سریلانكا: (سیلان)ی كۆن، دورگه‌یه‌كی ئیستوائیه ئاسیاییه له ده‌ریالوشی هیندی، شرتێك له دورگه‌ی به‌ردین و باڵێكی ته‌سك له ده‌ریالوش كه به ته‌نگاوی بالك ناو ئه‌برێت له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان جیای ئه‌كاته‌وه، پایته‌خته‌كه‌ی (كۆلۆمبۆ)یه.
سایكۆلۆجی: psychology، زانستی بیر و ڕه‌فتار؛ لێکۆڵینه‌وه‌ی بیر و ڕه‌فتار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوارێکی تایبه‌تی زانست یان چالاکیدا.
سان سيمون: (1760-1825ز) فه‌یله‌سووفێكی كومه‌ڵناسی فه‌ڕه‌نسییه، له پاریس له دایك بووه، خاوه‌ن كۆمه‌ڵه مه‌بادئێكی ئیشتراكی نه‌خشه‌داڕێژروایی و پیشه‌سازی و ته‌قه‌نییه.
سان مون: یه‌كێكه له قه‌شه نه‌سرانییه‌كان.
سێكیولاریزم: secularism، عه‌لمانییه‌ت، عه‌له‌مانییه‌ت، به عه‌ره‌بی (علمانية): واتا ڕه‌چاونه‌کردنی ئایین و نائایینێتی. په‌رچدانه‌وه یان بایه‌خنه‌دان به ئایین.
سیبریا: ناوچه‌یه‌كی فراوانه له به‌شی ئاسیا له كۆماری ڕوسیا له نێوانی ئۆرال له ڕۆژئاوا‌و ده‌ریای بیرنغ له ڕۆژهه‌ڵاته، ئه‌وش دوو به‌شه: سیبریای ڕۆژئاوا، سیبریای ڕۆژهه‌ڵات.
سودان: وڵاتێكی عه‌ره‌بیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له سه‌ر ڕوباری نیلی سه‌روو له سه‌ر ده‌ریای سووره له نێوان میسر‌و لیبیا‌و تشادو ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و زائیرو ئۆغه‌نده‌و كینیا‌و ئه‌ثیوپیا، خه‌رتووم پایته‌ختیه‌تی.
سوێد: وڵاتێكی پاشایه‌تییه و ده‌كه‌وێته سه‌رووی ئه‌وروپا له نێوان دانمارك و نه‌رویج و فنله‌ندا، وڵاتێكی پڕ دارستانه.
سوهه‌یبی ڕۆمی: سوهه‌یبی كوڕی سینان كوڕی خالید كوڕی عه‌مری ڕۆمی. باوكی یه‌حیا ناسراو به ڕۆمی، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (ٍصلی الله علیه وسلم). له مه‌دینه له ساڵی (٣٨)ی ك وه‌فاتی كردووه.
سوفیان كوڕی عویه‌ینه: سوفیان كوڕی عویه‌ینه (سفيان بن عيينة): سوفیان كوڕی عویه‌ینه كوڕی مه‌یموونی هیلالی كووفی، باوكی موحه‌ممه‌د، فه‌رمووده‌ناس (محدث)ی حه‌ره‌می مه‌ككه بووه. حافزی متمانه‌دار (حافظ ثقة) و خاوه‌ن زانستێكی فراوان بووه. له‌ساڵی (١٩٨)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.