به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له‌شه‌رعدا دوو جۆر نیفاقمان هه‌یه نیفاقێكیان نیفاقی كرده‌وه و عه‌مه‌له و نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره‌ش درۆ كردن و پابه‌ند نه‌بوون به وه‌عده‌وه و ناپاكیكردن له ئه‌مانه‌ت و كۆمه‌ڵێك تاوانی تر ، وه ئه‌م جۆره نیفاقه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ(له ئیسلام نایباته ده‌ره‌وه)ِ نییه زۆر كه‌سی باوه‌رِدار هه‌یه كه گیرۆده‌ی یه‌كێك له‌م تاوانانه بووه. به‌ڵام جۆری دووه‌م له‌جۆره‌كانی نیفاق خوا په‌نامان بات بریتیه له‌نیفاقی بیر‌و باوه‌ڕِ و ئه‌م جۆره نیفاقه زۆر له كوفر خراپتره و سزاكه‌یشی قورستره و پێناسه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك به‌ڕوِوكه‌ش لای خه‌ڵكی موسوڵمان خۆی به‌موسوڵمان و باوه‌ڕِدار پیشان بدات و به‌ڵام له‌ناخدا بێ باوه‌رِ بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.