سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حیکمەتی باڵاپۆشی
گۆڕینی فۆنت

حیکمەتی باڵاپۆشی!

*باڵاپۆشی عیبادەتە، چونکە فەرمانی خودایە، کەواتە خودی جێبەجێکردنەکەی گوێڕایەڵی خودایە و گوێڕایەڵی خوداش گەورەترين عیبادەت و پەرستشە، بۆیە حەق وایە باڵاپۆشان بەدەر لە هەموو فەلسەفە و حیکمەتەکانی تر، هەردەم هەست بەم عیبادەتە بکەن و چێژی لێببینن، چونکە باوەڕدار هەموو شتێکی، هەرچەند عادەتی و دویناییش بێت، بەنیەتی چاک و باشی، دەبێت بە عیبادەت.

*باڵاپۆشی یەکێکە لە نیشانەکانی باوەڕداری ڕاستەقینە، چونکە لەگەڵ هەندێ لە ناڕەحەتییەکانی، بەڵام هەر ئامادەیە جێبەجێی بکات، بۆیە ئەگەر کەسەکە باوەڕدار نەبێت، چۆن دەتوانێت بەدرێژایی ژیانی ئەم فەرمانە جێبەجێ بکات، بۆیە دەبێتە ناسنامە و تاجی پاکی ئافرەتی موسڵمان.

*باڵاپۆشی هۆکاری سەلماندنی مرۆڤ بوونی ئافرەتە پێش ئافرەت بوون و مێینەبوونی، چونکە بەهۆی ئەم باڵاپۆشیەیەوە وا لە ڕەگەزی بەرامبەری دەکات وەک مرۆڤ سەیری بکات نەوەک وەک ئامرازێک بۆ پڕکردنەوەی چێژەکانی.

*باڵاپۆشی پارێزەری تاک و کۆمەڵگەیە لەلادان، چونکە بەهۆی ئەم باڵاپۆشیەوە، هەم ئافرەت کەڕامەت و جەستە و ڕێز و... خۆی دەپارێزێت، هەم لە بەرامبەردا کۆمەڵگەش دەپارێزرێت، چونکە هۆکارەکانی وروژاندن کەم دەبنەوە.

*باڵاپۆشی ڕێزی خودایە بۆ ئافرەتان، چونکە ئەگەر باڵاپۆشی نەکردن هۆکار بێت بۆ زاڵبوونی لایەنی مێینەیی و سەیرکردنی پیاوان بۆ ئافرەتان تەنها وەک ئامرازی چێژ بینینی جنسی، ئەوە باڵاپۆشی ئەم ئافرەتە دەباتەوە بۆ مرۆڤ بوون و زیاتر بەڕێزی دەکات و لەوەش دەیپارێزێت تەنها وەک ئامرازی بەتاڵ کردنەوە شەهوەت و ئارەزوو ببینرێت.

*بەربەست دروستکردن لەبەردەم پیاواندا تاوەکو سنوورى خۆیان بزانن و بیر لە شتێک نەکەنەوە ئافرەتان لەکەدار بکەن.

*کەمکردنەوەی کاریگەری ئافرەتان لەسەر پیاوان، شتێکی حاشاهەڵنەگرە کە ئافرەت کاریگەری گەورە و بەهێزی هەیە لەسەر پیاو، بۆیە ئەم باڵاپۆشییە لەم ڕووەشەوە کاریگەرییکەی کەم دەکاتەوە.

کەواتە دەتوانین بڵێین دوو خاڵ بەسە بۆ باسکردنی فەلسەفەکانی باڵاپۆشی:
یەک: فەرمانی خودایە و جێبەجێکردنی گەورەترین عیبادەتە.
دوو: گۆڕینی تێڕوانینی پیاوانە، بۆئەوەی تەنها وەک مێ سەیری ئافرەتان نەکەن، بەڵکو پێش هەموو شتێک وەک مرۆڤ سەیریان بکەن، نەک وەک ئامرازی بەتاڵکردنەوەی شەهوەت و ئارەزوو.

بەڵام بەدڵناییەوە تەنها باڵاپۆشی بەس نییە بۆ ئافرەت و پاراستنی کەسایەتییەکەی، بەڵکو پێویستە خۆی بڕازێنێتەوە بە سیفەت و ئەخلاقە بەرز و جوانەکان و خۆی دوور بگرێت لە سیفەت و ئەخلاقە بەد و نابووت و ناشیرینەکان، ئەگەرنا تەنها بە باڵاپۆشی ئەوە ناکرێت، باڵاپۆشی یەکێکە لە هۆکارەکان، نەک هەموو شتێک بێت.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحموود رحمه الله.

 171

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram