به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌ینه‌وه ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه بزانین كه خوای په‌روه‌ردگار له هه‌موو كه‌س به‌به‌زه‌یی تره، و كه‌سیش نییه وه‌كو ئه‌و دادوه‌ر بێت و سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش به‌خشنده و لێبورده بێت، وه خوای په‌روه‌ردگار مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه هیچ به‌نده‌یه‌كی ئازار و سزا بدات، وه ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه بكات هه‌ڵبه‌ت ده‌یتوانی نه پێغه‌مبه‌ران بنێرێت و نه‌هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی خۆی و كتێبێكی ئاسمانی بناردایه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ت: خوای په‌روه‌ردگار سزای كه‌س نادات ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كه‌ی خوای نه‌بیستبێت و پێ نه‌گه‌یشتبێت، وه خوای باڵا ده‌ست لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س ناكات له‌سه‌ر ئایینی باوك و باپیری به‌ڵكو له‌سه‌ر بیروباوه‌رِی خۆی لێپێچنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، كه‌واته هه‌تا هه‌ر مروڤێك نه‌گاته ته‌مه‌نی باڵغبوون و ژیری و فامی ته‌واو نه‌بێت خوای گه‌وره سزای نادات. به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك بالغ بوو وه ژیری ته‌واو بوو ئه‌وه پێویسته به‌شوێن ئایینی رِاستدا بگه‌رِێًت و خۆی ماندوو بكات، چونكه مرۆڤ به‌هۆی عه‌قڵه‌وه له ئاژه‌ڵ جیاكراوه‌ته‌وه جا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك وه‌ك ئاژه‌ڵ هه‌ر شوێن داب و نه‌ریتی باو باپیری بكه‌وێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان ڕاست و هه‌ڵه‌دا بكات و هیچ كار به عه‌قڵ و ژیری نه‌كات ئایا رِۆڵی عه‌قڵ چییه لێره‌دا!؟ ئایا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك باووباپیرانیان ئالوده‌ی خوویه‌كی خراپ یان تاوانێك بووبن ده‌كرێت ئه‌میش هه‌ر هه‌مان تاوان بكات و یاساش چاوپۆشی لێ بكات چونكه نه‌ریتی باو باپیری وابووه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه. كه‌واته مرۆڤ خۆی ده‌بێت به‌شوێن رِاستیدا بگه‌رِێت و سوود له‌و به‌هره و ژیریه‌ی ببینێت كه خوا پێی به‌خشیوه.. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه له باوه‌شی خێزانێكی غه‌یره موسوڵمان ده‌بن و گه‌وره ده‌بن و پاشان به‌شوێن ئایینی ڕِاستی ده‌گه‌رِێن و ده‌یدۆزنه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت ئه‌وانه خوای په‌روه‌ردگار پاداشتیان له قیامه‌تدا دووقات ده‌كات، چونكه زیاتر ماندوو بوون به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ی ئایینی رِاستدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاینی خۆیان مانه‌وه و ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار سزای كه‌سێكی بێ باوه‌رِیان ده‌دات. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.