری نییە لە لای پەروەدگار هەر ئەو قەزا و قەدەرەیە کە خۆی دیاری کردووە

کاتێك خوای تعالی شیفای نەخۆشەکەی دا پێشتر زانا بەوەی ئەم کەسە توشی فڵان نەخۆشی دەبێت بۆ ماوەی ئەوەندە وە زانایە بەوەی کە ئەم نەخۆشە لە داهاتوودا نزا دەکات و خواش نزاکەی قبوڵ دەکا و نەخۆشیەکەی نامێنێت 

لە قەدەر ئەمە نووسراوە کە فڵان کەس ڕۆژێ لە ڕۆژان فڵان نەخۆشی نامێنێ بەهۆی دوعاکردنەکەیەوە بەهۆی سوپاسگوزاریەوە . کەواتە ه

کەواتە هەر بەو جۆرەی خوایە کە نووسراوەو لێی لانادات ... 

نەک بڵێین وەڵا ئێمە قەدەرێکمان هەیە نووسراوە دواتر بەهۆی دوعاوە خوا هەم دیسان هەڵی دەوەشێنێتەوە و هەم دیسان قەدەری ترمان بۆ دەنووسێت نەخێر

بەڵام چونکە پەروەردگار زانایە بە پێش وەختە دەزانێت کە تۆ نزا دەکەیت و نزاکەشت گیرا دەبێت بۆیە لەگەڵ ئەوەی لەقەدەرەکەت نووسراوە کە توشی نەخۆشی دەبیت هەر ئەوەش نووسراوە کە بەهۆی نزاکەتەوە شیفاوەردەگریت. 

کەواتە پەیوەندی نێوان دوعا و قەدەر بەم شێوازەیە 

واللە تعالی اعلم وباللەالتوفیق

 13129

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram