سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڤاتیكان هێرشێكی به‌ربڵاوی به‌گاوركردنی له‌ كوردستانی عێراق ده‌ستپێ كردووه
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د



ماوه‌یه‌كه‌ ڤاتیكان له‌هه‌وڵێكی به‌رفراواندایه‌ بۆ به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ گه‌نج و لاوانی كورد، ئه‌ویش به‌ پاساوی پاراستنی ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه‌ له‌وێدا نیشته‌جێن كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كه‌س. 
ئه‌مه‌ نیگه‌رانیه‌كی زۆری له‌ نێوان خه‌ڵكدا دروستكردووه‌، نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستاندا به‌ڵكوو له‌ عێراقدا به‌ گشتی. 
سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان له‌ شاری موسڵ دوپاتیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ڕێكخراوی "ایكورن" كه‌ ڕێكخراوێكی كه‌نه‌سیه‌و سه‌ر به‌ فاتیكانه‌، هه‌ڵساوه‌ به‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ ده‌یاها لاوی كورده‌وه‌و كۆمه‌ڵێك یارمه‌تی و خزمه‌تكاریان خستۆته‌ پێشیان تاكو ئیغرایان بكه‌ن و له‌ ئایینی خۆیان هه‌ڵیانگێڕنه‌وه‌و به‌ گاوریان بكه‌ن، له‌وانه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان موچه‌یه‌كی مانگانه‌ی به‌ بڕی ٦٠٠ دۆلاری بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌وسه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ڵساون به‌ كردنه‌وه‌ی خولێكیش بۆیان تاكو بیانكه‌نه‌ گاورو ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ خوله‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوده‌بن ڕه‌وانه‌ی فاتیكان ئه‌كرێن تاكو له‌وێ ببنه‌ "به‌ گاوركه‌ر-منصر-"و پاش ماوه‌یه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان و مه‌سیحیه‌ت بڵاو بكه‌نه‌وه‌و مژده‌ی "مه‌سیحی رزگاركه‌ر!! " بهێننه‌وه‌ بۆ گه‌لی كورد (به‌ پێی گۆڤاری "اخبار الخلیج "ی به‌حره‌ینی). 

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئه‌ڵێن كه‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ هه‌رسێ شاره‌ كوردیه‌كه‌دا(سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك) بنكه‌یان كردۆته‌وه‌و هه‌ڵساون به‌ دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ئینجیل و كتێبی تر به‌ زمانی كوردی به‌ خۆڕایی به‌ ناو گه‌لی كوردا، هه‌روه‌ها له‌ ١٢.٤ دا هه‌ڵساوون به‌ گرتنی كۆنگره‌یه‌ك له‌ هه‌ولێرو له‌وێدا چه‌نده‌ها كورد كه‌ له‌وه‌و پێش مسوڵمان بوون گاوربونی خۆیان ئاشكرا كردووه‌. 

ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆی ناره‌زایی زۆرێك له‌ هێزو ڕێكخراوه‌ عێراقیه‌كان و مه‌ترسی كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كرێت له‌ نێوان مه‌سیحیه‌كان و مسوڵمانه‌كاندا كه‌ هه‌زاران ساڵه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ئه‌ژین بێ هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك. 

شایانه‌ی گوتنه‌ كه‌ پێش ماوه‌یه‌كیش ڕێكخراوی " هاموون" هه‌ڵسابوو به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها چیرۆكی مه‌سیحی به‌سه‌ر مناڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌دا به‌ زمانی كوردی. 

ئه‌وه‌ی جێی تێڕامان و پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كوردستان بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی ئیسلامی له‌ ناو میلله‌ته‌كه‌دا كه‌ خۆی موسڵمانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام ڕێكخراوێكی كوردی خۆی هه‌ڵده‌سێت به‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی كتێبی مه‌سیحی و هه‌وڵی به‌ گاوركردنی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌دا!! 

هه‌وڵی به‌ گاوركردنی گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه‌ش به‌ گشتی شتێكی تازه‌ نییه‌، به‌ڵكوو هه‌ر له‌ سه‌رده‌می داگیركه‌ری به‌ریتانیایه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك كه‌ سوپای به‌ریتانیای ئه‌و كاته‌ خستبێتیه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، كۆمه‌ڵێك له‌و قه‌شانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌هێنا كه‌ ناویان له‌ خۆیان نابوو مژده‌ده‌ره‌كان "المبشرون " تاكو له‌گه‌ڵ داگیركردنه‌كه‌شدا هه‌وڵی گۆڕینی ئایین و كلتورو فه‌رهه‌نگیشیان بدرێت. 

له‌ كتێبیێكی خالد بسام كه‌ له‌م دواییانه‌دا به‌ چاپ گه‌یشتووه‌ به‌ ناوی "ثرثرة فوق دجلة" به‌ درێژی هه‌وڵو ته‌قه‌لاو مه‌به‌ستی كه‌نیسه‌ی خستۆته‌ ڕوو له‌ سالاَنی ١٩٠٠-١٩٣٥ و به‌ وردی هۆكاری چاوتێبڕینی بۆ ناوچه‌ی عێراق و نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی باسكردووه‌، پشتی به‌و بیرۆكه‌یه‌ به‌ستووه‌ كه‌ مه‌سیحیه‌كان ئه‌ڵێن(ڕێكخراوه‌ كه‌نه‌سیه‌كان) كه‌ گوایا ئه‌وان حه‌ق و مافی خۆیانه‌ ئه‌و ناوچانه‌ بخه‌نه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیان چونكه‌ پێش ئیسلام ئانی مه‌سیحی تێدا بووه‌، ئه‌مه‌ش بیروڕای هه‌ردوو قه‌شه‌و –مژده‌ده‌ر-ی ئه‌وروپیه‌كه‌ "زویمر "و "كانتین "ن. 

ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌و ته‌ماعه‌ پاڵی به‌ ئه‌م خاچ په‌رستانه‌ی ئه‌مڕۆشه‌وه‌ نابێت تاكو بتوانن له‌ داهاتودا كوردیش بكه‌نه‌وه‌ كۆیله‌ی خۆیان. 

شایه‌نی باسیشه‌ كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌وه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٢ ده‌یه‌ها ڕێكخراوی كه‌نه‌سی به‌ ناوی یارمه‌تی مرۆییه‌وه‌ ڕژاونه‌ته‌ كوردستان و هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ هه‌وڵی به‌ گاوركردنی گه‌لی كوردیان داوه‌. 


 1200

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram