حوزه‌یفه‌ی کوڕی یه‌ممان: ناوی ئەبوو عەبدوڵڵا حوزەیفە کوڕی حەسیل (ئەلیەمان)ە لە تیرەی بەنی عەبس. حوزەیفە خۆی و براکەی و باوکی هاتنە خزمەت پێغەمبەری خوا و ئیسلامیان هەڵبژارد و هەروەها حوزەیفە ڕازدار (صاحب السر)ی پێغەمبەری خوا بوو. حوزەیفە -خوای لێی ڕازی بێت- لەژیر سێبەری ئەم ئایینەدا گەشەی کرد و خوای گەورە بەهرەی خوێندنەوەی ڕوخساری پێبەخشیبوو. بڕوا و خۆشەویستیی بۆ ئیسلام زۆر بەهێز بوو؛ كاتێك باوکی خۆی بینی لە ڕۆژی غەزای ئوحوددا بەهەڵە بەدەستی موسڵمانەکان دەکوژرێت و شمشێرەکانی دەبینی چۆن لێی دەدات، ئەمیش هاواری کردە وەشێنەرەکانی: "باوکم، باوکم، ئەوە باوکمە!!!"؛ بەڵام فەرمانی خوا بوو کە بەجێ هێنرا. دوایی کە موسڵمانەکان بەمەیان زانی، خەم و بێدەنگی دایگرتن، بەڵام بەزەیی بە حاڵیاندا هاتەوە و وتی: "خوا بتانبەخشێت، هەر ئەویش لێبوردەترینی بەخشەرانە." ئینجا بە شمشێرەکەیەوە بۆ بەجێهینانی ئەرکەکەی لەناو ئەو شەڕە هەڵگیرساوەکەدا دەرپەڕی. پاش غەزاکەش پێغەمبەری خواش -صلى الله عليه وسلم- بەمەی زانی و فەرمانی دا کە دیە (خوێن)ی باوکی حوزەیفە (حسيل بن جابر) بدرێت، بەڵام ئەو کردییە خێر بەسەر موسڵماناندا؛ ئیتر هێندەی تر خۆشەویستی و ڕێزی لای پێغەمبەری خوا زیادی کرد.
حوده‌یبییه: دێیه‌كی مام ناوه‌ندییه، به هۆی بیریێكه‌و كه له‌وێدا لای ئه‌و مزگه‌وته‌كه‌ی ئه‌و داره‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له ژێریدا په‌یمانی دایه هاوه‌ڵه‌كانی، له نێوان حوده‌یبییه‌و مه‌ككه‌دا قۆناغێك هه‌یه، وه له نێوان ئه‌و و مه‌دینه‌دا نۆ قۆناغ هه‌یه، جز
حه‌سه‌نی به‌سری: باوكی سه‌عید حه‌سه‌نی كوڕی یه‌ساری به‌سری ئه‌نساری، به‌نده‌ی زه‌یدی كوڕی سابیت بووه. گه‌وره‌ی شوێنكه‌وتووان -التابعین- بووه له به‌سره‌دا و شاره‌زا و زانای زه‌مانی خۆی بووه. فه‌رمووده‌ناس، له به‌ناوبانگه‌كانی متمانه‌پێكراوان و گه‌وره دنیانه‌ویسته‌كان بووه. له مه‌دینه له‌دایك بووه و نیشته‌جێی به‌سره بووه. له ساڵی (١١٠)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
حه‌سه‌نى كورى عه‌لى: باوكی موحه‌ممه‌د كچه‌زاو ڕێحانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره سوڵح و ته‌بایی پێ خسته نێوان موسڵمانانه‌وه، نه‌رمونیانترین و شاره‌زاترین و لێچواوترینی خه‌ڵكی بوو به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ خه‌لافه‌تی گرته ده‌ست و پاشان له به‌ر پاراستنی خوێنی موسڵمانان لێی هاته خوارێ و وازی لێ هێنا، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه.
حه‌رره: یه‌كێك له دوو به‌شه‌كه‌ی مه‌دینه كه لای ڕۆژهه‌ڵاتیه‌تی، به ناوی پیاوێك له باڵا به‌رزه‌كان (العمالیق)وه ناو نراوه كه ناوی (واقم) بووه‌و بانگ كراوه به حه‌رره‌ی واقم، وه له‌م حه‌رره‌یه‌شدا ئه‌و ڕووداوه به ناوبانگه ڕووی دا له سه‌رده‌می یه‌زید له ساڵی (63)ك.
حه‌روراء: دێیه‌كه له نزیكی كوفه، ناوه‌كه‌شی له بای حه‌رور وه‌رگیراوه واته گه‌رم، خه‌وارجه‌كان له‌وێ نیشته جێی بوون و ئیتر پاڵدارانه لای ئه‌و دێیه.
حه‌به‌شه: وڵاتێكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له سه‌ر ده‌ریای سووره، له نێوان سودان و كینیا‌و صۆماڵ و جیبۆتیه‌ن ئێسته پێی ئه‌وترێ (ئه‌ثیوپیا) پاپته‌خته‌كه‌ی (ادیس ابابا)یه زۆربه‌ی دانیشتوانی شوێنكه‌وته‌ی كه‌نیسه‌ی قیبتین.
حه‌للاج: ئه‌لحوسه‌ین كوڕی مه‌نسور ئه‌بو موغیث، خه‌ڵكی (بیضا‌ء)ی وڵاتی فارس بوو، له شاری (واسط) له عێراق گه‌وره بووه، بێباوه‌ڕێكی زندیقی له دین ده‌رچوو بوو، باوه‌ڕی به (وحدة الوجود) هه‌بوو، ڕۆژی سێ شه‌ممه (209)ك له به‌غداد له (باب الطاق) كوژرا.
حمص: شارێكی كۆنی به ناوبانگه له شاره‌كانی سوریا، ئه‌كه‌وێته نێوان ڕووباری (العاصی) له نێوان دیمه‌شق و حه‌له‌ب.
حلوولییه‌كان: ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا ده‌چێته ناو هه‌ندێ له كه‌سانی نه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه، وه ئه‌م بیرۆكه‌یه له ئاینی نه‌سرانیه‌تدا ناسراوه به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهووت به ناسووت، كه وا گومان ده‌به‌ن كه خوا چۆته ناو مه‌سیحه‌وه‌و حه‌ل بووه تیایدا! وه سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوصه‌یریه‌كان و باطنیه‌كانیش پێی كاریگه‌ر بوون.