دەکرێت یەکجار ئەندامەکانی دەستنوێژ بشۆردرێن.؟
بسم الله الحمد لله و الصلاة و السلام علی خير خلق الله محمد و علی آله وصحبە أجمعین. بەڵێ درووستە و ئاساییە لەبەر ئەوەی شۆردنی ئەندامەکانی دەستنوێژ دوو جار یان سێ جار شۆردن ئەمە سوننەتە، بەڵام یەك جار شۆردنیان واجبە. وە بەڵکو هەر سێکیان جێگیر بووە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ کە جار هەبووە تەنها یەك جار یەك جار ئەندامەکانی شۆردووە بۆ دەستنوێژ ① وە جار هەبووە دووجار دووجار ئەندامەکانی شۆردووە بۆ دەستنوێژ . ② وە جار هەبووە سێ جار سێ جار ئەندامەکانی شۆردووە بۆ دەستنوێژ. ③بۆیە ئەگەر کەسێك لەسەری گران بوو یان ئەگەر تەنانەت عوزریشی نەبوو بەڵکو هەر ویستی وابوو یەکجار بیانشوات هەر درووستە و ئاساییە لەبەرئەوەی بەهەر سێ شێوازەکە هاتووە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله
①: (📗صحيح البخاري - 157) ②: (📗صحيح البخاري - 185) ③: (📗صحيح البخاري - 159)