دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام كه‌نیسه هه‌رچی ئیمكانات و توانای خۆی هه‌یه به گه‌ڕی خستووه له پێناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه به‌تاڵ و پڕ له شیركه‌دا، به شێوه‌یه‌ك مرۆڤ سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ و باوه‌ڕ ناكات، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان توانا‌و سامانی كه‌نیسه‌و ئه‌وه‌ی كه‌نیسه له بیعسه به‌گاوركردنه‌كانی خۆیدا به‌كاریان دێنێ له‌گه‌ڵ توانا‌و هه‌وڵی كه‌می موسڵمانان بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام جیاوازی نێوان ئاسمان و ڕێسمان به دی ده‌كه‌ین، مرۆڤ ده‌گاته متمانه‌و دڵنایی ته‌واو كه ئه‌م ئایینه (ئیسلام٩) به حه‌ق ئه‌گه‌ر له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه نه‌هاتایه ئێسته له به‌رده‌م هێرشه‌كانی به گاوركردندا هیچی نه‌ده‌مایه‌وه‌و ته‌فروتونا ده‌بوو، به‌ڵام (إن الذين كفروا ينفقون أموالهم ليصدوا عن سبيل الله، فسينفقونها ثم تكون عليهم حسرة ثم يغلبون) مامۆستا ئه‌حمه‌د دیدات سه‌باره‌ت به توانای ئیمكاناتی ئه‌مانه ده‌ڵێت: (ته‌نها له بیابانه‌كانی ئه‌فریقادا نزیكه‌ی ٢٥هه‌زار كۆمه‌ڵی خاچپه‌رستی به گاوركه‌ر هه‌ن... ئه‌مانه‌ش له لایه‌ن كه‌نیسه‌و ڕێكخراوه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه پاڵپشتیان لێ ده‌كرێ، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ هه‌موو ئه‌فریقیا بكه‌نه مه‌سیحی، وه له ساڵی ١٩٩٧دا شه‌ش هه‌زار ڕێكخراوی به گاوركردن چالاكن له پێناو هه‌وڵی به گاوركردنی پازده ملێۆن ئه‌ندونیسی... وه ئاوات و ته‌ماعیان وایه كه هه‌موو ئه‌ندونیسیا بكه‌نه مه‌سیحی.. وه چه‌نده‌ها كه‌شتیان هه‌یه كه له خزمه‌ت كار‌و مه‌به‌سته‌كانیاندا به كاریان دێنن.. وه له‌و كه‌شتیانه كه‌شتیه‌ك به ناوی (لوجوس) وه دانه‌یه‌كی تر ناو ده‌برێ به (دولوس)، جا ئه‌م كه‌شتیانه له نێوان میناكاندا دێن و ده‌چن و خه‌ڵكی هان ده‌ده‌ن كه بچنه سه‌ری كه‌شتێه‌كان و له‌وێوه باشتر بڕواننه ده‌ریاو پشویه‌ك بده‌ن، خه‌ڵكیش به سروشتی خۆیان پێیان خۆشه‌و به ده‌میانه‌وه دێن.. ئه‌زمونێكی تازه‌و سه‌رنجڕاكێشه، جا ئیتر كاتێك كه خه‌ڵكه‌كه هه‌موویان هاتنه ناو كه‌شتیه‌كه‌وه‌و ده‌رگاكه‌ی داخرا ئیتر له‌وێدا كتێب و نامیلكه‌و گۆڤاری چاپكراویان به دیاری پێ ده‌ده‌ن، ئیتر له‌وێوه سه‌ره‌تای شۆرینی ده‌ماغ ده‌ست پێ ده‌كات و ورده ورده گومانیان بۆ دروست ده‌كه‌ن، وه ئێسته ئه‌م كه‌شتیانه له ئه‌ندونیساندا كار ده‌كه‌ن و ئه‌چنه كه‌ناری دوورگه‌كان و له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌و خه‌ریكی به گاوركردن ده‌بن، وه‌ك ده‌زانین له ئه‌ندونیسیادا زیاتر له دوو هه‌زار دوورگه هه‌یه، وه بۆ هه‌ر یه‌ك له‌م دوورگانه مینایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، جا كاتێك ئه‌وانه دێنه كه‌ناری ده‌ریاكان به به‌له‌می بچووك ده‌ڕۆن و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه كۆ ده‌كه‌نه‌وه تا بێته سه‌ر پشتی كه‌شتیه‌كه‌و له‌وێوه سه‌یری سروشت بكه‌ن، ئیتر له‌وێدا جۆره‌ها یاری و شتی خۆشیان بۆ فه‌راهه‌م دێنن و كتێب و نامیلكه‌ی ته‌نسیریان به دیاری و بێ به‌رامبه‌ر پێ ده‌ده‌ن، جا ئه‌وان خۆ باده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌و ئیمكانات و توانا تایبه‌تیانه‌ی ئه‌وان هه‌یانه ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ئه‌ندونیسیش نییه‌تی و له توانایدا نییه)(١١١) (وه ئه‌وان نه‌خشه ئه‌كێشن تا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكیه‌وه بكه‌ن له ماڵه‌كانیاندا! وه له یه‌كێ له كۆنگه‌ره‌كانیاندا كه له به‌یروت به‌ستیان، باسیان له‌وه كردووه كه ده‌بێ ماڵ به ماڵ بگه‌ڕێن و له ده‌رگا بده‌ن و په‌یامی مه‌سیحیان پێ بگه‌یه‌نن، دروستكردنی كۆمه‌ڵه په‌یامنێرێكی مه‌سیحی كه ده‌ست به ده‌ست ئه‌م په‌یامه بگه‌یه‌نن به خه‌ڵكی... به هۆی كتێب یان گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ، یان په‌یوه‌ندی تاكه‌كه‌سی، جا ئه‌گه‌ر نه‌یانتوان له ڕێگه‌ی ڕاسته‌خۆوه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن وه‌ك وڵاتێكی وه‌ك سعودیه ئه‌وه له ڕێگه‌ی به‌ریده‌وه بۆیان ده‌نێرن، له میانه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌له‌فۆنیه‌كان كه ناوی خه‌ڵكانی له سه‌ره، ناوه‌كان دیاری ده‌كه‌ن و پاشان ناونیشانی ده‌دۆزنه‌وه‌و نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نێرن و تێایدا ده‌نووسن: "ئینجیلێكمان به خۆڕایی بۆ ئاماده‌كردویت... ئایا ناته‌وێ به خۆڕایی بۆتی بنێرین"؟)(١) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دیدات له ته‌له‌فزیۆنی ئوستوڕالیه له پێشه‌كی موحازه‌ره‌یه‌كی شێخ به ناونیشانی ( what make good Friday good ) وه سه‌یری( هذه حياتى سيرتى و مسيرتى ص ٩١ – دار الفضيلة ) بكه. بۆ زیاتر شاره‌زایی سه‌یری: http://www.ahmed-deedat.net/modules.php?name=News&file=article&sid=20