سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ ئاشوك كولن یانق له‌ سه‌ر نه‌خشه‌و پیلانی كه‌نیسه‌ بۆ به‌گاوركردنی موسڵمانان
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د




ئاشوك كولن یانق له‌ چه‌ند دێرِێكدا: 
- له‌ شاری (یرول) ی ناوچه‌ی بحیرات له‌ خوارووی سوودان له‌دایك بووه‌ و خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌وێدا ته‌واو كردووه‌. 
- خوێندنی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌ ئۆگا‌ندا‌ ته‌واو كردووه‌. 
- زانیاری لاهوتی له‌ ویلایه‌تی ته‌كساسی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌واو كردووه‌. 
- باوكی به‌رپرسی كه‌نیسه‌ بووه‌ له‌ رۆژهه‌لاَت و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا كه‌ بنكه‌كه‌ی له‌ ئوغه‌نده‌ بووه‌. 
- چه‌نده‌ها گه‌واهینامه‌ی دبلۆمی وه‌رگرتووه‌ له‌ بواره‌كانی خوێندن و نه‌خشه‌كێشانی كه‌نه‌سی و به‌ گاوركردن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵ له‌ نه‌رویج و كینیاو خه‌رتووم. 

- ماجستێری به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌ زانیاری لاهوتا له‌ زانكۆی ئوكسفرود له‌ به‌ریتانیا. 
- بۆته‌ خاوه‌ن زۆرێك له‌ پله‌و پایه‌ كه‌نه‌سیه‌كان له‌وانه‌: ( به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی نه‌رویجی بۆیارمه‌تیدانی كه‌نه‌سی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی نه‌رویجی بۆ یارمه‌تی و گه‌شه‌ی منداڵان). 
- به‌رِێوه‌به‌ری ڕێكخراوی لادان و نه‌هێشتنی ڕوداوه‌كان بووه‌ له‌ سۆدان، كه‌ رێكخراوێكی هاوبه‌شی سویدی و دانماركی و هۆڵه‌ندیه. 
- قه‌شه‌ بووه‌ له‌ كه‌نیسه‌ئ ئه‌سقه‌فی له‌ خه‌رتوم. 
- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن بووه‌ له‌ سۆماڵ كه‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌. 
- ئه‌مینداری گشتی كۆڕی كه‌نیسه‌ی جیهانی بووه‌ بۆ رِۆژهه‌لاَت و ناوه‌رِاشتی ئه‌فریقا ( ١٩٩٢ ١٩٩٣م ). 
- لێپرسراوی خوێندنی باڵای كه‌نیسه‌ بووه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌فریقا. 
- به‌رِێوه‌به‌ری كۆلیجی (نیل) بووه‌ بۆ دیراساتی لاهوتی له‌ سۆدان. 
- ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی لاوانی مه‌یسحی بووه‌ ( ١٩٨٧ ١٩٨٨م ). 
- ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی یه‌كگرتنی مه‌سیحی بووه‌ له‌ ئه‌فریقا. 
- له‌ ساڵی ٢٠٠٢م بووه‌ به‌ مسوڵمان. 
- ئێسته‌ش ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی یه‌كگرتنی ئیسلامیه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندن وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سۆدان ٢٠٠٣م. 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌وره‌ترین ئومێدی كه‌نیسه‌ بوو بۆ ڵاوبونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت، حه‌قیقه‌تی دۆزیه‌وه‌و زۆرێكیش له‌ ڕاستیه‌ شاراوه‌كانی ده‌رباره‌ی كه‌نیسه‌و نه‌خشه‌كانی كه‌نیسه‌ ئاشكرا كرد. 
دوای چه‌نده‌ها دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و خۆێندن له‌ سه‌ر كه‌نیسه‌و ئاینی كه‌نه‌سی، گه‌یشته‌‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ ته‌نها دینێك كه‌ ڕاست بێ و نه‌شێوێنرابێ ته‌نها ئیسلامه‌. 
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ نوێنه‌ری كه‌نیسه‌ بوو بۆ چه‌نده‌ها كۆنگره‌و شوێنه‌ جیهانیه‌كان، بووه‌ نوێنه‌ری ئیسلام و ژیانی خۆی ته‌رخان كرد بۆ خزمه‌تكردنی ئیسلام. 
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت به‌رامبه‌ر گاوره‌كان: انتهوا خير لكم واته‌: واز بێنن له‌ به‌ خوا كردنی عیسا ئه‌وه‌ باشتره‌ بۆ ئێوه‌، به‌ ڕاستی بووه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ باشترین و چاكترینی هه‌ڵبژارد له‌ ژیانیدا. 
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هیوای هه‌ره‌ گه‌وره‌یان پێی بوو كه‌ خوارووی سوَدان هه‌مووی بكات به‌ گاور، به‌ڵام له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌می مسوڵمان بوونیدا زیاتر له‌ ١٥٠ هه‌زار كه‌س بوونه‌‌ مسوڵمان كه‌ ٢٥٠٠ له‌وانه‌ قه‌شه‌و شاره‌زان له‌ ئاینی نه‌سرانیدا. 
هه‌روه‌ها ڕووی قێزه‌ونی عیلمانیه‌كانی هه‌ڵماڵی كه‌ چۆن بۆ دژایه‌تی ئیسلام ئاماده‌ن له‌ گه‌ڵ هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكدا هه‌ماهه‌نگ بن و كارو پیشه‌یان ته‌نها دژایه‌تی كردنی ئیسلامه‌ ئیتر به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت. 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 

بفه‌رموون ئێوه‌و ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی گۆڤاری ( المجتمع ) ی كویتی ژماره‌ ٦٢٩ له‌ گه‌ڵ (آشوك كولن یانق) ئه‌نجامی داوه‌ كه‌ زۆر خاڵی گرنگ و سه‌رنج ڕاكێشی له‌ خۆ گرتووه‌: 


ئه‌میندار گشتی پێشووی كه‌نیسه‌كانی جیهانی بو ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی ئاسیا مه‌ترسی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نه‌خشه‌كانی كه‌نیسه‌ی وه‌ ده‌رخست كه‌ ئه‌یانه‌وێت بیگرنه‌ به‌ر بۆ به‌ گاوركردنی گه‌لانی مسوڵمان له‌ رِێگه‌ی چه‌نده‌ها رێكخراو كه‌ به‌ به‌رگی مرۆیی داپۆشراوون و به‌ هۆی چه‌كی یارمه‌تیدان یان پاڵه‌ په‌ستۆ به‌ كار دێنن بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان تاكو داواكاریه‌كانیان جێ به‌ جێ بكه‌ن، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ گه‌ڵ گۆڤاری (المجتمع) آشوك ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنی ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كانی كردووه‌ له‌ ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكی، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ حاڵی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان هه‌ر یه‌ك به‌ جیاو چۆنیه‌تی به‌ گاوركردنیان و هه‌وڵ دان له‌ گه‌ڵیاندا تاكو واز له‌ ئاینی ئیسلام بێنن، ئه‌وه‌شی ڕوون كره‌دوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ له‌ نێوان ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان و عیلمانیه‌كانی عه‌ره‌بدا، به‌وه‌ی كه‌ به‌ هه‌ موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی عیلمانیه‌كان ئه‌ده‌ن بۆ لێدانی ئیسلامیه‌كان، آشوك وتی: "له‌ لایه‌ن كه‌نیسه‌ی هۆڵه‌ندیه‌وه‌ داوام لێ كرا كه‌ هه‌ڵسم به‌ گه‌یاندی بڕی ملێونێك و ٨٠٠ هه‌زار دۆلار بۆ كه‌نیسه‌ی میسری، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی به‌خشین و دابه‌شكردنی به‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ عیلمانیه‌كان" و به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ عیلمانیانه‌ی كه‌ زۆر توندو تیژن به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام له‌ به‌رامبه‌رپاڵه‌ په‌ستۆ خستنه‌ سه‌ر ته‌وژمی ئیسلامی و گرتنی چه‌نده‌ها له‌ سه‌رانی بزوتنه‌وی (الاخوان المسلمین) به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ زۆریان له‌ گرتوخانه‌كان توند بكرێن وته‌نانه‌ت بگاته ڕاده‌ی‌ له‌ ناوبردنی لاشه‌یی ئه‌گه‌ر پێویستی كرد. 
ڕونیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچی پاره‌و سامانی یارمه‌تی ڕۆژئاوا هه‌یه‌ له‌ وڵاتانی ئیسلامی بۆ چالاكیه‌ كه‌نه‌سیه‌كان ئه‌ڕوات و سه‌رف ئه‌كرێت، هه‌روه‌ها شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی به‌ گاوركردن وڵاتانی ئیسلامی گرتۆته‌وه‌: 

بفه‌رموون ئێوه‌و ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌: 

_ ڕۆڵی ئه‌و رێكخراوه‌ خێرخوازیه‌ ڕۆژئاواییانه‌ چیه‌ له‌ جیهانی ئیسلامی به‌ گشتی و ئه‌فریقا به‌ تایبه‌تی؟ 
- له‌ ڕاستیدا ئه‌وانه‌له‌ بنچینه‌دا ڕێكخراوی كه‌نه‌سین و له‌ ژێر په‌رده‌ی ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كاندا كار ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی كاره‌كه‌یان به‌ گاور كردنی مسوڵمانان و دورخستنه‌وه‌یانه‌ له‌ دینه‌كه‌یان به‌ چه‌نده‌ها ڕێگه‌و شێوازی جیاواز. 

_ ژماره‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ چه‌ندن كه‌ كۆڕی كه‌نیسه‌ی جیهانی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات و چاودێریان ده‌كات ؟ 
- سه‌رژمێری كردن و ژماردنیان ئاسان نیه‌، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم كه‌ ژماره‌یان له‌ چه‌نده‌ها هه‌زار تێپه‌رِ ئه‌كات، ته‌نها له‌ سۆداندا ٥٠٠ ڕێكخراوی كه‌نه‌سی هه‌ن كار بۆ كه‌نیسه‌ ئه‌كه‌ن. 

_ ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان چۆن هه‌ڵئه‌سن به‌ كاری به‌ گاوركردنی مسوڵمانان؟ 
- ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان، یان ڕاستر بڵێن نه‌سرانیه‌كان، له‌ خۆوه‌و كوێرانه‌ هه‌ڵنه‌ساوون به‌و كاره‌، به‌ڵكو به‌ پێی نه‌خشه‌یه‌كی بۆ داڕێژراوو ورد كار ئه‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ یان ئه‌و شوێنه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌یانه‌وی كاری تیا بكه‌ن، به‌ پێی نه‌خشه‌ی ئه‌و ئاینانه‌ی كه‌ تیایه‌تی و شوێن كه‌وته‌ی هه‌ر ئاینێك، پابه‌ند بونی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌، پێویستی ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان وه‌ك پاره‌و خواردن و ته‌ندروستی خوێندن و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه‌، وه‌ هۆكاره‌كانی به‌ گاوركردنیش زۆرن، به‌ پێی ئاینی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئه‌یانه‌وی بیكه‌ن به‌ گاورو ئه‌ندازه‌ی پابه‌ند‌ بونی به‌ ئاینه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌گۆڕێت، ئه‌و كه‌سه‌ چه‌نده‌ پێویستی به‌ پاره‌و ماڵ و یارمه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی باری گوزه‌ران و ته‌ندروستی هه‌یه‌، به‌ نموونه‌: بێ دینه‌كان هیچ گرفتێكیان نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ببن به‌ گاور ئه‌گه‌ر پێویستیه‌كانیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام موسڵمانه‌كان ئه‌وه‌ ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان له‌ دوو ڕووه‌وه‌ كاریان بۆ ئه‌كه‌ن: یان به‌ گاور كردنیان وه‌ یان دورخستنه‌وه‌یان له‌ ئاینه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر نه‌بوون به‌ گاور، وه‌ بۆ هۆكاره‌كانی به‌ گاوركردنی موسڵمان پله‌ پله‌و قۆناغ قۆناغ ئه‌ڕۆن له‌ گه‌ڵیدا هه‌ڵیئه‌نێن و ئیغرای ئه‌كه‌ن به‌ زۆر شت. 

-ئێوه‌ چۆن كه‌سێكی مسوڵمانتان له‌ ئاینه‌كه‌ی دور ئه‌خسته‌وه‌؟ 
- ئه‌گه‌ر پابه‌ند بوایه‌ به‌ دینه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئیغرا كردن و هه‌واو ئاره‌زوه‌كانه‌وه‌-شه‌هه‌وات- ئه‌چوینه‌‌ ژوره‌وه‌، وه‌ك پێدانی شوهره‌تو ناوبانگ و ده‌سته‌به‌ركردنی خوێندن یان پله‌وپایه‌ یان ئافره‌ت، یه‌كێك له‌ شاره‌زاكانمان به‌رده‌وام هاوڕێیه‌تی ده‌كرد، هه‌موو پێویستیه‌كانی بۆ جێ به‌ جێ ده‌كرد و به‌رده‌وام له‌ گه‌ڵیدا ده‌بوو بۆ شیكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی گشت گرفته‌كانی تا وای لێ ده‌هات ده‌بووه‌‌ كۆیله‌ی ده‌ستی ئێمه‌و له‌ هه‌موو كارێكیدا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لامان، ئیتر ورده‌ ورده‌ له‌ گه‌ڵًیدا خه‌ریك ده‌بوین تاكو زۆر به‌ ئاسانی یان ده‌بووه‌‌ گاورو ده‌هاته‌‌ ناو دینه‌كه‌مانه‌وه‌‌، یان له‌ ئاینه‌كه‌ی خۆی دور ئه‌كه‌وته‌وه‌و باوه‌رِی پێی نائه‌ما. 

_ ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێ وڵاتدا سه‌رنه‌كه‌وتنایه‌ له‌ مه‌به‌سته‌كانی خۆتانداو فه‌شه‌لتان بێنایه‌ چیتان ئه‌كرد؟ 
- ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ سه‌ری نه‌گرتایه‌و سه‌ركه‌وتو نه‌بوینایه‌، ئه‌وه‌ چه‌نده‌ها هۆكاری ترمان ئه‌گرته‌ به‌ر وه‌ك پاڵه‌ په‌ستۆ خستنه‌‌ سه‌ر ئه‌و حوكومه‌تانه‌ی كه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی كه‌نیسه‌ نه‌ئه‌رِۆشتن به‌وه‌ كه‌ له‌ رِێی چه‌ند وڵاتێكی ڕۆژئاواییه‌وه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ ئاگادار ئه‌كرایه‌وه‌، وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ئه‌كرا به‌ بڕینی ئه‌و یارمه‌تی و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ ئه‌مانده‌ به‌ گه‌له‌كانیان .. ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ نه‌یانئه‌توانی وازیان لێ بێنن و زۆریان پێویست پێی بوو، یان ڕێگه‌یه‌كی ترمان ئه‌گرته‌ به‌ر ئه‌ویش دانانی جۆرێك له‌ گه‌مارۆی ئابوری له‌ سه‌ریان یان دروستكردن و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری و ئاینی له‌ ناویاندا. 

_ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه‌ كه‌نیسه‌ ده‌ستی ئه‌كه‌وێت و ئه‌یبه‌خشێت چی هه‌یه‌؟ 
- له‌ ڕۆژئاوادا به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ هه‌یه‌ %٥ ڕێژه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ وێ كار ئه‌كه‌ن بۆ كه‌نیسه‌و ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان ئه‌ڕوات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و دامه‌زاراوه‌ ڕۆژئاواییه‌نه‌ی ئه‌فریقاو ئاسایا كه‌نه‌سین به‌ پله‌ی یه‌كه‌م، به‌ مانای ئه‌وه‌ی كه‌ پاره‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌نیسه‌و‌ چالاكیه‌كانی كه‌نیسه‌ ئه‌ڕوات و كه‌نیسه‌ش له‌ لای خۆیه‌وه‌ بۆ چالاكی و كاره‌كانی خۆی به‌كاری دێنێ، به‌ نموونه‌: كه‌نیسه‌ی میسری زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار قوتابی له‌ خواروی سۆدان له‌ خۆی گرتووه‌و یارمه‌تیان ئه‌دات، تا له‌ داهاتوودا ببنه‌ قه‌شه‌ یان شاره‌زا له‌ ئاینی نه‌سرانیدا. 

_ زانراوه‌ كه‌ تۆ زۆرێك له‌ پله‌و پایه‌ی كه‌نه‌سی به‌رزت هه‌بوو، هه‌ستت به‌ چ جۆره‌ ژیانێك كردووه‌ له‌ ناویانداو چۆن ژیاویت؟ 
_ ڕێكخراوه‌ ڕۆژیاواییه‌كان بێ لێپرسینه‌وه‌ پارایان بۆ ئه‌رِشتین و هه‌موو پێویستیه‌كیان بۆ دابین ئه‌كردین له‌ تازه‌ترین مۆدیلی سه‌یاره‌و خانووی چاك و هه‌رچی پێوستیه‌كه‌ی ژیان بوو له‌ به‌ر ده‌ستمانا بوو، سه‌فه‌ركردنمان بۆ‌ سه‌رانسه‌ری دنیا ئازاد بوو پاره‌كه‌ی ده‌درا، له‌ خۆشی و ژیانێكی بێ وێنه‌دا بووین، به‌لام له‌ گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌رده‌وام هه‌ستم به‌ بێزاری و دڵه‌ڕاوكێ ده‌ه‌كرد، هه‌ستم ئه‌كرد كه‌ ئه‌م كارانه‌ی من ئه‌یانكه‌م له‌ گه‌ڵ سروشت و فیتره‌ی مندا ناگونجێن، قه‌ت هه‌ستم به‌ هێمنی و ئارامی ده‌روونی نه‌ده‌كرد. 

_ چۆن ئه‌م ژیانه‌ خۆش و ڕابواردنه‌ت واز لێ هێناو به‌ره‌و ئیسلام هاتی؟ چۆن قه‌ناعه‌تت به‌ ئیسلام كرد؟ 
_ سوپاس بۆ خواڕێگه‌ی ڕاستم دۆزیه‌وه‌و هه‌موو خۆشی و شته‌كانم به‌ جێ هێشت بۆ كه‌نیسه‌، به‌ ڕاستی هه‌ستم كرد تازه‌ له‌ دایك بووم، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵێ ٢٠٠٢ بومه‌ موسڵمان وئیسلامم قبوڵ كرد ئیتر ته‌واو ده‌رونم كه‌وته‌ ئارامی و خوشیه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ به‌ چاو حاڵی پێشومدا ژیانێكی ئێجگار نه‌بوونی و ده‌ست كورت ئه‌ژیم، شاره‌زای ئیسلام بووم له‌ ڕێگه‌ی به‌راوردكردنی ئاینه‌كانه‌وه‌-مقارنه‌ الادیان- له‌ كاتێكا كه‌ دیراسه‌ی ماجستێرم ئه‌خوێند به‌م ده‌ره‌نجامانه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌: 
- قورئان ناوی نوسه‌ری هه‌ڵنه‌گرتووه‌ وه‌ك له‌ ئنجیله‌كاندایه‌ و هه‌ر یه‌كه‌ به‌ ناوێكه‌وه‌یه‌. 
- قورئان فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه‌، باس له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ران ئه‌كات هه‌ر له‌ گه‌وره‌مان ئاده‌مه‌وه‌ تاكو محمد صلىالله علیه و سلم. 
- سیره‌و ژیانی پێغه‌مبه‌ر دوپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئیسلام یه‌كه‌م ئاین و دواترین ئاینیشه‌. 
- هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بانگه‌شه‌ی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیان كردووه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه‌ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ و به‌رجه‌سته‌ بووه‌. 
- هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه‌و بۆ گه‌لێكی تایبه‌ت نێرراوه‌، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌ به‌ گشتی ڕه‌وانه‌كراوه‌. 
- له‌ كتێبه‌ پێشووه‌كانی تردا ناتوانین جیاوازی بكه‌ینه‌ نێوان گوفتاری خواو گوفتاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌و گوفتاری نوسه‌ره‌كه‌، هه‌رچی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مانخوێنده‌وه‌: یوحه‌ننا وتی، به‌تره‌س وتی .. وه‌ هه‌روه‌ها 
به‌ڵام له‌ ئیسلامدا فه‌رمووده‌ی خوا ڕوونه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزوه‌، وه‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریش ئاشكرایه‌و زانراوه‌، ژیانیشی هه‌مووی نوسراوه‌ته‌وه‌و ون نه‌بووه‌، زانایانی ئیسلامیش قسه‌كانیان ڕوونه‌ (هیچ كام له‌ فه‌رمووده‌ی‌ خواو پێغه‌مبه‌رو قسه‌ی زانایان تێكه‌ڵ به‌ یه‌كتری نابن) ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ن له‌ سه‌ر پاراستنی خوا بۆ ئه‌م دینه‌. 
- ئیسلام دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی تیایه‌ بۆ هه‌موو موسڵمانه‌كان به‌ بێ جیاوازی، به‌ڵام له‌ مه‌سیحیه‌تا یه‌كسانی نیه‌، من زۆر شت هه‌بوو جێگه‌ی شه‌رمم بوو به‌ هۆی ڕه‌نگی پێستم، چونكه‌ من شه‌رمم به‌ خۆم ئه‌هاته‌وه‌ له‌ به‌ر رِ‌ه‌شپێستیم له‌ به‌رامبه‌ر سپی پێسته‌كانا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان له‌ مه‌سیحیه‌تدا چه‌ند جۆرو پله‌یه‌كن، ڕه‌شه‌كان بۆ خۆیان نوێژ ئه‌كه‌ن، سپی پێسته‌كانیش بۆ خۆیان، له‌ كه‌نیسه‌كانی ئه‌مریكادا ڕ‌ه‌ش پێسته‌كان ناتوانن له‌ كه‌نیسه‌ی سپی پێسته‌كاندا نوێژ بكه‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (كولن باول) ناتوانێت بچێته‌ كه‌نیسه‌یه‌كی سپی پێسته‌كان و قسه‌یان بۆ بكات، به‌ڵام له‌ ئیسلامدا ئه‌م جیاكاریه‌ نیه‌، هه‌ر كه‌س زوتر گه‌یشته‌ مزگه‌وت ئه‌وه‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ر ئه‌كه‌وێت، مرۆڤه‌كان لای خوا یه‌كسانن، زۆر ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئیمامه‌كه‌ سپی پێست بێت یان ڕه‌ش پێست و هیچ گرفتێك نیه‌، به‌رێزترین كه‌س لای خوا ئه‌وه‌یه‌ ته‌قواو خواناسی زیاتر بێت بێ گوێدانه‌ زمان و ڕه‌گه‌زو وڵات. 

_ چۆن كه‌نیسه‌ هه‌واڵی ئیسلامه‌تی تۆیان پێ گه‌شت؟ 
_ زۆر بێزار بوون و توشی هه‌ڵچوونێكی زۆر هاتن، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان دا كه‌ په‌شیمانم كه‌نه‌وه‌ له‌ ئیسلام، سه‌ره‌تا به‌ هه‌ڵنان و ئیغرا كردن، هه‌موو شتێكیان خسته‌ پێشم تاكو پاشگه‌ز ببمه‌وه‌، وه‌عدو په‌یمانی زۆر شتیان پێ دام، كۆمه‌ڵێ شاندی زۆر له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی سۆدان هاتن بۆ لام و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ئێجگار زۆریان خسته‌‌ سه‌رم، به‌ێڵام كه‌ زانیان بێ سووده‌ و من به‌ ته‌واوی له‌ ئیسلام تێ گه‌شتووم، ئیتر كه‌وتنه ‌ههڕ‌ِه‌شه‌ لێكردنم به‌ كوشتن، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كه‌ له‌ قسه‌و گوفتار تێی په‌رِاندو ویستیان به‌ كرده‌وه‌ جێ به‌ جێی بكه‌ن، تا ئێسته‌ چه‌ند جارێك هه‌وڵی كوشتنیان داووم، ئێسته‌ من ناوێرم سه‌فه‌ر بكه‌م بۆ وڵاته‌ رۆژئاواییه‌كان له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك بمكوژن، هۆزه‌كه‌م به‌رده‌وام به‌رگریم لێ ئه‌كه‌ن، له‌و كاته‌وه‌ هاتومه‌ته‌ ناو ئیسلام هه‌ست ئه‌كه‌م له‌ پارێزگاری په‌روه‌ردگاردام، دڵنیایی ته‌واووم بۆ دروست بووه‌ كه‌ مردن و ژیان به‌ ده‌ستی خوایه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ له‌ مردن ناترسم ، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی به‌رگری له‌ ئیسلامه‌كه‌یدا بكوژرێ ئه‌وه‌ شه‌هیده‌، پاداشتێكی گه‌وره‌و نه‌بڕاوه‌ی لای خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌، گاورو جووه‌كان زۆر سورن له‌ سه‌ر ژیان و ژیانیان زۆر خۆش ده‌وێت، به‌ڵام مرۆڤی مسوڵمان ئاینه‌كه‌ی له‌ ژیانی خۆی خۆشتر ده‌وێت و هه‌رچیه‌كی به‌ سه‌ر بێت له‌ پێناویدا پێی ڕازیه‌. 

_ دوای ئه‌وه‌ كه‌ مسوڵمان بویت چ نه‌خشه‌یه‌كت بۆ داهاتوو كێشا؟ 
_ هه‌ندێ كتێبم نوسی له‌وانه‌ ( بۆچی مسوڵمان بووم-لماذا اسلمت- ؟)، وه‌ كتێبێكیش له‌ سه‌ر نه‌رم و نیانی و سه‌مه‌حاتی ئیسلام، دانه‌یه‌كی تریش له‌ سه‌ر شته‌ داهێنراوه‌كانی مه‌سیحیه‌تی نوێ، ژیانی خۆمم ته‌رخان كرد بۆ بانگ كردنی نامسوڵمانه‌كان بۆ ئیسلام، وه‌ به‌شداری كردنی كرده‌وه‌یی و به‌ به‌رهه‌م له‌ بنیاد نان و نوێ كردنه‌وه‌ی سۆداندا له‌ ڕێگه‌ی دروستكردنی رِێكخراوی (یه‌كگرتنی ئیسلامی بۆ گه‌شه‌ پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سۆدان) كه‌ خۆم سه‌رپه‌رشتی ده‌‌كه‌م. 

