حوکمی کڕین و فرۆشتن و داواکردنی زێڕ و زیو لە ڕووی شەرعییەوە ڕوون دەکاتەوە. (قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43) الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد: دوای ئه‌وه‌ی نرخی زێڕ و زیو له بازاڕ به‌رز بووه‌وه، خواستی هاوڵاتیان زۆر بووه له‌سه‌ری، ژماره‌یه‌ك له زێڕنگره‌كان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به فرۆشتنی زێڕو زیو به‌قه‌رز چونكه ئه‌و زێر‌و زیوانه‌ی هاوڵاتیان داوای ده‌كه‌ن له‌و كاته‌دا حازر نییه، بۆیه كاتێك كڕیار دێت و داوای بڕێك زێڕ یان زیو ده‌كات پاره‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت و نرخی زێره‌كه یان زیوه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێگیر ده‌كرێت و پێی ده‌ڵێن دوای چه‌ند ڕۆژێكی دیكه زێڕه‌كه ده‌گاته ده‌ستت .. واته فرۆشتنه‌كه ده‌ست به‌ده‌ست نابێت ئایا بڕیاری شه‌رع له‌و باره‌یه‌وه چییه؟ ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری: 21/10/ 2025ز پاش لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه: ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروست نییه، چونكه كڕین و فرۆشتنی زێڕو زیو به پاره پێویسته ده‌ست به‌ده‌ست بێت و له‌و كاته‌دا هه‌ردوولا له‌یه‌كتری وه‌ربگرن به پێچه‌وانه‌وه پێی ده‌وترێت (ربا الید) پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رموێت: ((الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ رِبًا إِلَّا هَاءَ وَهَاءَ)) رواه البخاري برقم: 2134 من حديث عمر بن الخطاب - رضي الله عنه. ڕێگه‌ی دروست له‌م جۆره مامه‌ڵانه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت به شێوه‌ی (الوكالة بالأجر)واته كڕیاره‌كه زێڕنگره‌كه بكاته وه‌كیلی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زێڕه‌ی بۆ بكڕێت به نرخی ڕۆژ یان به هه‌ر نرخێك كه له‌سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون و پاره‌كه‌ی پێبدات، ئه‌و وه‌خته پێویسته زێڕنگره‌كانیش به هه‌مان شێوه‌و به شێوه‌ی ده‌ست به ده‌ست له ده‌ره‌وه زێڕه‌كه بكڕن، ئینجا به (قةبضي حوكمي) واته: بیخه‌نه سه‌ر ئه‌كاونت و ژماره حیسابیان و له هه‌مان كاتدا له كوردستان زێڕه‌كه وه‌ربگرن و ئه‌وانیش پاره‌كه ته‌حویل بكه‌ن یان وه‌كیله‌كانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و كاته‌ی زێره‌كه ئاماده ده‌بێت بچن ده‌ست به ده‌ست زێڕه‌كه وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ده‌كرێ به شێوه‌ی وه‌عد به كڕین (الوعد بالشراء) یش جێبه‌جێ بكرێت، واته: كڕیاره‌كه به زێڕنگره‌كه بڵێت: ئه‌وه‌نده مسقاڵ یان گرام زێڕه بكڕه به‌وه‌نده، كه گه‌یشته‌وه كوردستان من به‌ڵێن بێت لێت بكڕم ئه‌و كات زێڕنگره‌كه به پاره‌ی خۆی زێڕه‌كه ده‌كڕێت بۆ خۆی و پاشان به‌عه‌قدێكی دیكه پێی ده‌فرۆشیته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه له ڕوی شه‌رعه‌وه كڕیار گوناهبار ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و زێڕه‌ی كه زێڕنگره‌كه هێناویه‌تی لێی نه‌كڕێته‌وه چونكه پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كه‌یه‌تی و پابه‌ند بوون به به‌ڵێنه‌كانه‌وه واجبێكی شه‌رعییه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا) (سورة سبأ: 34).. به‌ڵام مامه‌ڵه‌كه‌یان دانه‌مه‌زراوه تاوه‌كو زێڕنگره‌كه ده‌ستبه‌ده‌ست زێڕه‌كه‌ی ته‌سلیم نه‌كات و كڕیاره‌كه‌ش پاره‌كه‌ی ده‌سلیم نه‌كات. والله تعالی أعلم وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم. ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.