سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟
نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3928


نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟

نوێژی تەراویح سونەتێکی گەورەیە لە مانگی ڕەمەزاندا و پێغەمبەری خوا ﷺ لە چەندین فەرمودەدا بە گوفتاری موسوڵمانانی هانداوە بۆ ئەنجامدانی، وە بە کرداریش جێبەجێی کردووە لە ژیانی خۆیدا، دایکمان عائیشە ئەگێڕێتەوە کە" پێغەمبەر ﷺ لە مزگەوتدا نوێژی تەراویحی بۆ هاوەڵان ئەنجامدا بە کۆمەڵ خەڵکی زۆر بوون لە مزگەوت، پاشان کۆبوونەوە لە شەوی سێهەم یان چوارەم بەڵام پێغەمبەر ﷺ دەرنەچوو نوێژەکەیان بۆ بکات، کاتێ ڕۆژ بویەوە فەرمووی: بینیم چیتان کرد، ئەوەی وای لێکردم دەرنەچووم بە کۆمەڵ نوێژتان بۆ بکەم ئەوە بوو ترسام فەرز بێت لە سەرتان، ئەمە لە ڕەمەزاندا بوو" رواه البخاري (٩٢٤) و مسلم(٧٦١).
خەڵک بەو شێوە نوێژی تەراویحیان ئەنجام ئەدا تا پێغەمبەر ﷺ وەفاتی فەرموو، پاشان لە کاتی دەستەڵاتی ئیمامی ئەبووبەکریش هەر وابوو تا کاتی ئیمامی عومەر کۆیکردنەوەو ئوببەی کوڕی کەعبی کردە ئیمامیان و لە پاش ئەوەوە بە کۆمەڵ ئەو نوێژە کراوە.

پاشان دەربارەی ژمارەی ڕەکعاتەکانی کە ئایا چەندێک سوننەتە زانایان بۆچونیان جیاوازە کە بە کورتی ئەم بۆچوونانەن:

یەکەم: نوێژی تەراویح بە ویترەکەوە (١١) ڕەکعاتە.

ئەمە قسەیەکی ئیمامی مالیک و بەشێک لە شوێنکەوتوانێتی، وە بەشێک لە حەنەفیەکانیش هەمان بۆچونیان هەیە (١).

بەڵگەکانیان:
 
١) فەرمودەکەی دایکمان عائیشە کە فەرمووی" ما كان رسول الله ﷺ يزيد في رمضان ولا في غيره على إحدى عشرة ركعة" رواه البخاري(١١٤٧).
٢)  قسەکەی سائیبی کوڕی یەزید کە ئەڵێ " أمر عمر بن الخطاب أُبي بن كعب وتميماً الداري أن يقوما للناس بإحدى عشرة ركعة....." رواه مالك في الموطأ (٢٨٠).
٣) جابری کوڕی عبدالله ئەڵێ" صلى بنا رسول الله (صلى الله عليه وسلم) في شهر رمضان ثمان ركعات، وأوتر" رواه الطبراني في الصغير(٥٢٥).
بە کورتی خاوەنی ئەم بوچونە پێیان وایە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بۆخۆی یانزە ڕکعاتی هەڵبژاردوە، هەر بۆیە شێخ موبارەکفۆری ئەڵێ" إِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً وَهُوَ الثابت عن رسول الله بِالسَّنَدِ الصَّحِيحِ بِهَا أَمَرَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ وَأَمَّا الْأَقْوَالُ الْبَاقِيَةُ فَلَمْ يَثْبُتْ وَاحِدٌ مِنْهَا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ بِسَنَدٍ صَحِيحٍ وَلَا ثَبَتَ الْأَمْرُ بِهِ عَنْ أَحَدٍ مِنَ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ بِسَنَدٍ صَحِيحٍ خَالٍ عَنِ الْكَلَامِ" تحفة الأحوذي (٣/ ٤٤٠).

دووەم : نوێژی تەراویح (٢٠) ڕەکعاتە جگە لە ویترەکە.

ئەمە بۆچوونی بەشێک لە هاوەڵان و مەزهەبی ئیمامی شافعی و ئیمامی ئەحمەدو بەشێک لە مالیکیەکان و قسەی حەنەفیەکانە (٢).

بەڵگەکانیان:

١) لە عبدالله ی کوڕی عەباسەوە ئەگێڕنەوە کە وتویەتی" أن النبي (صلى الله عليه وسلم) كان يصلي في رمضان عشرين ركعة والوتر" رواه ابن أبي شيبة(٧٦٩١). وقال ابن حجر :إسناده ضعيف. فتح الباري:٤/ ٢٥٤.
٢) ئەگێڕنەوە لە سائیبی کوڕی یەزیدوە کە وتویەتی " كانوا يقومون على عهد عمر بن الخطاب بعشرين ركعة". رواه ابن الجعد في مسنده(٢٨٢٥) وصححه النووي في كتابه خلاصة الأحكام(١٩٥٩).
٣) ئەبی عالیە بۆمان ئەگێڕێتەوە لە ئوبەیەوە" أنَّ عمر بن الخطاب أمر أبي بن كعب (رضي الله) عنه أن يصلي بالليل في رمضان، فقال:" إنَّ الناس يصومون النهار ولا يحسنون أن يقرؤوا، فلو قرأت القرآن عليهم بالليل"، فقال: يا أمير المؤمنين، هذا شيء لم يكن. فقال: "قد علمت ولكنه أحسن" فصلى بهم عشرين ركعة". رواه المقدسي في الأحاديث المختارة(١١٦١) وقال إسناده حسن. 
٤) حەسەنی بەسری لە ئیمامی عومەرەوە ئەگێڕێتەوە کە وتویەتی"لو جمعنا الناس على رجل في شهر رمضان يلحق الضعيف بالقوي، ومن لا يقرأ بمن يقرأ، فشاور أهل بدر، فأجمعوا على أن يفعل، فأمر أبيًّا رضي الله عنه أن يقوم بالناس، فكانوا ينامون بعض الليل ويقومون بعضًا منه، وينصرفون لسحورهم، وحوائجهم، وكان يصلي بهم ثماني عشرة شفعًا، فيسلم في كل ركعتين، ويمهلهم قدر ما يقضي الرجل حاجته، ويتوضأ، وكان يقرأ خمس آيات، وست آيات". رواه يحيى الشجري في الأمالي(١ / ٢٨٢).
٥) یەحییا لە سەعیدەوە ئەگێڕێتەوە کە" أَنَّ عمر بن الخطاب (رضي الله عنه) أمر رجلًا يصلي بهم عشرين ركعة". رواه ابن أبي شيبة(٧٦٨٢).
٦) عبدالعزیزی کوڕی رەفیع ئەڵێ" كان أبي بن كعب (رضي الله عنه) يصلي بالناس في رمضان بالمدينة عشرين ركعة ويوتر بثلاث". رواه ابن أبي شيبة(٧٦٨٤).
بۆیە ئیمامی کاسانی ئەفەرموێت" أن عمر (رضي الله عنه) جمع أصحاب رسول الله (صلى الله عليه وسلم)  في شهر رمضان على أبي بن كعب فصلى بهم في كل ليلة عشرين ركعة ، ولم ينكر أحد عليه فيكون إجماعا منهم على ذلك"(٣).
ئیمامی ابن قدامەی حەنبەلی ئەفەرموێت " والمختار عند أبي عبد الله (رحمه الله) - يريد أحمد بن حنبل- فيها عشرون ركعة، وبهذا قال الثوري وأبو حنيفة والشافعي" المغني(٢/ ٦٠٤).
ئیمامی نەوەوی ئەفەرموێت" مَذْهَبُنَا أَنَّهَا عِشْرُونَ رَكْعَةً بِعَشْرِ تَسْلِيمَاتٍ غَيْرَ الْوِتْرِ وَذَلِكَ خَمْسُ تَرْوِيحَاتٍ وَالتَّرْوِيحَةُ أَرْبَعُ رَكَعَاتٍ بِتَسْلِيمَتَيْنِ هَذَا مَذْهَبُنَا، وَبِهِ قَالَ أَبُو حَنِيفَةَ وَأَصْحَابُهُ وَأَحْمَدُ وَدَاوُد وَغَيْرُهُمْ وَنَقَلَهُ الْقَاضِي عِيَاضٌ عَنْ جُمْهُورِ الْعُلَمَاءِ وَحُكِيَ أن الاسود بن مزيد كَانَ يَقُومُ بِأَرْبَعِينَ رَكْعَةً وَيُوتِرُ بِسَبْعٍ وَقَالَ مالك: التراويح تسع ترويحات وهى ستة وَثَلَاثُونَ رَكْعَةً غَيْرَ الْوِتْرِ" المجموع(٤/ ٣٢).
شێخی دورەید لە مەزهەبی ئیمامی مالیک ئەفەرموێت" والتراويح برمضان وهي عشرون ركعة بعد صلاة العشاء". بلغة السالك لأقرب المسالك (١/ ٤٠٤).
ابن عابدين لە مەزهەبی ئەبوو حنیفە ئەفەرموێت" عِشْرُونَ رَكْعَةً هُوَ قَوْلُ الْجُمْهُورِ وَعَلَيْهِ عَمَلُ النَّاسِ شَرْقًا وَغَرْبًا. وَعَنْ مَالِكٍ سِتٌّ وَثَلَاثُونَ". رد المحتار على الدر المختار(٢/ ٤٥).

