سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
 پیتی - د
  • دیسیپلین: ڕێك، ڕێکخستن

  • دوورگه‌ی عه‌ره‌ب: نیوه‌ دوورگه‌یه‌كه‌ له‌ خوارووی ڕۆژئاوای ئاسیاوه‌ له‌ سه‌ر زه‌ریای هیندی له‌ نێوان ده‌ریای سوور و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ ڕووبارو ده‌ریا چوارده‌وریان داوه‌، هه‌ر یه‌ك له‌: سعوودیه‌ و یه‌مه‌ن و عومان و میرنیشینی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و قه‌ته‌ر و كوێت ده‌گرێته‌وه‌.

  • دوو خواییه‌كانیش: مه‌زهه‌بێكی فه‌لسه‌فیی كۆنه‌و یه‌كێكه‌ له‌ قۆناغه‌كانی ئایینی مه‌جووسی، دوودانه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌نده‌ كه‌ ئه‌م جیهانه‌ له‌سه‌ر دوو بنه‌مای كۆنی هه‌ربوو -أزلي- پێكه‌وه‌ بوو پێك هاتووه‌ كه‌ ئه‌وانیش: ڕووناكی و تاریكی ن، هیچ كه‌سێكیش له‌ موسڵمانان كاریگه‌ر نه‌بوو به‌ ئایینی دووخوایی ته‌نها كه‌مه‌كێكی زۆر كه‌م نه‌بێت كه‌ به‌ زه‌نده‌قه‌و له‌ ئایین ده‌رچوو تۆمه‌تبار كرابوون.

  • ده‌رچووه‌كان: یه‌كه‌م تاقمێك بوون له‌ مێژووی ئیسلامدا ده‌ركه‌وتن، ده‌رچوون له‌ سه‌ر ئه‌میری باوه‌ڕداران عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب خوا لێی ڕازیبێ و هه‌نێ له‌ هاوه‌ڵانیان كافر كرد، له‌ بیروباوه‌ڕیان: پێویست بوونی ده‌رچوون به‌ سه‌ر پێشوایانی موسڵمانان كه‌ سته‌م و فسقیان تیا بێ، وه‌ به‌ كافركردنی بكه‌ری تاوانی گه‌وره‌، وه‌ قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ نه‌مری ئاگردا ئه‌مێنێته‌وه‌، وه‌ ئینكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوون به‌ شه‌فاعه‌ت.

  • دۆگمابوون: dogmatism, دۆگماتیزم، شوێنکه‌وتنی کوێرانه؛‌ به‌بێ پرسیارکردن په‌یڕه‌یکردنی ڕێبازێك.

  • دمشق: پایته‌ختی ئێسته‌ی سوریا، وه‌ پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی له‌ كۆندا.


1


  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram