نزاو پاڕانەوەی دڵتەنگی و خەفەت هەر موسڵمانێك خەم و خەفەتی هەبێت ئەم دوعایە بخوێنێت : ١- اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ ابْنُ عَبْدِكَ ابْنُ أَمَتِكَ ، نَاصِيَتِي بِيَدِكَ ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ ، عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ، أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ ، أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوِ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ ، أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي، وَجِلاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي . واتە: خودایە من بەندەتم کوڕی بەندەتم کوڕی کەنیزەک و کۆیلەتم ،نسیب و ناوچەوان و چارەنوسم بەدەست تۆیەو حوکم و بڕیارت بەسەرمدا ڕابردووە ،بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە،داوات لێ دەکەم بەهەموو ناوێک کەهەتەو خۆتت پێ ناو ناوە یان لە کتێبەکەتداناردووتەتە خوارەوە ،یان فێری یەکێک لە دروست کراوەکانت کردووە ، یان لە عیلمی غەیبدا لەلای خۆت هەڵت گرتووەو تەنها خۆت دەیزانی ،کە قورئان بکەیتە بەهاری دڵم و نوری سنگم و ڕەوێنەرەوەی دڵ تەنگیم و لابەری خەم و خەفەتم. پێغەمبەری خودا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئەفەرموێت :هەرگیز هیچ کەسێک نیە کە توشی ناخۆشی و خەفەتێک دەبێت ئەم دوعایە بخوێنێت ئیلا خوای گەورە خەفەتەکەی لا دەبات و شوێنەکەی پڕ دەکاتەوە ، بە دەروو لێکردنەوەو دڵخۆشی و کامەرانی ،وتیان ئەی پێغەمبەری خودا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئایا لەبەری نەکەین ؟ فه رمووى : بەڵێ پێویستە هەرکەسێک دەیبیستێت لەبەری بکات. ahmadkakmahmood@