حوکمی وازهێنان لە نوێژی هەینی چیە.؟ وەڵام: پێغەمبەری ئازیز ﷺ دەفەرموێ: قال النبی ﷺ عن تارك صلاة الجمعة: (مَنْ تَرَكَ ثَلَاثَ جُمَعٍ تَهَاوُنًا بِهَا طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قَلْبِهِ ). وصححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع. واتە: هەرکەسێك سێ نوێژی هەینی بچوێنێ بە تەمبەڵی و بێ هیچ عوزر و بیانویەك، ئەوا خودا مۆر لە دڵی دەدات و ناوی دەچێتە ڕیزی مونافیق و دوو ڕووەکان.! جا موسوڵمانانی ئازیز پێش ئەوەی بەهۆی وازهێنانت لە نوێژی هەینی بچیتە ڕیزی مونافیق و دووڕووەکان و لە قیامەت بەدبەخت بیت، هەوڵ بدە لەدونیا بگەڕێوە لای خودا و دین و بەرنامەکەیی و بڕیاری جێبەجێ کردنی فەرمانی خودا و ئەنجامدانی نوێژ بدە، بۆ ئەوەی بەختەوەر بی لە دونیا و لە قیامەت.! والله اعلم. وصلی الله وسلم علی محمد و علی آله و اتباعه الی یوم الدین. وەڵامدانەوەی: لیژنەی تایبەت بە پرسیارو وەڵامی ماڵپەری دەنگی ئیسلام. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.