سێهەم: (٣٦) ڕەکعاتە جگە لە ویترەکان.

ئەمە بۆچون ئیمامی ئیمامی مالیک و بەشێکە لە هاوەڵانی (٤).

بەڵگەکانیان: 

١) داودی کوڕی قەیس ئەڵێ" أدركت الناس بالمدينة في زمن عمر بن عبد العزيز وأبان بن عثمان يصلون ستا وثلاثين ركعة ويوترون بثلاث" رواه ابن أبي شيبة(٢/ ٣٩٣).
٢) لە کتێبی(المدونة: ١/ ١٩٣)دا هاتوە ئیمامی مالیک ئەفەرموێت" بعث إليَّ الأمير وأراد أن ينقص من قيام رمضان الذي كان يقومه الناس بالمدينة ، قال ابن القاسم : وهو تسعٌ وثلاثون ركعة بالوتر . قال مالك : فنهيته أن ينقص من ذلك شيئاً وقلت له : هذا ما أدركتُ الناس عليه ، وهذا الأمر القديم الذي لم تزل الناس عليه". 
هەندێک لە زانایان ئەڵێن" إنما فعل هذا أهل المدينة لأنهم أرادوا مساواة أهل مكة، فإن أهل مكة يطوفون سبعا بين كل ترويحتين، فجعل أهل المدينة مكان كل سبع أربع ركعات، وما كان عليه أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم أولى وأحق أن يتبع"(٥).

چوارەم: (٤٠) چل ڕەکعات تەراویح و (٧) ڕکعات ویتر.

حەسەنی کوڕی عوبەیدوڵڵا ئەڵێ" كان عبدالرحمن بن الأسود يصلي بنا في رمضان أربعين ركعة ويتر بسبع"رواه ابن أبي شيبة(٢/ ٣٩٣).
وە ئەگێڕنەوە لە ئیمامی ئەحمەدەوە کە لە ڕەمەزاندا بێ ژمارە تەراویحی کردووە. كشاف القناع عن متن الاقتاع: البهوتي: ١/ ٤٢٥.

پێنجەم :  نوێژی تەراویح ژمارەیەکی دیاری کراوی نیە، بەڵکو بە پێی حاڵی نوێژ خوێن و خوێندنی ئەو بڕە قورئانەی لە نوێژەکەدا ئەخوێنرێ ئەگۆڕێت. 
ئەمە بۆچونی ئیمامی ئیبنو تەیمیە یە(٦).

پوختەی قسە:

وەک بینیتان زانایان قسەی جیاوازیان هەبوو لە سەر ژمارەی نوێژی تەراویح، هەر یەک لەو زانایانە کە ژمارەیان باسکردبوو بەڵگەی بە دەستەوە بوو، قورسیشە بەلاواز دانانی بەڵگەکان بە تایبەت بەڵگەی هەرچوار مەزهەبەکە کە لە سەر ئەوەن تەراویح (٢٠) بیست ڕەکعاتە، وە ئەو زانایانەش کە فەرموویان یانزە ڕەکعاتە، هەندێک دەڵێن: بەڵگەکەیان سەحیحە بەڵام سەریح نیە لە باسی تەراویحدا، بەڵکو وەک دایکمان عائیشە فەرمووی نوێژی پێغەمبەر بووە لە ڕەمەزان و جگە لە ڕەمەزانیش، ئەوەش ڕوونە تەراویح تایبەتە بە ڕەمەزان.
 بۆیە ئەوەی بەشێک لە زانایان لەگەڵ بەڵگەکان کردوویانە هەموو فەرمودەکانیان کۆ کردۆتەوەو پاشان بۆیان دەرکەوتووە کە بەڵگەکان سەحیح و دروستن بۆیە فەرموویانە، ئەگونجێ سەرەتا ئیمامی عومەر فەرمانی پێکردبن یانزە ڕەکعات ئەنجام بدەن، بەڵام قورئان زۆر بخوێندرێ لە نوێژەکەدا، وە کاتێ قورئانیان کەم کردەوە لە نوێژەکەدا فەرمانی پێکردون بیکەنە بیست ڕەکعات، یاخود بە پێچەوانەوە سەرتا فەرمانی پێکردون بیست بکەن و پاشان لەبەر ئەو هۆکارە فەرمانی پێکردون بە یانزە ڕکعات(٧).
 بەڵام بەڕاستی ئەو تەراویحەی کە ئەمڕۆ لە کوردستان ئەکرێ بە گشتی زۆر پەلەو کرچ و کاڵەو دەرنەچوون لە قسەی هەر چوار مەزهەبەکەش دڵ ئاسوودە دەکات کە بیست ڕەکعات ئەنجام بدرێ، خۆ ئەگەر کەسێ تریش کەمتری ئەنجامدا ئاسایە چونکە بابەتەکە سوننەتەو گەر کەسێکیش نەیکات هەر گوناه بار نابێت. 

سەرچاوەکان:

١) التمهيد: ابن عبدالبر: ٤/ ٩٦. وعمدة القاري: العيني: ٩/ ٢٠٢.
٢) الأم: الشافعي: ١/ ١٢٥. والمجموع : النووي :٣/ ٥٢٦. وبداية المجتهد ونهاية المقتصد:ابن رشد: ١/ ٤٠٠. والاستذكار: ابن عبد البر: ٢/ ٧٠. والمغني: ابن قدامة: ٢/ ٦٠٤. المبسوط: السرخسي: ٢/ ١٤٤. وبدائع الصنائع: الكاساني: ١/ ٢٨٨.
٣) بدائع الصنائع: ١/ ٢٨٨.
٤) المدونة الكبرى: مالك بن أنس: ١/ ١٩٣.
٥) الوضوح شرح المحرر:ابو بكر المصنف: ٢/ ١٤٧.
٦) مجموع الفتاوى: ابن تيمية : ٢٢/ ٢٧٢.
٧) تحفة الأحوذي شرح جامع الترمذي: المباركفوري: ٣/ ٤٤١.

وەڵامدانەوەی: دكتۆر شاخەوان سیامەنسوری.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شیخ احمد کاکە محمود - رحمه الله

  ژمارەی بینین 105

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram