دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د الديمقراطية وحقيقتها ئه‌مه له: موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي ـ محاضرات عامّة ـ العبودية الصحيحة ـ الأسئلة ـ الديمقراطية وحقيقتها وه‌رگیراوه. پرسیار: ئایا مانای ئازادی(دیموكراسی) وه‌ك ئه‌ڵێن؟ وه ئایا حه‌قیقه‌تی مه‌فهومی دیمكراسی چیه، وه ئایا له ئیسلامدا دیمكراسی هه‌یه؟ وه‌لاَم: ئازادی و دیمكراسی له رِۆژئاوادا بریتیه له ئازادی جنسی و هه‌واو ئاره‌زووشه‌هه‌وات، ئازادی له‌هه‌ڵگه‌رِانه‌وه‌و سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره‌دا، وه ئازادی به‌ندایه‌تی كردن و گوێرِایه‌ڵی بوون بۆ جگه له خوای گه‌وره، به‌لاَم ئازادی رِاسته‌قینه كه رِێزو كه‌رامه‌تی مرۆڤی پێ به‌ستراوه‌و له‌وێوه دێته جێ، ئه‌وه‌یه كه كه‌س نه‌په‌رسترێ و به‌ندایه‌تی بۆ نه‌كرێ ته‌نها خوای په‌روه‌ردگار نه‌بێت، ملكه‌چی و گه‌ردنكه‌چی بۆ كه‌س نه‌كرێت ته‌نها بو زاتی خوا نه‌بێت، وه گوێرِایه‌ڵی بۆ كه‌س نه‌كرێت ته‌نها بۆ خوا نه‌بێت،جا ئه‌م تێ گه‌یشتن و مه‌فهومه بۆ ئازادی وونه له رِۆژئاوادا به ته‌واوی، ئه‌و دیمكراسیه‌ی ئه‌مرِۆ له جیهانی رِۆژئاوادا هه‌یه په‌رده‌یه‌كه، ئێمه هه‌موو ئه‌زانین و له رِۆژنامه‌كاندا ئه‌خوێنینه‌وه كه چۆن لۆبی جووله‌كه له رِۆژئاوادا توانیویانه به ته‌واوی دیمكراسی بكه‌نه هۆكارێك بۆ به‌جێ هێنانی ئامانجه‌كانی خۆیان، هه‌ر ئه‌وانن كه چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردنیان له ده‌ستایه، چاره‌نوسی وولاَته‌كه به ته‌واوی، رِۆژنامه، رِاگه‌یاندن، هه‌موو شتێك به پێی توجیهی ئه‌وانه ئه‌رِوات، جا ئه‌م دیمكراسیه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن كه‌س سوودی لێ ناكات ته‌نها شه‌هوه‌ت بازو هه‌واو ئاره‌زوو په‌رسته‌كان نه‌بێت، یان كه‌سانێكی خاوه‌ن سه‌رمایه‌و پاره‌و پول و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ماددی، به رِاستی ئه‌مه ئه‌وانه‌ن كه خوا ده‌رباره‌یان ئه‌فه‌رموێت: إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا: ئه‌وانه‌ی كه حه‌ز ئه‌كه‌ن فاحیشه‌و خراپه‌و به‌ره‌لاَیی له ناو ئیمانداراندا بلاَو بێته‌وه [النور:19] ئه‌وانه حه‌ز ئه‌كه‌ن فاحیشه‌و كاری به‌ره‌لاَیی بلاَو بێته‌وه، مه‌ی ئه‌فروشن، كاری جنیسی و به‌ره‌لاَیی په‌ره پێ ئه‌ده‌ن، رِیبا و سو‌و ئه‌خۆن و وه‌ری ئه‌گرن، هه‌موو كارێك ئه‌كه‌ن و ماڵی خه‌ڵكی لوش ئه‌ده‌ن به ناوی دیمكراسیه‌وه. به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه ئایا له ئیسلامدا دیمكراسی هه‌یه؟ خوای گه‌وه‌ر سبحانه‌وتعالی رِازی بووه به‌وه كه ته‌نها ئیسلام ئاینمان بێت:الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً: ئه‌مرِۆ ئاینه‌كه‌م بۆ ته‌واو كردن و به كۆتاییم گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو كردن و رِازیم به‌وه‌ی كه ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان[المائده:3] خوای گه‌وره ئیشتراكی یان دیمكراسی یان نه‌ته‌وایه‌تی یان هیچ په‌یُڕه‌وو پرِۆگرامو دینێكی تری به رِه‌وا نه‌بینیوه بۆ ئێمه، ئه‌وه‌تا ئه‌فه‌رموێت: هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ: ئه‌و زاته ناوی ناون مسوڵمان[الحج:78] خوای گه‌وره رِازی نه‌بووه هیچ ناوێكی ترمان لێ بنرێت جگه له ئیسلام و رِازیش نیه كه خۆمان بده‌ینه پاڵ هیچ په‌یڕه‌وو بیرۆكه‌و ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر.