زاێۆنیزم: بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ڕه‌گه‌ز په‌رستی توند ڕه‌وه، مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌یه له فه‌له‌ستینداو له ڕێی ئه‌ویشه‌وه حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی به سه‌ر جیهاندا بكات، ڕووی سیاسی جووله‌كایه‌تی جیهانیه، له هه‌موو دامه‌زراووه حكومیه‌كانی جیهاندا ده‌ستی باڵای هه‌یه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كاریان دێنێ، وشه‌ی زاێونیزمیش الصهيونية له ناوێ شاخی صهیۆن (جبل صهيون) له قودس وه‌رگیراوه.
زانایانی كه‌لام: مه‌به‌ست زانایانی كه‌لامه كه پشتیان به ژیری به‌ستووه له دامه‌زراندن و سه‌لماندنی بیروباوه‌ڕ، وه‌ك كه‌لابیه‌كان و ئه‌شعه‌ریه‌كان و ماتریدیه‌كان و جه‌همیه‌كان و موعته‌زیله‌كان.
زینه‌بی كچی جه‌حش: دایكی باوه‌ڕداران زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش كچی رئابی ئه‌سه‌دی، كچی ئومه‌یمه‌ی كچی عبدالمطلب‌ه، ئه‌وترێ كه له ساڵی (20) ك له سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ مردووه.
زه‌یدیه‌كان: تاقمێكن له تاقمه‌كانی شیعه، ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای زه‌یدی كوڕی عه‌لی، وه له به‌ر په‌یوه‌ندی كۆنیان به موعته‌زیله‌وه كاریگه‌ر بوون به بیروباوه‌ڕیانه‌وه، ده‌ڵێن كه پێشه‌وایه‌تی هه‌ردوو شه‌یخه‌ین و عوسمانی كوڕی عه‌ففان خوا لێیان ڕازیبێ ته‌واوه، وه ده‌ڵێن له گه‌ڵ بوونی باشتر‌و ڕێزداریشدا پێشه‌وایه‌تی ڕێزبه‌سه‌ردادراو هه‌ر دروسته(صحة إمامة المفضول مع وجود الفاضل)، ئه‌مانه نزیكترین تاقمی شیعه‌ن له ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه، وه سێ تاقم له زه‌یدیه‌كان جیا بوونه‌وه: جارودیه، صالحیه، به‌تریه.
زه‌یدی كوڕی ثابت: زه‌یدی كوڕی ثابت كوڕی الضحاك كوڕی لوذان كوڕی عه‌مر كوڕی عبدعوف كوڕی غنم كوڕی مالك كوڕی النجار كوڕی ثه‌عله‌به، باوكی سه‌عیدو باوكی خارجه‌ی خه‌زره‌جی نه‌جاری ئه‌نصاری، پێشوای گه‌وره شێخی قورئان خوێنان و زانستی فه‌راٍئض (میرات)، موفتی مه‌دینه، وه نووسه‌ری وه‌حی، له ساڵی (45)ك وه‌فاتی كردووه.
زه‌یدی كوڕی نوفه‌یل: زه‌یدی كوڕی عه‌مری كوڕی نوفه‌یل كوڕی عبدالعزی قوڕ‌ه‌یشی عه‌ده‌ویه، ئامۆزای عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه، له سه‌ر ئاینی ئیبڕاهیمی خه‌لیل بووه سه‌لامی لێبێ، پاشان به ئیسلام گه‌شت و موسڵمان بوو، پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر به پێنج ساڵ له ساڵی (17) پێش كۆچی‌دا مرد.