سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەم وێنەیەی دەیبینن ڕاستییەو درووستكراو نییە.!
گۆڕینی فۆنت

ئەم وێنەیەی دەیبینن ڕاستییەو درووستكراو نییە.!

زۆرجار ڕووداوێك یان كارەساتێك كە بەسەر ئەهلی ئیسلامدا دێت و باجی زۆر گەورەو گران لەبەرامبەریدا دەدرێت، هیچی بێ حیكمەت و بێ هۆكار نییەو كارەكانی الله تعالی هەموو جوان و قەشەنگن.

ئەوەی لە غەززەش ڕوویداوەو ڕوودەدات، پڕ لەوانەو حیكمەتن بۆ مرۆڤی ژیرو عاقڵ و هەرگیز هیچ ڕووداوو كارەسات و كۆمەڵكوژییەكی ئەهلی ئیسلام بێ وانەو هۆكارو حیكمەت تێنەپەڕیون و تێناپەڕن:

1- تاقیكردنەوەو لە زاخاودانی ئەو جەمع و كۆمەڵەیەیە كە بەیداخی جیهادو تێكۆشانیان دژی سەرسەخترین دوژمن بەرز كردۆتەوەو لەو پێناوەدا دەجەنگن و سەری هەموو موسوڵمانانی جیهانیان بەرزكردۆتەوە.

2- دەركەوتنی ڕووی ڕەش و قێزەونی بەناو پارێزەرانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت مافی منداڵان و ئافرەتان لە رۆژئاوا و هەروەها دەركەوتنی هاوكارو هاوپیشەكانیان.

3- دەركەوتن و لە زاخاودانی موسوڵمانی ڕاستەقینەو موسوڵمانی بەناو تەسكەرە و ترسنۆك و بەزیو بۆ ئەهلی ئیمان و ناسینی دۆست و دوژمنی ئیمانداران.

كەوابوو ڕاستە باجەكە زۆر گەورەو گرانەو لافاوی خوێن هەستاوەو جەنگی جیهانی بەرامبەر بە یەك جەمعی موسوڵمانان لە پارچە زەوییەكی بچوكی وەك كەرتی 
غەززە ڕاگەیاندراوە. بەڵام پەندو وانەو ئاگاهێنانەوەكان زۆر گەورەترو فراوانتر بوون.

وما النصر إلا من عند الله العزيز الحكيم.

تێبینی: وێنەكه وێنەی دوو منداڵی ئاوارەی كەرتی غەززەن كە لافاوو قوڕو باران چووەتە خەیمەكەیان.. تەبعەن بەبەرچاوی هەموو جیهان و 22 دەوڵەتی عەرەبییەوە، ئەوە ژیان و ژیوای منداڵانی فەڵەستینیە.

نوسینی: عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

 84

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram