ساباتی فه‌رمووده وه‌شانی ١.٠ ئەم بەرنامە تايبەتە بە كۆمپيوتەر (ديسكتۆپ) ده‌نگی ئیسلام به ناوی خوای گه‌وره سوپاس بۆ خوای گه‌وره که یارمه‌تی داین بۆ ته‌واوکردنی پرۆژه‌ی ساباتی فه‌رمووده که چه‌ن مانگێك پێش ئێستا ده‌ستمان پێ‌کردبوو. اللهم لك الحمد كما ينبغى لجلال وجهك وعظيم سلطانك. ناوی پرۆژه: ساباتی فه‌رمووده ساباتی فه‌رمووده: به‌رنامه‌یه‌که بۆ کۆکردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که تا ئێستا کراون به کوردی. ئه‌م وه‌شانه ته‌نها پوخته‌ی سه‌حیحی موسلیم له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌م به‌رنامه دانراوه بۆ دابه‌زاندن بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌رگریت به‌بێ هه‌بوونی هێڵی ئینتەرنێت. هێڵی ئینتەرنێت ته‌نها پێویسته بۆ ئاگادارکردنه‌وه له هه‌ر وه‌شانێکی تازه. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه بریتین له: ١. دیاریکردنی پێڕ‌ستی به‌شه‌کان ٢. گه‌ڕان به‌دوای فه‌رمووده و لێکدانه‌وه‌ی فه‌رمووده ٣. هه‌ڵگرتنی فه‌رمووده له به‌شی لیستی دڵخوازه‌کان ٤. گۆڕینی خه‌تی فه‌رمووده به شێوازێك که به‌کارهێنه‌ر ده‌یه‌وێت. ٥. گۆڕینی به‌رگی فه‌رمووده لێره‌ش به‌رنامه‌که خۆی (ساباتی فەرموودە) داگره: ئێمه زۆر سوپاسی كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی ئیسلامیی كوردستان ده‌که‌ین که هاوکارمان بوون به ناردنی دەقی پوخته‌ی سه‌حیحی موسلیم تا بکرێته به‌رنامه‌یه‌ك و بڵاو بکرێته‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و برا و خوشکانه ئه‌که‌ین که هاوکارمان بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوێکی گونجاو بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه. تکایه له دوعای خێر بێبه‌شمان مه‌که‌ن. له به‌شی 'لێدوان بنێره'ی ئه‌م بابه‌ته تێبینیه‌کانتان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌شانه‌کانی داهاتوودا به‌رچاویان بگرین. کارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام