دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌ڵمانی چالاكیی به‌مه‌سیحیكردنی خه‌ڵكی عێراق ده‌رده‌خات و ئه‌یبه‌سێت به "بووش"ه‌وه. هه‌واڵێك و لێدوانێك تابلۆیه‌ك نزیك چه‌ند سه‌ربازێكى ئه‌مه‌ریكى له عیراقدا له‌سه‌رى نووسراوه: كه‌نیسه "ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست هه‌ر ئه‌بێت ببێت به مه‌سیحی" ئه‌مه ده‌قی قسه‌ی یه‌كێك له نێرراوه مه‌سیحییه‌كانه كه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق بكه‌ن به مه‌سیحی كه له به‌رنامه‌ی "پانۆراما" ی ئه‌ڵمانی كه جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه وتی، به‌رنامه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌دار هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ی هه‌ندێ له ڕێكخراوه مه‌سیحییه‌كان له عێراقدا پێی هه‌ڵئه‌سن خسته ڕوو، هه‌روه‌ها دانه‌یه‌كی تریان ده‌یووت "ئێمه وا خۆمان ده‌رئه‌خه‌ین له عێراقدا كه بۆ گه‌شت و گوزار هاتوین، به‌ڵام چه‌نده‌ها ته‌ن له پڕوپاگه‌نده‌و كتێب‌و نووسراو به مژده‌دان به مه‌سیحیه‌ت بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه له عێراقدا". به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌ی دووپات ئه‌كرده‌وه كه زۆرێك له كۆمه‌ڵه مه‌سیحییه چالاكه‌كان ئێسته له عێراقدا كار ئه‌كه‌ن له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه كۆمه‌ڵی ( تایه‌فه‌ی مه‌عمه‌دانی باشوور-الطائفة المعمدانية الجنوبية- ، یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه كه له‌ڕێگه‌یدا به‌ره‌و عێراق وتی:"به‌ڕاستی ئه‌مه جه‌نگێكی ئایینییه، ئه‌وان ڕقیان له ئێمه نییه، به‌ڵكوو ڕقیان له خواكه‌مانه، موسڵمانه‌كان ئیمانیان به بیروباوه‌ڕێكی درۆ هه‌یه‌و زۆرێك له خوا درۆكان هه‌ن له عێراقدا "ده‌رباره‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی كه باسمان كرد "جۆرج بوش"ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕوو به‌م كۆمه‌ڵه ده‌ڵێت: "ئێوه نوێنه‌رایه‌تی ١٦ ملیۆن كه‌س ئه‌كه‌ن له سه‌رجه‌م وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، سه‌ره‌ڕای زۆرێك له مژده‌ده‌ره‌كانی تری سه‌ر به ئێوه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و دوورن له ئێمه و هه‌موویان هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ن كه هه‌ڵبژێراون بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌ی په‌روه‌دگار بگه‌یه‌نن به خه‌ڵكی و بانگه‌شه بكه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات و مه‌مله‌كه‌تی په‌روه‌دگار". "ده‌نگی شه‌هیدان"ی توندڕه‌و چالاكه له عێراقدا ئاڵقه‌ی كۆتایی به‌رنامه‌كه له سه‌ر چالاكییه‌كانی كومه‌ڵه مه‌سیحیه‌كان به گشتی بوو له عێراقدا، ئه‌وانه به چه‌نده‌ها شێواز هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه خه‌ڵكی عێراق بكه‌ن به نه‌سرانی، و چۆن ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌وروپاوه هاتونه ناو عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگه‌شه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته ڕێیان شه‌روو ڕۆژ خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌یانن. یه‌كێك له‌وانه قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرد كه چۆن به‌رنامه‌ڕێژییان كردووه كه له‌گه‌ڵ چالاكیه‌كان و بیروڕای خۆیاندا گونجاوه‌و وتی: "ئێمه هه‌ر ئه‌بێت به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وین، چونكه ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت كه له‌ناومان به‌رن، تاكو ئێسته ٣٠٠٠ مژده‌ده‌ریان كوشتوین، به‌ڵام هه‌موو عێراقیه‌كان پێویسته له سه‌ریان ئه‌بێت ببن به مه‌سیحی، به‌ڵكوو نه‌ك هه‌ر عێراق ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستیش ده‌بێت ببێت به مه‌سیحی، به‌ڕاستی ئه‌مه شه‌رێكی ئایینیه، ئێمه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری تاریكی‌دا ئه‌كه‌ین، هه‌ر ئه‌بێت سه‌ركه‌وین به‌سه‌ریاندا". ئنجا یه‌كێكی تریان كه ناوی "تۆم وایت" بووكه سه‌ر به‌كۆمه‌ڵی "ده‌نگی شه‌هیدان"ى توندڕه‌و بوو، له یه‌كێك له ماڵه‌كاندا له عیراقه‌وه ڕاسته‌وخۆله گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌دا قسه‌ی ئه‌كرد وتی: "ئێمه خۆمان وه‌ك گه‌شتیارێك پیشان ئه‌ده‌ین، ئه‌م عه‌ینه‌كه ئه‌كه‌مه چاووم و قژم به ڕه‌نگی ڕه‌ش بۆیه ده‌كه‌م و رێشێكی دروستكراو ئه‌هێڵمه‌وه، ئنجا له ژێر ئه‌وه‌دا چه‌نده‌ها ته‌ن له كتێب و گوڤارو پڕوپاگه‌نده بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ ئایینه‌كه‌مان". به‌ڵام "تود نیتلتون" هۆی ناونانی ئه‌م كۆمه‌ڵه به (ده‌نگی شه‌هیدان) وا باس ئه‌كات، كه ئه‌م كۆمه‌ڵه باوه‌ڕیان به مردن هه‌یه له‌پێناوی بیرباوه‌ڕه‌كه‌یان، وا هاتوون بۆ عێراق كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد كه بمرن له پێناو دینه‌كه‌یان، ده‌ڵێن: ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی ئێمه گرتومانه‌ته به‌ر له عێراقدا له‌وانه‌ی سه‌ربكێشێ بو كوشتن و له و‌ناوچونمان، به‌لاَم ئه‌مه بازرگانیه‌كی به قازانجه، كه سه‌رفرازبیت له ئاسماندا، له‌ڕێگه‌ی مردنت له پێناوی بیروباوڕٍه‌كه‌ت. "ئه‌لفرید رۆس" له "په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دیمكراسی" له ئه‌مریكا، پێی وایه كه "بوش" په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تینی هه‌یه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی زۆرێك له ڕێكخراوه مه‌سیحیه‌كان، به بوونی شه‌ڕێكی ئایینی پیرۆز له نێوان مه‌سیحیه‌تء ئیسلامدا. ئنجا له‌م باره‌یه‌وه "روس" بۆ به‌رنامه‌كه دواو وتی : ئایا سه‌رۆك بوش خۆی قسه‌ی نه‌كردو باسی هێرشی خاچپه‌رستی نه‌كرد؟، جا له به‌ر ئه‌وه زۆرێك له تونده‌ڕه‌وه‌كان له بانترین پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تدا هه‌ن، وا ئه‌بینن كه ئه‌م كارانه هه‌مووی به گشتی په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی پیرۆزه‌وه هه‌یه دژی ئیسلام، له‌وانه جه‌نه‌راڵ "ولیام بوشكین"ـه . به‌رنامه‌كه به‌شێكی له قسه‌كانی قه‌شه‌یه‌ك نه‌قڵ كرد كه سه‌ر به‌و كۆمه‌ڵه‌ن، كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌نیسانه‌ی سه‌ر به‌و كۆمه‌ڵه‌ن ٤٠ هه‌زار كه‌نیسه‌ن، كاتێك كه قسه ئه‌كات بۆ ٥ هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی ئه‌یاننێرن بۆ بلاَكردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا، پێش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بكه‌نء به‌ره‌و ئه‌و وولاَتانه بڕۆن پێیان ئه‌ڵێت: "سه‌رۆكمان پێویستی به ئێوه‌یه، سه‌ربازه‌كانمان پێویستیان به ئێوه‌یه". پانۆراماكه له كۆتایدا ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆشی دوباره‌كرده‌وه‌و هێنایه‌وه یاد كه ئه‌ڵێ :" ئازای دیاری ئه‌مریكا نییه بۆ جیهان، به‌ڵكوو دیاریه‌كه له خواوه" له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین كه شه‌ڕی سه‌رعێراق هه‌ڵێكی ئیجگار گه‌وره‌یه بۆ ڕێكخراوه نه‌سرانیانه بۆ به نه‌سرانی كردنی گه‌لانی عێراق . لێدوان: كاتێك له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا خاچ په‌رسته‌كان هێرشه‌كانیان به‌رامبه‌ر جیهانی ئیسلام ده‌ست پێ كرد، لێدوانوقسه‌كانیان له‌م قسانه‌ی ئێسته‌یان توند‌وتیژتر نه‌بوو، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ئه‌وسا ئه‌وروپا له ده‌ریانی دواكه‌وتوویه‌وه ئه‌و كاره‌ی ئه‌كرد، به‌لاَم ئێسته له ژێر سایه‌ی پێشكه‌وتن و ته‌كنۆلۆجیای سه‌رده‌مداو مه‌به‌سته‌كه‌ش هه‌ر یه‌كه. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: {و لن ترضى عنك اليهود و لا النصارى حتى تتبع ملتهم} {جووله‌كه‌و گاوره‌كان لێت ڕازی نابن هه‌تا شوێن ئایینه‌كه‌یان نه‌كه‌ویت} واته تانه‌بیت به جووله‌كه‌یان گاور، به به‌راوردێك له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایه‌ته‌وئه‌و قسه‌یه‌ی كه ئه‌ڵێت ( هه‌ر ئه‌بێت ببن به مه‌سیحی) ڕاستی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره ڕۆشن ئه‌بێته‌وه، كه ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك خێروبێرو خۆشیان بۆ ئێمه نه‌ویستووه‌و ته‌نانه‌ت به نۆكه‌ریش ڕازی نابن تاكو نه‌بیته جوو یان گاور وه‌ك خۆیان. ئه‌و قسانه‌ی سه‌رانی نه‌سرانیه‌تی ئه‌مڕۆ ئه‌یڵێن وبه‌رده‌وام دووباره‌ی ئه‌كه‌نه‌وه، هیچ موسڵمانێك یان ڕێكخراوێكی ئیسلامی به‌و شێوه توندوتیژوتوندڕه‌ویه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆژئاوا‌و خودی مه‌سیحیه‌تا نه‌كردووه ( ئێمه هه‌ر ئه‌بێت سه‌ركه‌وین به‌سه‌ریاندا) (خوای ئه‌وان خوای ساخته‌یه) و زۆرێكی تریش كه به ڕاسته‌وخۆ هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر خودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلی الله علیه وسلم و به بكوژ‌و توندڕه‌وو كه‌سێكی جنسی ناوی ئه‌به‌ن، جا ئایا هیچ موسڵمانێك به‌م شێوه‌یه هێرشی كردۆته سه‌ر حه‌زره‌تی عیسا سه‌لامی لێبێ یانی ئایینه‌كه‌یان؟ عێراق لای ئه‌مانه (به كوردستانیشه‌وه) یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت ببێت به مه‌سیحی ونورو ڕۆشنایی مه‌سیح وه‌ربگرێت، یان ئه‌وه‌تا شایه‌نی ژیان نییه‌و هیچی پێ ڕٍه‌وا نابینرێت.ئه‌وه‌ته ئه‌ڵێن: ئێمه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاریكی‌دا ئه‌كه‌ین و هه‌ر ئه‌بێت سه‌ركه‌وین به‌سه‌ریاندا. ئه‌م شه‌ڕه به لای ئه‌وانه‌و ڕیشه‌یه‌كی ئایینی هه‌یه‌و گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست بریتیه له ئیسلام، له به‌ر ئه‌وه ده‌بێت به هه‌رچی شێوه‌یه‌ك بێت ئیسلام له ناو ببرێت‌و ڕیشه‌كێش بكرێت، چونی ئه‌مانه‌ش بۆ عێراق به ئاگاداری وده‌ستخۆشی سوپای ئه‌مریكی ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه ئازادیه‌كه‌ی ئه‌مرێكا بۆ گه‌لانی عێراق مه‌رجه‌كه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له ئایینه‌كه‌یان و بوونه به خاچ په‌رست و بێباوه‌ڕ، ئه‌و كاته ئه‌چنه دینای ئازاده‌وه‌و پێیان ئه‌وترێت پێشكه‌وتوخواز. ئه‌مانه به‌رده‌وامن له‌كاری خۆیان، له دووری هه‌زاران میله‌وه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان و نه‌وه‌كانمان بێ باوه‌ڕبكه‌ن و هه‌ڵمانگێڕنه‌وه له ئایینه‌كه‌مان. له كۆتاییدا ڕوو له خۆێنه‌ری موسڵمان ده‌كه‌ین: ئه‌وانه به‌و گوڕ‌و په‌رۆشه‌وه له دووری هه‌زاران میل بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینێكی به‌تاڵ و بێ سوودو ئاوه‌ها به په‌رۆشن و دێن موسڵمانان هه‌ڵگێڕنه‌وه، تۆ چیت كردووه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌وت و به چ شێوه‌یه‌ك به‌رگیری لێ ده‌كه‌یت؟ له كوێی خزمه‌ت كردن به ئیسلامدا خۆت ئه‌بنییته‌وه؟ دڵنیاشین كاری ئه‌وانه له ئاكامدا مایه‌پوچ ئه‌بێت و جگه له ئاهو حه‌سره‌ت شتێكی تر سه‌وز ناكه‌ن به یارمه‌تی خوا: و یمكرون و یمكروا الله و الله خیر الماكرین. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م بابه‌ته له كاتی خۆیدا له ماڵپه‌ڕی زاگرۆس بڵاوكراوه‌ته‌وه.