پەیامێک بۆ ئه‌و خوشكانه‌ی #شوویان نه‌كردووه ..! زۆرێك له‌خوشكان شووكردنیان تاخیر ده‌بێ به‌هۆی هه‌رهۆكارێك بێت له‌ژیانی دنیا خوشكانی سه‌نگینم سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه‌خوای گه‌وره ئێمه‌ی دروستكردووه له‌م دنیایه تا تاقیمان بكاته‌وه بۆدنیاكه‌ی تر كه‌قیامه‌ته(الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا) واته:هه‌ر ئه‌و خۆی مردن وژیانی به‌دیهێناوه، تا تاقیتان بکاته‌وه، کێتان کرده‌وه‌ی چاکتره، ئه‌وجا گه‌ر له‌م ژیانه‌ی دنیا له‌تاقیكردنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتووبووی شوكرانه‌و سوپاسی خوات كرد له‌سه‌ر ناخۆشی وخۆشییه‌كان ئه‌وا خوا داخلی به‌هه‌شتت ده‌كات. بەڵام گه‌ر له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌رنه‌چووی گوێڕایه‌ڵی خوات نه‌كرد سوپاسی خوات نه‌ده‌كرد ئه‌وا سه‌رئەنجامێكی خراپ چاوه‌ڕێته كه‌ئاگری دۆزه‌خه. خوای گه‌وره مرۆڤه‌كان به‌زۆر شت تاقیده‌كاته‌وه هه‌یه(چاوی نییه ،گوێی نییه، شه‌له‌له پێـی نییه،جسمی ناته‌واوه،یان خوای په‌روه‌ردگار تاقیت ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی هه‌ر ژن نه‌هێنێت یاشوونه‌كه‌ی یان منداڵت نه‌بێت ئێمه هی خوای گه‌وره‌ین چۆن بیه‌وێ ئه‌وها ژیان مان به‌ڕێوه ده‌بات ئێمه نازانین خێـر له چی دایه،له‌وانه‌یه حه‌زمان له‌زۆر شت بێ له‌م ژیانه‌ی دنیا (وه‌ك،ژنی جوان،یا پیاوی به‌ناوبانگ ، یا له هه‌موو خەڵك جوانتربین یابه‌ناوبانگتربین یا ده‌وڵه‌مه‌ندی یاپله‌وپایه وبڕوانامه...هتد، له‌وانه‌یه به‌ده‌ستی نه‌هێنین (وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ) واته:له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێـر له‌وه‌دابێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆشبێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دابێت،بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێـر له چی دایه)،ئێوه‌نایزانن.به‌ڵێ كه‌سی وا هه‌یه زوو قسمه‌تی ده‌بێ شووده‌كات خوای گه‌وره تاقیده‌كاته‌وه به‌وه‌ی هه‌ر منداڵی نه‌بێت یان ژیانێكی ناخۆشیان ده‌بێ له‌گەڵ مێـرده‌كه‌ی به‌رده‌وام شه‌ڕیان ده‌بێت یان تا 10 ساڵ به‌یه‌كه‌وه ده‌بن دوایی ته‌ڵاقی بدات ئێمه‌ی مرۆڤ نازانین ژیانی داهاتوومان چۆن ده‌بێ خۆش یان ناخۆش، نه‌بوونی یان هه‌بوونی (وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا) واته:هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی چی به‌سه‌ردێت و چی ده‌ستده‌که‌وێت. بەڵێ زۆر پێویسته له‌سه‌رمان له‌خۆشی و ناخۆشی سوپاسی خوا بكه‌ین تاله‌كاتی ته‌نگانه و خه‌فه‌ت به‌هانامانه‌وه بێ.هیچ كات خه‌م مه‌خۆ ئه‌ی خوشكی من به‌وه‌ی كه‌وا به‌ختت نییه له‌ژیان چونكه خوایه‌كمان هه‌یه ئاگاداره به‌خه‌م وخه‌فه‌ت ،خۆشی وناخۆشی دڵمان (وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي أَنْفُسِكُمْ) واته:بزانن بێگومان خوا ده‌زانێت به‌وه‌ی که له‌دڵتان دایه. بۆیه قه‌ت بێ هیوا مه‌به له ڕه‌حم وسۆزی خوای په‌روه‌ردگار،له‌وانه‌یه تۆ تاماوه‌یه‌ك شوونه‌كه‌ی خوا تاقیت ده‌كاته‌وه تاوه‌ك بڵێ ئه‌م عه‌بده‌م تاچه‌ند سوپاس وشوكرانه‌م ده‌كات خۆڕاگره له‌سه‌ر ناخۆشییه‌كان، یان به‌وه‌ی هه‌ر شوونه‌كه‌ی له‌وانه‌یه تۆقسمه‌تت نه‌بێ خوای گه‌وره تاقیت ده‌كاته‌وه گه‌ر سوپاس و شوكری خوات كرد خۆڕاگربووی خوای گه‌وره به‌باشترین شێوه پاداشتت ده‌داته‌وه له قیامه‌ت. دڵنیابه هه‌ر ناخۆشییه‌ك كه‌به‌سه‌ر موسڵمان دێ له‌ژیانی دنیا له‌خه‌م و ناخۆشی و ئازار به‌سه‌برگرتن له‌سه‌ری هۆكارێكه بۆسڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان. (مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلَ اوَصَبٍ وَلَا هَمٍّ وَلَا حُزْنٍ وَلَاأَذًى وَلَا غَمٍّ حَتَّى الشَّوْكَة ِيُشَاكُهَا إِلَّا كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ) واته:پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌فه‌رمووێت: هه‌رشتێك تووشی موسڵمان ببێت له‌خه‌م وخه‌فه‌ت وئازارو ناخۆشی ودڵته‌نگی وناڕه‌حه‌تی ئیلا خودا له‌تاوانه‌كانی ده‌سڕێته‌وه به‌سه‌برگرتن له سه‌ری ئه‌گه‌ر دڕكێكيش بێت تاوانت كه‌مده‌كاته‌وه به‌سه‌برگرتن. بۆيه سه‌برگرتن له‌دواكه‌وتـنی زه‌واج وتاخیربوون وخۆڕاگری له‌نزيكبوونه‌وه‌ی تاوان باش‌ترين پاداشتی هه‌يه‌له‌لای خودای گه‌وره. بۆیه هه‌موو كات خوات له‌بیر بێ دڵنیابه خوا باشتری ده‌وێ له‌خۆت بۆخۆت چونكه خوای گه‌وره زۆربه ڕه‌حم ومهیـره‌بانه بۆئه‌وانه‌ی كه‌باوه‌ڕ داری ڕاسته‌قینه‌ن (وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا) واته: (جا ئه‌و په‌روه‌ردگاره) هه‌میشه و به‌رده‌وام بۆئیمانداران به‌ڕه‌حم ومیهره‌بان و دلۆڤانه. گه‌ر به‌نده‌یه‌كی ڕاستگۆبی دڵسۆزبی له‌جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خوا دڵنیابه خوا ئاواته‌كانت دێنێته دی گه‌ر ڕۆژێك له‌ته‌مه‌نت مابێ. كه‌وایه بۆخوا بژی تا سه‌ركه‌وتووی هه‌ردوو دنیا بین . ــــــــــــــــــ