به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گومانی تێدا نییه که ئیسلام تاقه دینی ڕاست و ته‌واوی خوای گه‌وره‌یه و به‌ده‌ر له‌و هه‌مووی باتڵ و چه‌وت و گومڕاییه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خوای گه‌وره ئازادی ته‌واوی داوه‌ته مرۆڤه‌کان و بڕیاری داوه‌ته ده‌ستی خۆیان که ئایا باوه‌ڕ ده‌هێنن به خوای تاک و ته‌نها و ملکه‌چی ده‌نوێنن بۆ فه‌رمانه‌کانی یاخوود کافر ده‌بن پێی و دوای فه‌رمانی تر ده‌که‌ون.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتلاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ..[البقرة:٢٥٦]. واته/ به‌زۆرکردن نییه له هاتنه ناو ئه‌م دینه‌وه. هه‌وره‌ها ده‌فه‌رموێتوَلَوْ شَاء رَبُّكَ لآمَنَ مَن فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُواْ مُؤْمِنِينَ[یونس:٩٩]. واته/ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌موو که‌س له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه باوه‌ڕی ده‌هێنا، ئایا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) تۆ زۆر له خه‌ڵکی ده‌که‌ی هه‌تا ئیمان بهێنن! ، واته چه‌ندێک پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) غه‌مبی خواردووه له باوه‌ڕنه‌هێنانی هه‌موو که‌س به‌ڵام ئه‌وه ویستی خوایه که که‌س به‌زۆر موسوڵمان نه‌بێت. بۆیه؛ که‌سێک بۆی هه‌یه ده ساڵ یان زیاتریش پێس ئه‌وه‌ی موسوڵمان بێت، له ئیسلام بکؤڵێته‌وه و پرسیاری لێ بکا و ته‌مومژه‌کانی دڵی بڕه‌وێنێته‌وه، هه‌تاوه‌کو له‌سه‌ر ڕۆشنایی و ئازادی ته‌واو باوه‌ڕ بهێنێت، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی ئیمانی هێنا و مسوڵمان بوو، ئه‌گه‌ر په‌شیمان بۆوه و هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه له خواپه‌رستی و دینکه‌ی حوکمی کوشتنی ده‌درێت به‌سه‌ردا.. ئه‌وه‌ش به کتوپڕی نا، به‌ڵکوو سێ ڕۆژ به‌ند ده‌کرێ و به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه مۆڵه‌تی ده‌درێتێ هه‌تا بیربکاته‌وه و بۆیشی هه‌یه گفتوگۆ بکات له‌گه‌ڵ زانایان له‌سه‌ر هۆکاری په‌شیمانبوونه‌وه‌ی، پاش ئه‌وه ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌وجا ده‌کوژرێت له‌دوای ئه‌و سێ ڕۆژه. حیکمه‌تی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که دینی خوا(ئیسلام) و باوه‌ڕ به‌خوا گاڵته‌جاڕی نییه و هه‌ر که‌سه ڕۆژێک ئیمانی پێ بهێنێ و ڕۆژێکی تر په‌شیمان بێته‌وه، یان ئه‌و که‌سه با موسوڵمان نه‌بێت، چونکه که‌س بۆی نییه بێڕێزی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بکات له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕییه‌که‌ی، به‌ڵکوو له ژێڕ سایه‌ی ده‌وڵه‌ت و حوکمی ئیسلامدا ئه‌گه‌ر په‌یمانێکی هه‌یه ئه‌وا وه‌کو هه‌موو موسوڵمانێک ئه‌و په‌ری ئه‌مان و سه‌لامه‌تی ده‌درێتێ، که‌واته که‌سێک که موسوڵمان ده‌بێت له ترسا نییه، یان له برسا و پاشان که فرسه‌تی بۆ هه‌ڵکه‌وت په‌شیمان بێته‌وه، به‌ڵکوو یان با موسوڵمان نه‌بێت یان که موسوڵمان بوو نابێت په‌شیمان بێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامدا ده‌یه‌وێت بژی. ئه‌وه‌ی ماوه؛ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و کوژرانه، له بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی ئیسلامی ده‌بێ و له‌سه‌رشان و بڕیاری ده‌سته‌ڵات و قازییه نه‌وه‌ک هه‌ر که‌سه و یه‌کێکی دیت هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه له‌لای خۆیه‌وه بیکۆژێت! یاخوود له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ که له زوربه‌ی جیهانی ئیسلامی‌دا ئیسلام حوکمی پێ ناکرێ و ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی نه‌ماوه! هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر له جێگه‌یه‌ک له‌پاش ئه‌و ماوه زۆره‌ی غیابی حوکمی ئیسلامدا ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا خه‌لیفه و ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی به یه‌کودووڕۆژ هه‌موو ئه‌و حوکمه شه‌رعییانه ناچه‌سپێنێت، به‌ڵکوو کاتی ده‌وێ و پێویسته خه‌ڵكی له پێشدا ڕه‌حمه‌ت و حه‌قیقه‌تی ئه‌م ئیسلامه بزانن و تێگه‌یشتن و پڕشنگداری ئه‌م ئیسلامه بێته‌وه ناو خه‌ڵكی پاش ئه‌وه بواره‌که له‌بار ده‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنی زۆرێک له یاسا سزاییه‌کان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.