_ كتێبی (بۆ مسوڵمان بووم) گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی چین؟ 
_ به‌راوردێكم كردووه‌ له‌ نێوان ئیسلام و ئاینه‌كانی تردا، دژایه‌تی نێوان ئه‌و ئاینانه‌ی ترم ڕوون كردۆته‌وه‌و ده‌رم خستووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر جێگیر بوونی ئیسلام، به‌ ڕاستی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام و پێی سه‌رسام بوون به‌رنامه‌ی میراته‌ له‌ ئیسلامدا كه‌ به‌ چی شێوه‌یه‌كی ڕێك و دروست دانراوه‌، له‌ ئاینی جووله‌كه‌دا یاسای میرات هه‌یه‌، به‌ڵام نارِێك و ێێكه‌وه‌ ناته‌واوی زۆر تیایه‌و دادپه‌روه‌رانه‌ نیه‌، وه‌ له‌ مه‌سیحیه‌تا یاسای میرات هه‌ر نیه‌، به‌ڵام ئیسلام به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر وردو ڕێك و پێك چاره‌سه‌ری كردووه‌، ته‌نانه‌ت هۆزی _ الدینكا_ كه‌ من ئه‌گه‌رِێمه‌وه‌ بۆی و مه‌سیحین، چه‌نده‌ها ساڵ كێشه‌ی به‌شكردنی میرات هه‌بوو له‌ نێوانیاندا، به‌ڵام به‌ هۆی جێ به‌ جێكردنی یاسای میرات له‌ ئیسلامدا بووه‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و ناكۆكی نێوانیان كۆتایی هات. 

_ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ كه‌ دوای مسوڵمان بونت شوێنت كه‌وتوون چه‌ندن؟ 
_ به‌ فه‌زڵ و ڕێزی خوای گه‌وره‌ تاكو ئیسته‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستم موسڵمان بوون گه‌شتۆته‌ ١٥٠ هه‌زار كه‌س، هه‌روه‌ها ٢٥٠٠ له‌ گه‌وره‌ قه‌شه‌و ڕێبه‌رانی نه‌سرانی، كه‌ هه‌موویان له‌ خواروی سۆدان و شاخه‌كانی نۆبه‌و ناوچه‌ی ئه‌نجسنان. 

_ چۆن قه‌ناعه‌تت به‌و ژماره‌ زۆره‌ كردووه‌ كه‌ بێنه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌؟ 
_ زۆر ئاسانه‌ كه‌ وا بكه‌یت كه‌ ناسوڵمانه‌كان قه‌ناعه‌ت به‌ ئیسلام بێنن، چونكه‌ هیچ شتێكی وایان پێ نیه‌، دوای ئه‌وه‌ بۆم ڕوون كردونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیسلام ئاینێكه‌ هیچ گومانێكی تیا نیه‌، ئاێنێكه‌ خوا تایبه‌تیه‌كی پێ داوه‌و هه‌ر ئه‌و دینه‌ لای خوای گه‌وره‌ قبوڵه‌و وه‌رئه‌گیرێت: إن الدین عند الله الإسلام (آل عمران:١٩) وه‌ دواندنو خیتابی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌ به‌ گشتی، ئاینێكه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌كانی ژیان ئه‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ڵساووم به‌ نوسینی چه‌نده‌ها نامه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ریان به‌ مه‌سیح هه‌یه‌و ئه‌م شتانه‌م بۆ نوسیون: 
- خوا ته‌نهایه‌و هیچ هاوه‌ڵێكی نیه‌، وه‌ خوا سێ به‌ش نیه‌و به‌ڵكو تاك و ته‌نهایه‌. 
-عیسا سه‌لامی لێبێ مرۆڤێكه‌و پێغه‌مبه‌رێكه‌، خوا ناردویه‌تی بۆ گه‌له‌كه‌ی، نه‌ خوایه‌و وه‌ نه‌كوڕی خواشه‌. 
- عیسا پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ بۆ نه‌وه‌ی ئیسرِائیل به‌ ته‌نها، وه‌ پێغه‌مبه‌رێك نیه‌ بۆ گشتی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵكو ته‌نها بۆ نه‌وه‌ی ئیسرِائیل بوو، وه‌ كوڕی خوا نیه‌و هاتبێته‌ خوارێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبواسرێ و ببێته‌ قوربانی له‌ پێناوی تاوانه‌كانی مرۆڤ و گه‌ڕابێته‌وه‌ بۆ لای خواو له‌ لای ڕاستی باوكیه‌وه‌ دانیشتبێ!!، به‌ڵكو به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌. 

- ئه‌ی باشه‌ حاڵ و وه‌زعی ناهه‌مواری موسڵمانان بێزاری نه‌كردیت و وای لێ نه‌كردی كه‌ نه‌ێیته‌ ناو ئیسلامه‌وه‌؟ 
_ به‌ ڕاستی دۆش دامام كاتێك كه‌ موسڵمان بووم بینیم كه‌ موسڵمانان ئیسلام له‌ ناو خویاندا جێ به‌ جێ ناكه‌ن، به‌ ڕاستی خوای گه‌وره‌ دووسه‌رچاوه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ژیانی مه‌ده‌نی و سیاسی داناوه‌ كه‌ ئه‌وانیش قورئان و سوننه‌تن، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ مسوڵمانه‌كان له‌ ژیانی خۆیاندا جێ به‌ جێی ناكه‌ن و فه‌رمانڕهوا‌ی پێ ناكه‌ن ،وه‌ حكومه‌ته‌كانیش له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كاندا پابه‌ند نین به‌ یاسای ئیسلام، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ لاوازی موسڵمانان له‌ ئه‌نجامی دوركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌ دروست بووه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌رِێنه‌وه‌ بۆ دینه‌كه‌یان ئه‌وا به‌ هێز ده‌بنه‌وه‌و سه‌ركه‌توو ده‌بن. 

_ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شاره‌زاییه‌ كه‌ هه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌نیسه‌‌، ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ نێوان ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان و زایۆنیزمی جووله‌كه‌دا هه‌یه‌؟ 
_ چه‌نده‌ها جار سه‌ردانی ئیسرِائیلم كردووه‌، ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ به‌ هێزه‌ی كه‌ له‌ نێوان رِێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كاندا هه‌یه‌ بۆ به‌رگری له‌ ئیسرائیل و پاراستنی، ته‌نانه‌ت من وام لێ هاتووه‌ كه‌ ئێسته‌ به‌ ته‌واوی ئه‌توانم به‌ زمانی عیبری قسه‌ بكه‌م، وه‌ هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌ له‌ نێوان ئیسرِائیل و ئه‌و ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیانه‌دا، هه‌ده‌ف و مه‌به‌سته‌كه‌یان هاوبه‌شه‌ ئه‌ویش دروست نه‌كردنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی ڕاسته‌قینه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌بێته‌ مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ئیسرِائیل، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ هێرشی ئه‌مرِۆی ڕۆژئاوا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرِائیله‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی پاراستنی زایۆنیزم ئه‌ده‌ن، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ نزیكترن له‌ ئیسلام زیاتر له‌ ژێر ته‌وژم و هێرشی ڕۆژئاوادان وه‌ك ئێران و ئه‌فغانستان و سۆدان، جا هه‌چ وڵاتێك ئه‌گه‌ر ملی نه‌دا بۆ داواكاریه‌كانی رِۆژ ئاوا ئه‌وا توشی سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوری ئه‌بێت. 
نموونه‌: ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا ئه‌یداته‌ میسر هیچ وڵاتێكی تر به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ری ناگرێت، بۆچی؟ له‌ به‌ر شوێنی ئیستراتیجی میسر بۆ پاراستنی ئیسرِائیل، بۆیه‌ میسر ناتوانێت هیچ داواكاریه‌كی ئه‌مریكاڕ‌ِه‌ت بكاته‌وه‌ چونكه‌ بۆته‌ كوێله‌ی یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مریكا سه‌پاندی به‌ سه‌ر میسردا كه‌ سه‌فاره‌تی ئیسرِائیلی بكاته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ هه‌موو گه‌لی میسری ناڕه‌زا بوون و دژی ئه‌وه‌ بوون، ئه‌توانم بڵێن كه‌ ڕۆژ ئاواو كه‌نیسه‌و زاێونیزم هه‌رسێكیان یه‌كیان گرتووه‌ بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ئیسلام، هه‌ریه‌كه‌یان بارێكی هه‌ڵگرتووه‌و كارێكی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، كه‌نیسه‌ هه‌ڵئه‌سێ به‌ ڕۆڵی نه‌خشه‌ كێشان، ڕۆژئاواش هه‌ڵئه‌سێ به‌ ڕۆڵی جێ به‌ جێ كردن، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌نیسه‌ سه‌ر نه‌كه‌وت له‌ كاره‌ به‌ گاور كردنه‌كانیداو له‌ هه‌ر شوێنێكدا توشی نیسكۆ هات، ئه‌وا یه‌كسه‌ر له‌ ڕێی وڵاته‌ ڕۆژئاواییه‌كانه‌وه‌ پاڵه‌په‌ستۆ ئه‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ تاكو بێته‌ ژێر بارو به‌ مه‌رجه‌كانی كه‌نیسه‌ ڕازی بێت و داواكاریه‌كانی جێ به‌ جێ بكات. 

_ حه‌ز ئه‌كه‌ین كه‌ باسی هه‌ندێ له‌و چالاكیانه‌مان بۆ بكه‌یت كه‌ به‌شداریت تیا كردوون دژی ئیسلام. 
_ له‌ ساڵی ١٩٨١ كۆنگره‌یه‌كی نهێنی له‌ بنكه‌ی لێكوڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كه‌ له‌ ویلایه‌تی ته‌كساس به‌سترا، من یه‌كێك بووم له‌ ئه‌ندامه‌ كاراكانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌، دروشمه‌كه‌ی بریتی بوو له‌: "چۆن به‌ره‌نگاری شه‌پۆلی ئیسلامی ببینه‌وه‌؟" له‌وێدا وڵاته‌ ئیسلامیه‌كانمان جیاكرده‌وه‌و پۆلێنمان كردن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زیاتر كاریگه‌ری ئیسلامیان تیایه‌و پێشكه‌وتوترن وه‌ك میسرو عیراق و پاكستان، وه‌ وڵاتانێكیش كه‌ زیاتر خۆشه‌ویستی ئیسلامیان هه‌بێت وه‌ك ئێران و ئه‌فغانستان و تاجكستان و شیشان و سودان و تشادو توركیا. 
كۆنگره‌كه‌ هه‌ر وڵاته‌ی به‌ ته‌نیا ده‌خسته‌ ژێر دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكی گرنگ بوو ئه‌ویش: چۆن بچینه‌ ناو ئه‌و وڵاتانه‌وه‌و كار بكه‌ین بۆ به‌ گاور كردنیان؟ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌و مه‌به‌سته‌مان سه‌ركه‌وتو نه‌بوین و توشی نسكۆ هاتین، ئه‌وا كه‌نیسه‌ هه‌ڵئه‌سێت به‌ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی ناوخۆیی، ئه‌مه‌ش به‌ كردار كه‌نیسه‌ به‌ یارمه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا پێی هه‌ڵساو سه‌ركه‌وتوبوون له‌و خاڵه‌داو توانیان كه‌ فیتنه‌و ئاژاوه‌ی ناوخۆیی له‌ ئه‌فغانستاندا دروست بكه‌ن و یارمه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ شه‌رِكه‌ره‌كانیان ئه‌دا تاكو دژایه‌تی یه‌كتری بكه‌ن. 
هه‌روه‌ها له‌ ئێراندا هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سوننه‌و شیعه‌ بكه‌ن به‌ گژ یه‌كاو یه‌ك نه‌گرن، وه‌ ئه‌و ته‌مو مژو ناكۆكی و تایه‌فه‌گه‌ریه‌ی كه‌ له‌ ئێران و وڵاتانی كه‌نداودا هه‌یه‌ ئه‌نجامی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌و ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیانه‌یه‌، وه‌ كاتێك هاتنه‌ سۆدان بینیان كه‌ ئیسلام ئاینی به‌رچاوو بڵاوه‌ له‌ خواروی سودانا، سه‌یریان كرد كه‌ سۆدان دراوسێی كۆمه‌ڵی وڵاتی ئیسلامیه‌و كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌، فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و كاته‌ی ئینگلیز هه‌ڵسا به‌ دانانی یاسایه‌ك به‌ ناوی " ناوچه‌ كه‌فاله‌ت كراوه‌كان" كه‌ به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ قه‌ده‌غه‌ بوو خه‌ڵكی سه‌روو بچێته‌ به‌شی خواروو، وه‌ خه‌ڵكی خوارووش بڕوات بۆ ناوچه‌كانی تر، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كه‌ مه‌سیحیه‌ت به‌ ته‌واوی له‌ خواروودا بڵاو بكه‌نه‌وه‌و ئیسلامی تیا ڕیشه‌ كێش بكه‌ن، ئه‌م یاسایه‌ كاری پێ ئه‌كرا تا سه‌رده‌می سه‌ربه‌خۆی سۆدان ساڵی ١٩٥٦، وه‌ ئه‌وه‌ی ویستیان كردیان، ئێستاش كه‌نیسه‌ به‌ هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌یه‌وێت كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بدات له‌ سۆداندا، چونكه‌ باوه‌ڵای وایه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی ته‌نسیری وه‌ستاوه‌. 

_ ئه‌ی نه‌خشه‌ی كه‌نیسه‌ چی بوو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ خستبونیه‌ ژێر پۆلێنی پێشكه‌وتوتری وڵاته‌كان له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه‌ له‌ ساڵی ١٩٨١ به‌سترابوو؟ 
_ له‌و وڵاتانه‌ عێراق و میسرو پاكستان، خۆر ئاوا به‌ ئیعازی كه‌نیسه‌ خستنیه‌ ژێر ورد بینه‌وه‌ تاكو بتوانێت حوكمیان به‌ سه‌ردا بكات، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی دروستكردنی گرفت و كێشه‌ی ناوخۆیی له‌ لایه‌ك وخوڵقانی ناكۆكی و شه‌ڕو بێ متمانه‌یی له‌ گه‌ڵً دراوسێكانیان له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، مه‌به‌سته‌كه‌س وه‌ستان و په‌ك كه‌وتنی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ سه‌ندنی زانستی و ته‌كنۆلۆجی ئه‌و وڵاتانه‌ بو ئه‌ویش له‌ به‌ر خزمه‌تی قه‌واره‌ی زایۆنی، وه‌ سه‌باره‌ت به‌ عێراق‌، سه‌رانی داگیركه‌ری كۆنی عێراق -به‌ریتانیا- هاتن بۆ لای سه‌ددام و به‌ پێی ئه‌و نه‌خشه‌ كۆنانه‌ی كه‌ هی سه‌رده‌می داگیركردنیانه‌وه‌ لایان مابۆوه‌، توانیان سه‌ددام قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ن كه‌ كوێت به‌شێكه‌ له‌ عێراق و پارێزگایه‌كی عێراقی بووه‌ له‌ كۆندا، هه‌ڵیان نا تا له‌ سه‌ر داگیركردنی كویت سور بێت، ئه‌مریكاش ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ هه‌ڵنانی سه‌ددامدا بۆ داگیركردنی كوێت، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی سه‌ددام ده‌ستی گلا له‌ داگیركردنی كوێت و به‌و شێوه‌یه‌ی كرد كه‌ ئه‌مریكا ویستی ، ئه‌مریكاش ڕێگه‌ی بۆ خۆش بوو تا ده‌ست بكاته‌ جێ به‌ جێ كردنی چه‌نده‌ها سینارێو كه‌ ئێسته وا هه‌ندێكیان له‌ به‌ر چاوماندان و ده‌یانبینینز 

_ چ ده‌ورێكت پێ سپێردرابوو‌‌ پێی هه‌ڵسیت، وه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ كێ بوون كه‌ كارت له‌ گه‌ڵ ئه‌كردن؟ 
_ڕاسپێری كۆنگره‌كه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ پێویسته‌ عیلمانیه‌كان به‌ كار بێنین بۆ كه‌م بونه‌وه‌و به‌ربه‌ست كردین ئیسلامیه‌كان له‌ جیهانی ئیسلامیدا، ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی پاڵپشتیكردن و یارمه‌تی دانی كۆمه‌ڵه‌ عیلمانیه‌كان، وه‌ پاڵه‌ په‌ستۆكردنه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان تاكو‌ سه‌رانی بزوتنه‌و ئیسلامیه‌كان له‌ گرتوخانه‌كان توند بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كار بگاته‌ ئه‌وه‌ش كه‌ سه‌رانیان له‌ ناو به‌رن و ته‌سفیه‌یان بكه‌ن. 
جا له‌م بواره‌دا ده‌وری من كورت كرابۆوه‌ له‌وه‌ی له‌ نێوه‌ند‌ بم له‌ نێوان كه‌نیسه‌ی خۆرئاواو خۆرهه‌ڵاتدا تاكو بتوانین یارمه‌تی عیلمانیه‌كان بده‌ین دژی ئیسلام، من خۆم هه‌ستام به‌ گه‌یاندنی بڵای ملێۆنێك و ٨٠٠ هه‌زار دولار له‌ كه‌نیسه‌ی هۆڵه‌ندیه‌وه‌ له‌ شاری ئه‌مستردام بۆ كه‌نیسه‌ی میسری تاكو به‌ سه‌ر سه‌رانی عیلمانی میسردا بیبه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیسلامیه‌كان بگرن و ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد ته‌سفیه‌ی لاشه‌ییان بكه‌ن، به‌ تایبه‌ت به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵی " برایانی مسوڵمان" "الاخوان المسلمون" ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌ نێوان ساڵه‌كانی ( ١٩٩٦ – ١٩٩٨ ) ته‌سلیمم كردووه‌، ئنجا یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ڕاپۆرته‌كانمان پێ ئه‌گه‌یشت، وه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ش كه‌ ئه‌م كارانه‌یان ئه‌نجام ئه‌دا هیچ كامیان به‌وی تریانیان نه‌ئه‌زانی 

_ كێ بوون ئه‌و كه‌س و لایانه‌نانه‌ی كه‌ له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بوون؟ 
_ نوێنه‌رانی كه‌نیسه‌كانی وڵاته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان، ڵاته‌ خۆرئاواییه‌كان، ته‌وه‌ره‌ی كاری كۆنگره‌كه‌ش بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌ چۆن كه‌نیسه‌ بتوانێت زاڵ بێت به‌ سه‌ر وڵاته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كانداو كاریان تیا بكات، ئه‌ویش له‌ ژێر په‌رده‌ی یارمه‌تی دانی مرۆیی، یان ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگه‌وه‌ كاریگه‌ری نه‌بوو ئه‌وجا له‌ ڕێی پاڵه‌په‌ستۆخستنه‌‌ سه‌ر حكومه‌ته‌كان وه‌ك باسم كرد 

_ ئایا وا نابینیت كه‌ ئه‌م قسانه‌ی تۆ ئه‌یكه‌یت پڕ مه‌ترسی بن بۆت و ژیانت بخه‌نه‌ مه‌ترسی مردنه‌وه‌؟ 
_ به‌ڵێ هه‌ست به‌وه‌ ئه‌كه‌م و ئازانم، به‌ڵام ویستم كه‌ چه‌ند نێهنیه‌كی كه‌نیسه‌ كه‌ له‌ دوتۆیی لاپه‌رِه‌ شاراوه‌كانی خۆیاندایه‌ دژی ئیسلام ئاشكرایان بكه‌م، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بومه‌ موسڵمان ئیتر هیچ له‌ مردن ناترسم به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رگری بێت له‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌. 

_ كام له‌ وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ڕێكخراوو بانگه‌وازه‌ به‌ گاوركردنه‌كانی تێدایه‌؟ 
_ زۆربه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان شه‌پۆلی به‌هێزی به‌ گاوركردن گرتونیه‌ته‌وه‌‌، بۆ هه‌ر وڵاتیك به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆی هه‌یه‌، ڕۆژئاوا ئه‌توانێت چه‌ندێك كه‌نیسه‌ی بوێت له‌و ولاتانه‌دا دروستی بكات، ئه‌ویش له‌ ڕێی چه‌نده‌ها شێوازو هۆكاری جیا جیا. 

_ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ناو ئه‌برێت به‌ ئیرهابی نێوده‌وڵه‌تی دیاره‌ كه‌وا نه‌خشه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ لێدانی كاره‌ خێرخوازیه‌ ئیسلامیه‌كان .. سینارێوی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ چۆن ئه‌بینیت؟ 
_ په‌ره‌سه‌ندن و زیادبونی كاره‌ خێرخوازیه‌ ئیسلامیه‌كان كه‌نیسه‌ی بێزارو بێ تاقه‌ت كردبوو، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵساوون به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك بۆ نه‌مانی كاری خێرخوازی ئیسلامی له‌وانه‌: 
_ توجیهی ولاته‌ ئیسلامیه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان به‌نه‌هێشتن و بن بڕكردنی كاره‌ خێرخوازیه‌ ئیسلامیه‌كان. 
_ كار كردن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ ڕاوه‌ستان و په‌ك خستنی رێكخراوه‌ خێرخوازه‌ ئیسلامیه‌كان، تاكو گۆڕه‌ه‌پانه‌كه‌ چۆڵ بێت بۆ ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان و بتوانن به‌ ئاره‌زوی خۆیان هه‌رچی ئه‌یانه‌وێت بیكه‌ن. 
_ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ پێكردنی ڕێكخراوه‌ خۆرئاواییه‌كان كه‌ له‌ ژێر په‌رده‌ی ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كاندا كار ئه‌كه‌ن، تاكو هه‌ڵسن به‌ كاری سیخری و هه‌واڵنێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كاریان تیا ئه‌كه‌ن. 
_ ئه‌گه‌ر كه‌نیسه‌ سه‌رنه‌كه‌وت له‌مه‌‌داو فه‌شه‌لی هێنا، ئه‌وه‌ هه‌ندێ له‌ شوێن كه‌وتوو ئاڵقه‌ له‌ گوێكانی خۆی به‌ كار دێنێ بۆ‌ دروست كردن و هه‌ڵگیرساندنی فیتنه‌و ئاژاوه‌ی ئه‌هلی ناوخۆیی، تاكو ئاسایش و هێمنی تێك بچێت و ببێته‌ هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی وڵاته‌ ڕۆژ ئاواییه‌كان 

_ به‌ بۆچونی تۆ .. هۆی چیه‌ ئه‌م هه‌موو هێرشه‌ ئه‌كرێته‌ سه‌ر ڕێكخراوه‌ خێرخوازه‌ ئیسلامیه‌كان، وه‌ ئه‌م هێرشانه‌ له‌ كه‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌؟ 
_ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بڵاو بونه‌وه‌ی ئیسلام به‌م شێوه‌ خێرایه‌ ئه‌مریكاو ئه‌وروپای توشی مه‌ترسی كردووه‌، هه‌ر بۆیه ‌كه‌نیسه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌دات بۆ به‌رگری كردن و قه‌ده‌غه‌كردنی ڕێكخراوه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ كاره‌كانیاندا و وشك كردنی سه‌رچاوه‌كانیان، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ ته‌واویش په‌كی نه‌خرا ئه‌وا سنورداركردنی كاره‌كانی، وه‌ ئه‌م نه‌خشه‌كێشان و هه‌وڵانه‌ ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵه‌ ده‌ستیان پێ كردووه‌ ئێسته‌ له‌ قۆناغی كۆتاییدان و ئه‌یانه‌وێت هه‌رچی ڕێكخراوه‌ خێرخوازیه‌ ئیسلامیه‌كان هه‌یه‌ هه‌مووی دابخه‌ن، چونكه‌ ئه‌م ڕێكخراوانه‌ ڕۆڵێكی گه‌وره‌و به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ بڵاو بونه‌وه‌ی ئیسلام و دابینكردنی پێویستی مسوڵمانان، بۆیه‌ له‌ كاتێكا ئه‌بینین ئیسته‌ ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان له‌ شوێنه‌ لێقه‌وماوو بێ ده‌ره‌تانه‌كاندا كار ئه‌كه‌ن، وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شمشێریان له‌ سه‌ر وڵاته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان به‌رز كردۆته‌وه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و كه‌نار كردنی هه‌موو ڕێكخراوه‌ ئیسلامیه‌ خێرخوازیه‌كان تاكو نه‌توانن په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن و خزمه‌تی مسوڵمانان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ر به‌ره‌ڵا بكرێت بۆ ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان به‌ ئاره‌زوی خۆیان بێ پێشبڕكێ كار بكه‌ن. 

_ چی یه‌یامێكت هه‌یه‌ پێت خۆش بێت بیگه‌یه‌نیت به‌ مسوڵمانان؟ 
_ بۆ برا مسوڵمانه‌كانم ئه‌ڵێم: خوای گه‌وره‌ نیعمه‌ت و به‌خته‌وه‌ری ڕشتووه‌ به‌سه‌رتانا به‌م ئیسلامه،‌ دور مه‌كه‌ونه‌وه‌ لێی و كه‌م و كوڕی تیا مه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌ ڕاستی ڕۆژئاوای مه‌سیحی هه‌موو مه‌به‌ستێكی له‌ ناوبردن و پوكانه‌وه‌ی ئیسلامه‌، ئه‌م ئیسلامه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌سمایه‌و سامانی ئێمه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئیسلامتان له‌ ژیانی خۆتاندا جێ به‌ جێ كرد ئه‌وه‌ به‌ هێز ئه‌بن و ڕۆژئاوا لێتان ئه‌ترسێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌رتانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گرنگی بده‌ن به‌ زانست و زانیاری تا بتوانن بنه‌مایه‌كی پته‌وو به‌ هێز دروست بكه‌ن و بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌موو هێرشه‌ ببنه‌و كه‌ ڕوو به‌ڕووی خۆتان و ئاینه‌كه‌تان ئه‌بێته‌وه‌، وه‌ به‌ بیروڕای من ئه‌گه‌ر مسوڵمانه‌كان %١٠ له‌ ئاینه‌كه‌یان جێ به‌ جێ بكه‌ن، ئه‌وه‌ زاڵ ئه‌بن به‌ سه‌ر ڕۆژئاوادا، وه‌ زۆربه‌ی گرفته‌كانمان نامێنێ، ده‌ی چۆن ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئیسلام جێ به‌ جێ بكه‌ین!. 


 1184

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram