فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان.! مانگی شه‌عبان له‌و مانگانه ده‌ژمێرێت که فه‌زڵ و گه‌وره‌ییه‌کی زۆری هه‌یه، هه‌ر وه‌ک چۆن پێغه‌مبه‌ری خواﷺ بۆی به‌یان کردووین ڕێنوماییکردووین که له‌و مانگه‌دا چی بکه‌ین و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، هه‌تاکو نزیک ببینه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كە له‌م مانگه‌دا خوای په‌روه‌ردگار به‌نده‌کانی خۆی ڕێزدارو ته‌کریم ده‌کات به ویستی خۆیی و پایه‌داری خۆی، وه‌کو:
1- کار و کرده‌وه‌کانیان به‌یان ئه‌کرێت له‌لای خودا ئه‌وه‌ی خوا ویستی له‌سه‌ر بێت لێی قبوڵ ئه‌فه‌رمووێ. 2- له گوناهی به‌نده‌کانی خۆش ئه‌بێت، وه ئه‌مه‌یش پاداشتێكی گه‌وره‌یه له خوای په‌روه‌ردگاره‌وه. به‌ڵام ئه‌ویش بزانه که به‌م دوو فه‌زڵه گه‌وره‌یه ناگه‌یت، ئه‌گه‌ر هاتوو گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگاریه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (صلی الله علیه وسلم) نه‌بیت. 3- کردەوەی تێدا بەرز دەبێتەوە بۆ لای خودا : ئوسامەی کوڕی زەید دەڵێت : ئەی پێغەمبەری خودا ، من نابینم تۆ بەقەد شەعبان لەهیچ مانگێکی تردا بەڕۆژوو بیت ، فەرمووی : «ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاسُ عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَانَ، وَهُوَ شَهْرٌ تُرْفَعُ فِيهِ الأَعْمَالُ إِلَى رَبِّ العَالَمِينَ، فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ» حسنه الألباني واتە : ئەوە مانگێکە کەخەڵک تیایدا بێ‌ئاگان لەنێوان ڕەجەب و ڕەمەزاندایه ، وەمانگێکە کە کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا ، جا من پێم خۆشە کردەوەکانم تیایدا بەرز بێتەوە بۆ لای خودا لەکاتێکدا من بەڕۆژوو بم. 4- پێغەمبەر ﷺ زۆر تیایدا بەڕۆژوو دەبوو: عائشة رضي الله عنها دەڵێت : «لَمْ يَكُنِ النَّبِيُّ يَصُومُ شَهْرًا أَكْثَرَ مِنْ شَعْبَانَ، فَإِنَّهُ كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ كُلَّهُ» رواه البخاري واتە : پێغەمبەر ﷺ لە هیچ مانگێکدا بەقەد مانگی شەعبان بەڕۆژوو نەدەبوو ، بەشێوەیەک مانگی شەعبان هەموو بەڕۆژوو دەبوو . 5- لێخۆشبوو‌ن لەشەوی نیوەی مانگی شەعباندا: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : «إِنَّ اللَه تَعَالَى لَيَطَّلِعُ فِي لَيْلَةِ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ فَيَغْفِرُ لِجَمِيعِ خَلقِهِ إِلَّا لِمُشْرِكٍ أَوْ مُشَاحِنٍ» رواه ابن ماجه وحسنه الألباني . واتە : خودا لەشەوی نیوەی شەعباندا تەماشای بەندەکانی دەکات و لەهەموو دروست کراوەکانی خۆش دەبێت مەگەر کەسێک نەبێت کەهاوبەشی بڕیار داوە یاخود لەگەڵ برایەکیدا نێوانی باش نی یە وقسەی لێ دابڕیبێت. بزانن سەلەف چیان دەکرد لەمانگی شەعباندا.؟ - سلمة بن كهيل دەڵێت: بەمانگی شەعبان دەوترا مانگی قورئان خوێنان . - وە حەبیبی کوڕی سابت کاتێ شەعبانی بەسەر بهاتبایە دەیگوت: ئەم مانگە مانگی قورئان خوێنانە . - وە عەمری کوڕی قەیسی مەلائی کاتێ مانگی شەعبانی بەسەر بهاتبایە حانوتەکەی دادەخست و خۆی یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.