سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خه‌واریجه‌کان کێن و به‌رامبه‌ر به‌کێش ڕاوه‌ستان؟ به‌شی یه‌که‌م
گۆڕینی فۆنت



دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی ئه‌سمائـ



خه‌واریجه‌کان کێن و به‌رامبه‌ر به‌کێش ڕاوه‌ستان؟ به‌شی یه‌که‌م ... 


ڕه‌واندنه‌وه‌ی گوومانی به‌زیوه‌کان 

پاش سوپاس و ستایشی بێ پایانم بۆ خوای تاك و پاك و بێ هاوتا و خاوه‌نی بوونه‌وه‌ر درودوو سڵاوی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(محمد) (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و یارو یاوه‌رانی بێت تا ڕۆژی دوایی له‌ پاشان دا: 
به‌هۆی ئه‌و گرژوو ئاڵۆزی یه‌ی که‌ که‌وتۆته‌ نێوان مسوڵمانان و که‌م بونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی ڕاستگۆ و نه‌مانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر زه‌وی دا له‌بری هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی حوکمی خوا بۆسه‌ر زه‌وی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تا بێت ڕیزی مسوڵمانان زیاتر لێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ له‌ جیاتی نزیك بونه‌وه‌ی زیاترمان له‌یه‌ك زیاتر له‌یه‌ك دوور ده‌که‌وینه‌وه‌ ئه‌ویش به‌هۆی‌ تۆمه‌ت بار کردنی هه‌ر لایه‌نه‌و به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌ یه‌کێك له‌ تاقمه‌ گومڕاو سه‌ر لێ شێواوه‌کان که‌ به‌داخه‌وه‌ بووه‌ته‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ له‌ نێو زاناو بانگخوازو گه‌نجانی ڕابوونی ئیسلامی دا به‌ جۆرێک که‌ بابای کافر سه‌ری له‌سه‌ر سه‌رین ناوه‌و له‌خه‌وی قورسی دا خه‌به‌ری نابێته‌وه‌ و پشتوێنی لێکردۆته‌وه‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی گاڵته‌مان پێده‌کات، چونکه‌ تا مسوڵمانان ئاوه‌ها دژ به‌ بۆچونی یه‌ك ڕاوه‌ستن و ددان له‌یه‌ک جیڕ بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وا بابای کافر خۆشحاڵ و ئیسراحه‌ته‌ ، جا ئه‌وه‌ی که‌ من ده‌مه‌وێت باسی لێوه‌ بکه‌م ئه‌و تۆمه‌ت بار کردنه‌ بێ به‌ڵگانه‌یه‌ که‌وا ئاڕاسته‌ی ئه‌و زاناو بانگخواز و که‌سه‌ باوه‌ڕدارانه‌ ده‌کرێت که‌وا له‌م سه‌رده‌می غوربه‌ته‌ی ئیسلام دا نوزه ‌یه‌کییان لێوه‌ دێت و بێ باکانه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ کافرو طاغوتانه‌ راوه‌ستاونه‌ته‌وه‌ ده‌یانه‌وێت حاکمیه‌تی خوا به‌رقه‌راکه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی دا که‌چی له‌به‌رامبه‌ردا تۆمه‌ت بار ده‌کرێن به‌خه‌واریج! 

دیاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیاره‌ و ده‌بێت قوتابی زانستی شه‌رعی زۆر به‌شێوازێکی جوان و شه‌رعی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بکات هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستم زانی وه‌ك قوتابی یه‌کی قوتابخانه‌ی ئه‌هلی‌ سوننه‌و جه‌ماعة به‌تێگه‌شتنی سه‌له‌فی صاڵح وه‌ك ئه‌هلی نقڵ له‌ کتێبی زانایان و مامۆستایانی به‌ڕێز باسێکی(خه‌واریج) بکه‌ین تاوه‌کو ئه‌م ته‌م و مژه‌ی که‌ کۆمه‌ڵێك زاناو بانگخواز به‌بێ ئاگا له‌ مێژووی خه‌واریج یا به‌شێوه‌یه‌کی تر بڵێین کۆمه‌ڵێکی به‌ ئاگاو ته‌ئویل که‌ر که‌ ووشه‌ی خه‌واریج بووه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زمانییان و هه‌رکه‌سێك به‌رامبه‌ر به‌ سوڵتانێکی طاغوت ڕاپه‌ڕێت یه‌کسه‌ر تۆمه‌ت باری ده‌که‌ن به‌(خه‌واریج) جابابزانین خه‌واریج کێن و به‌رامبه‌ر به‌کێش ڕاوه‌ستان وه‌ سیفه‌تییان چۆنه وا به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌ به‌شی خواره‌وه‌دا ڕونی ده‌که‌ینه‌وه‌ ، وه‌ هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ ببێته‌ هه‌وێنێك بۆ گه‌ڕانی زیاتر به‌ دوای ڕاستی یه‌کان و دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ که‌سانێك که‌ گه‌نجانی باوه‌ڕدار چه‌واشه‌ ده‌که‌ن‌ و ڕێگای ڕاستییان لی ده‌شێوێنن. 

خه‌واریج: یه‌كه‌م تاقم بوون كه‌ له‌ مێژووی ئیسلامدا په‌یا بوون و له‌سه‌ر پێشه‌وای بڕوادارن عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب "خوا لێی ڕازی بێت " ده‌رچوون و هێندێ له‌ هاوه‌ڵانیان كافر كرد ژماره‌یان دوانزه‌ هه‌زار که‌س بوو له‌ناو خۆیان دا عبدالله‌ی کوڕی وه‌هه‌بی راسبی یان هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رکردایه‌تی یان دواترئیمامی علی کوڕی أبوطالیب(خوای لێ ڕازیبێت) عبدالله‌ی کوڕی عباس ی نارده‌ لایان (خوا لێیان ڕازی بێت)تاوه‌کو فیتنه‌که‌یان گه‌وره‌ترنه‌بێت ئه‌ویش پاش مانه‌وه‌ی به‌ سێ ڕۆژ توانی قه‌ناعه‌ت به‌ نیوه‌یان بکات و بیان گێڕیته‌وه‌ ژێر ڕکێفی خه‌لیفه‌، 

‌ئایا ده‌زانی خه‌واریجه‌کان سه‌گه‌کانی ئه‌هلی دۆزه‌خ پێشه‌وا(علی کوڕی ئه‌بوطالیب)یان به‌ کافر ده‌زانی؟ به‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌که‌وه‌ له‌قورئانه‌وه‌ ،به‌ڵام به‌تێگه‌شتنی خۆیان،هه‌ر بۆیه‌ إبن عباس(خوایان لێ ڕازی بێت) چووه‌ لایان و پرسیاری لێکردن که‌ ئایا بۆ ئیمامی علی به‌ کافر ده‌زانن؟ له‌ کاتێکدا پێشتر له‌ ناو له‌شکری ئیمامی علی دا بوون و به‌ڵام له‌پاش جه‌نگی (صفین)که‌ له‌ نێوان له‌شکری ئیمامی علی و له‌شکری ئیمامی معاویه‌دا ڕوویدا جا لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌زانایانی پایه‌به‌رز ده‌فه‌رموون وه‌ك ئێمه‌ ده‌ستمان نه‌بووه‌ له‌م جه‌نگه‌دا بازوبانیشمانی لێ بپارێزین جا ئیتر چه‌ندوو چون مه‌که‌ وه‌ك هه‌ندێك له‌دڵ نه‌خۆشان ده‌یکه‌ن،له‌پاش شه‌ڕه‌که‌ خه‌واریج له‌ له‌شکری ئیمامی علی ده‌رچوون له‌پاش کێشه‌ی(التحکیم)له‌نێوان ئیمامی علی و ئیمامی معاویه‌دا،کاتێك که‌ ترجمانی قورئان زاناو دانای ئه‌م ئوممه‌ته‌ ڕۆیشت بۆ لایان،بۆ ئه‌وه‌ی گفت و گۆیان له‌گه‌ڵ دا بکات ده‌رباره‌ی ئه‌و گومڕایی یه‌ی بۆی چوونه‌،جا با بزانین سه‌ره‌تا به‌ڵگه‌و بورهانی ئه‌وان چی بوو؟ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌م خاڵانه‌یان کرده‌ به‌ڵگه‌ی کافرکردنی ئیمامی علی ووتیان: 

یه‌که‌م: ئیمامی علی چه‌ند پیاوێکی به‌کار هێناوه‌ بۆ حوکم دانان له‌دینی خوادا،که‌چی خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ [الأنعام/57] واته‌:چونکه‌ هه‌موو حوکم و بڕیارێك هه‌ر هی خوایه‌ وه‌ هه‌موو شتێک هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وه‌. 

که‌وایه‌ ئیمامی علی کوفری کردووه‌ ! خوا په‌نامان بدات جا به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ ئیمامی علی یان به‌کافر ده‌زانی ...! جا هیچ که‌سێك نکوڵی له‌وه‌ ناکات که‌ ئه‌مه‌ ئایه‌تێکی قورئانه‌ به‌ڵام ئه‌وان خراپ لێی تێگه‌شت بوون. 

دووه‌م: ئیمامی علی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکدا کووشتاری کردووه‌ که‌چی ژنه‌کانیانی به‌ جاری یه‌و که‌نیزه‌ك نه‌هێناوه‌ که‌ لێره‌دا مه‌به‌ستییان(عائیشة و طلحة و زوبه‌یرو معاویه‌)بوو خوا له‌هه‌موو هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕازی بێت وه‌ ده‌یان ووت:ماڵ و سامانیانی به‌ غه‌نیمه‌ت و ده‌سکه‌وت نه‌هێناوه‌ ،جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان مسوڵمانن ئه‌وا کووشتاریان حه‌رامه‌،وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان کافرو بێ باوه‌ڕ بن ئه‌وا ژن و ماڵ و سامانیان حه‌ڵاڵه‌! به‌ڕاستی ئه‌مه‌ گومان و کاره‌ساته‌،جا ئه‌گه‌ر که‌سێك له‌م دینه‌ تێنه‌گه‌شتبێت و زانست و زانیاری نه‌بێت ئه‌وا ده‌ڵێت:ئه‌م قسه‌یه‌ ته‌واوه‌! چونکه‌ ئیمامی علی وای کردووه‌!! سوێند به‌خوا ئه‌م گومانه‌ ترسناکه‌ ئه‌وانی به‌ره‌و ئه‌و کاره‌ساته‌ سه‌خته‌ برد، په‌نا به‌خوا ده‌گرین له‌نه‌زانی یاخوود له‌زانیاری یه‌ك که‌سوودی نه‌بێت. 

سێ یه‌م: ئیمامی علی ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌ وه‌کو(أمیر المؤمنین)ێك له‌کێشه‌ی(التحکیم)دا ،جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌میری ئیماندارن نه‌بێت ئه‌وا ئه‌میری بێ باوه‌ڕانه‌! ئابه‌م شێوه‌یه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌کانیان بوو که‌ خۆی له‌ سێ ته‌وه‌ر‌دا ده‌بینی یه‌وه‌. 

ڕه‌دد دانه‌وه‌ی ئه‌و سێ گومانه‌ له‌ لایه‌ن(إبن عباس) ته‌رجومانی قورئان (خوایان لێ ڕازیبێت) 

ئه‌وه‌یه‌ که‌ (إبن عباس) فه‌رمووی: ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ به‌ ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕوون بکه‌مه‌وه‌ ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌؟ ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا ووتیان: به‌ڵێ.. 

ووتیان:کوا به‌ڵگه‌کانت بێنه‌..جا ته‌ماشای روناکی زانیاری بکه‌ چۆن تاریکی نه‌فامی تێك و پێك ده‌دات و دڵه‌کان ڕۆشن ده‌کاته‌وه‌ وه‌ك شاعیر ده‌فه‌رمووێت: 

الجهل قبل الموت موت لأهله‌ 

وأجسامهم قبل القبور قبور 

وأرواحهم في وحشة من جسومهم 

ولیس لهم قبل النشور نشور 
واته‌: نه‌فامی مردنه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی له‌ پێش ئه‌وه‌ی بمرێت وه‌ جه‌سته‌یان گۆڕه‌ له‌ پێش ئه‌وه‌ی ببرێن بۆ گۆڕستان، ڕۆحه‌کانیان له‌دڵ ته‌نگی و سامناکی دایه‌ به‌رامبه‌ر به‌جه‌سته‌یان،له‌ پێش ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ زیندوو بوونه‌وه‌یان نی یه‌. 

جا له‌گه‌ڵ مندا بیر له‌و گفتو گۆیه‌ شیرینه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ له‌نێوان إبن عباس و سه‌رکرده‌ی خه‌واریجه‌کان دا ڕوویدا له‌ ڕێگای ئه‌م دوو ڕیوایه‌ته‌وه‌: 

چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن إن شاألله‌......... 


 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram