شرح المنهاج: ناوی (مغني المحتاج الى معرفة الفاظ المنهاج)ه، له فیقهی شافعی‌دا، دانراوی موحه‌ممه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د خه‌تیبی شهربینیه، له ساڵی (977)ك وه‌فاتی كردووه.
شائولی جووله‌كه: جوویه‌كه‌و هاته ناو ئایینی نه‌سرانیه‌وه تاكو تێكی بدات و بیشێوێنێ، وه هه‌ر ئه‌و بوو بیرباوه‌ڕی سێ خوایه‌تی و له خاچدانی هێنایه ئایینی نه‌سرانیه‌وه.
شافعی: باوكی عبدالله محمد كوڕی ٍئیدریس كوڕی عه‌باس كوڕی عوسمان كوڕی شافع، پێشه‌وای قوڕه‌یشی به ناوبانگ، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، په‌یڕه‌وی شافعی پاڵ ئه‌درێته لای ئه‌و، له ساڵی (204)م وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
شێخی ئیسلام: شێخی ئیسلام (ئه‌حمه‌د كوڕی عبدالحلیم كوڕی عبدالسلام كوڕی عبدالله كوڕی الخضر كوڕی ته‌یمیه)ی حهڕڕانی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی (تقی ا‌لدین ابو العباس)، فه‌رمووده ناس،حافظ، شاره‌زاو فه‌قیه، له ناوبه‌ری بیدعه، ڕاڤه‌كه‌ری قورئان، له ساڵی (661) كۆچی له دایك بووه،به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (728) وه‌فاتی كردووه.
شیعه: یه‌كه‌م جار وته‌ی شیعه به سه‌ر ئه‌وانه‌دا دائه‌بڕا كه ڕێزی عوسمانیان ئه‌دا به سه‌ر عه‌لیدا خوا لێیان ڕازیبێ، له گه‌ڵ ڕێز‌و به گهورهزانینیان بۆ ئه‌بو به‌كرو عومه‌ر خوا لێیان ڕازیبێ، پاشان ئه‌م چه‌مك و تێگه‌یشتنه گه‌شه‌ی سه‌ند له سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له ژێره‌وه بێباوه‌ڕ بوون و له سه‌ره‌وه ئیسلامیان وه‌رگرتبوو وه‌ك عبدالله‌ی كوڕی سه‌به‌ئی جووله‌كه، ئیتر وای لێهات كه عه‌قیده‌كه‌یان بووه به ده‌ق و ڕاسپێری (النص و الوصیة) له ئیمامه‌تدا، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشه‌واكان بێ‌تاوان و بێ هه‌ڵه‌ن، ئیتر شیعه‌گه‌ری بووه مۆڵگه‌یه‌ك بۆ هه‌ر كه‌سێك كه مه‌به‌ستی ڕوخاندنی ئیسلامی بێت به ناوی خۆشه‌ویستی ئال وبهیتهوه، وه له ڕاستیدا شیعه جیابوونه‌ته‌وه بۆ چه‌ن تاقمێكی زۆر، له به‌ناوبانگترینیان: ڕافزیه‌كان، دوازده ئیمامی، زه‌یدی، باتنی و ئیتریش.
شیشان: وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته نێوان روسیا‌و جۆرجیاوه، گرۆزنی پایته‌خته‌كه‌یه‌تی
شیوعیه‌ت: په‌یڕه‌وێكی ئیلحادی بێباوهڕیيه و وا دائه‌نێت كه مادده بنچینه‌ی هه‌موو شتێكه، وه مرۆڤ ته‌نها به ڕێكه‌وت هاتۆته ئه‌م ژیانه‌وه، وه هیچ مه‌به‌ستێك له دروستبوونی ئه‌م بوونه‌دا نیيه، له ئه‌ڵمانیا له سه‌ر ده‌ستی كارل ماركس و ئه‌نجلس ده‌ركه‌وت، پاشانیش له شۆڕشی به‌لشه‌فی له ڕوسیا له ساڵی (1917)ز به‌رجه‌سته بوو، ئینكاری بوونی خوا‌و هه‌موو نادیارێك ده‌كه‌ن.
شموولی: گشتگیر، فراوان