به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ته‌واوی ماڵه‌که‌ی له مامه‌ڵه‌ی مه‌شروبه‌وه په‌یداببوو، ئه‌وا جائیز نییه مامه‌ڵه‌ی کڕین و فرۆشتنی له‌گه‌ڵ بکرێت، هه‌روه‌ها نابێت خواردنیشی بخورێت، ئه‌وه هیچ خیلافی تێدا نییه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"إن الله طيب لا يقبل إلا طيباً، وإن الله تعالى أمر المؤمنين بما أمر به المرسلين فقال: يا أيها الرسل كلوا من الطيبات واعملوا صالحا[المؤمنون: 51]. " واته/ خوای گه‌وره پاکه و قه‌بووڵی ناکات مه‌گه‌ر ته‌نها پاک، خوای گه‌وره فه‌رمانی کردووه به ئیمانداران هه‌ربه‌وه‌ی به‌پێغه‌مبه‌رانی کردووه، ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ران بخۆن له پاکه‌کان(حه‌ڵاڵ) و کرده‌وه‌ی چاکه بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک که‌سابه‌ت و کاره‌که‌ی تێکه‌ڵبوو له‌حه‌رام و حه‌ڵاڵ ئه‌وا زانایان خیلافیان هه‌یه له‌باره‌ی ماڵ و سامانه‌که‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر زۆره‌که‌ی حه‌رامبوو ڕای به‌هێزتر ئه‌وه‌یه که حه‌رامه هه‌ندێکیش ده‌فه‌رموون به ناباشی(کراهة)، ئه‌گه‌ر زۆره‌که‌یشی حه‌ڵاڵ بوو ئه‌وا ده‌که‌وێته ڕێپێدراوه‌وه(مباح) که ئه‌گه‌ر خواردنی بخورێت یاخوود پاره‌که‌ی وه‌ربگیرێت.. بۆ که‌سێکی وه‌ها که پاره‌ی حه‌رام له‌ماڵه‌که‌یدایه، ده‌توانرێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی(مصلحة) و زیان(مفسدة)، ئه‌گه‌ر بزانرێت بۆی چاکه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرێت له‌پێناوی ئه‌وه‌ی به‌ڵکوو بیر بکاته‌وه و تێبگات که پاره‌ی حه‌رام جێی مه‌ترسییه له‌سه‌ر خۆی و منداڵی ئه‌وه باشتره سه‌رزه‌نشت بکرێت به نه‌کردنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵی، ئیتر به‌و جۆره.. به‌ڵام وه‌ک وتمان مادام له‌پاره‌که‌ی حه‌ڵاڵیش هه‌یه ده‌شێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.