سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ماسۆنیەت لەڕێی فلیمە سینەمایی یەکانەوە ، ئامادەکاری بۆ هاتنی (دەجال) دەکات
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی ئه‌سمائـ



ماوەی هەفتەیەکە بۆ دووەمین جار لە دوو کەناڵی فنلەندی کە ناویان کەناڵی (4 و5) ە ، دوو فلیمی جیاواز لە یەكم بینیوە بە ڕوکەش، بەڵام ناوەڕۆکی هەردوو فلیمەکە یەك ئامانجیان هەیەو بەرەو ڕێگایەك هەنگاو دەنێن، بەڵام بەداخەوە هەردوو فلیمەکە لە پاش دەست پێکردنیان کەوتنە بەرچاوم و ،نەم زانی ناویان چی یە!،تەنها چەند وێنەیەکی فلیمی دووە میانم م گرتوە بە مۆبایلەکەم کە بە ئاشکرا وێنەی ئەو ڕۆبۆتە پیشان دەدات کە هاو شێوەی دەجال دروستیان کردووە، ئەوەی کە بەلای منەو جێی تێڕامان بوو زۆربەی دیمەنەکانی ئەم دوو فلیمە پشت ڕاست کردنەوەی چەندین فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد بوو(صلی الله علیە وسلم) کە بەدرێژی باسی لە هاتنی دەجال کردوەو بەگەورەترین فیتنەی سەر زەویش ناوی بردووەو، وەك لەفەرموودە پیرۆزەکانی دا ئاماژەی پێداوە کەوا دەفەرمووێت: پێغەمبەر نەبووە باسی فیتنەی دەجالی بۆ ئوممەتەکەی خۆی نەکردبێت و ، لە کۆتایی فەرموودەکەشدا دەفەرمووێت: لە ناو ئەم ئوممەتەی مندا دەردەکەوێت و دێت!. 
پێش ئەوەی بچمە ناو دیمەنەکانی فلیمەکان و باس کردنیان، دەمەوێت داوایەك بکەم لە برایان و خوشکانم و خوێنەرانی بەڕێز، بە تایبەتی ئەوانەی نە شارەزان لە باسەکانی نیشانەکانی قیامەت بەگشتی و نیشانە گەورەکانی قیامەت و باسی دەجال بە تایبەتی ، کەوا لەسەر دەجال و نیشانەکانی پێش هاتنی و شێوەو ڕوخساری و چۆنیەتی خۆ پاراستن لەم فیتنە گەورەیە بخوێننەوە لە کتێبە ئیسلامیەکان و قیامەتیەکاندا کە بە جوانی بەپێی بەڵگەکانی فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلام محمد(صلی الله علیە وسلم) ئەم باسەمان بۆ ڕون کراوەتەوە لەلایەن زانایانی سەر ڕاست و خەم خۆری ئوممەتی ئیسلامەوە!. 
پاشان دەچینە سەر باسی ئەو دیمەنانەی کە لە فلیمەکاندا پیشانی بینەران دەدرێت کە لە لایەن ماسۆنیەتەوە نەخشەی بۆ داڕێژراوەو ، سەرجەم ئەرکی دەرهێنان و خەرجی لە لایەن داڕێژەرانی ئەم ڕێکخراوە شاراوەی جیهانەوە کە جولەکە سەرپەرشتی دەکات بۆ ئامادە کراوە، ئەم ڕێکخراوەش لە هەموو وڵاتێکی جیهاندا ئەندامیان هەیەو ، دەتوانرێت بوترێت کەوا زۆرێك لە ئەندامان و ئەو هونەرمەندە گۆرانی بێژو ، ئەکتەرە سینەمای یانەی بەکار دەهێنرێن لە خزمەتی پرۆژە کانیاندا هیچ شارەزاییەکیان لە ناوەڕۆکی گۆرانی و فلیمەکانیان و پرۆژەکانیان نی یە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە خوێندومەتەوە لەو بارەیەوەو تازە ترینیشیان ئەو گۆرانی بێژە کوردە بوو کە گۆرانیەکی ماسۆنی بۆ داڕێژراو لە پاش بڵاو کردنەوەی و ڕەخنەی توندی تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان لەسەری ، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ڕووداو ، ڕای گەیاند کە ئەو نەی زانیوە ماسۆنی یانی چی و لە پاش ئەوەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان پێیان وتووە ماسۆنی، بەدوادا چونی بۆ ئەو مەسەلەیە کردووە!. 
ئەوەی لە فلیمەکاندا بینران. 
فلیمی یەکەم: 
سەرەتا لە پیشاندانی هەرەمێکەوە دەستی پێکرد کە لەسەر هەڕەمەکەوە وێنەی خۆرێکی پرشنگدار بوو، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ پەرستراوەکەیان کە دەوترێت ، خۆر دەپەرستن و لە هەندێك سەرچاوەی تریشدا ئاماژەیە بۆ دەجال ، کە تەنها چاوێکی هەیەو، ئەمەش بەدرێژی لەفەرموودەکانی پێغەمبەری خوادا(صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی بۆ کراوە کەوا دەجال چاوی راستی سڕاوەتەوەو چاوی چەپیشی عەیب دارە، کەوابوو ئەمانیش باوەڕیان بەوە هەیە کە خواکەیان خاوەنی یەك چاوەو بە یەك چاوەوە خوایەتی دەکات لەسەر زەوی داو، ئەمەش نەك لەم فلیمە بەڵکو من بۆ خۆم بە چاوی خۆم لە کرتەیەکی ڤیدیۆیی دا گوێبیستی ئۆبامای سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بووم ، کە دەڵێت: ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین لە چاوەڕوانی ئەو کەسەداین کە بەیەك چاوەوە سەرکردایەتی جیهان دەکات!. 
پاشان کەشتی یەکی گەڕۆکی ئاسمانی پیشان دا لە فلیمەکەدا، چەند ئەکتەرێکی تێدا بو بەرەو ئاڕاستەی هەرەمەکە دەڕۆشتن ، بەشێوەیەك لە سەر زەوی دا شەڕو کوشتارێکی زۆر بوو خەڵکی سەر زەوی بە دوای کەسێکدا دەگەڕان کەوا ڕزگاریان بکات لەو ناڕەحەتی و قات و قڕی و کوشت و بڕانە، بۆ ئەو مەبەستەش کەسێك دەوری ئەوەی دەبینی کە دەسەڵاتی بەسەر ئاو و ئاگردا هەبوو بە ئارەزوی خۆی خەڵکی دەخستە ناو ئاگرەکەوەو،وە هەروەها ناو ئاوەکەش ، ئەوی بەر ئاگرەکە بکەوتایە ئەوا دەسوتاو بەسوتاویش دەمایەوەو، سزا دەدراو، ئاگرەکەش لە ناو هەرەمەکەدا بوو لە ناو چاڵێکی گەورەداو، ئاوەکەش لەدەرەوەی هەرەمەکەدا بوو بەشێوەی دەم و چاو خەڵکی قوت دەدا!. 
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ خزمەتی فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەبینین زۆر بەجوانی باسی لەم خاڵەش بۆ کردوین و فەرموویەتی: دەجال ئاو و ئاگری پێ یە، بەڵام ئاوەکەی دۆزەخەو، ئاگرەکەی بەهەشتە، ئەگەر بینیتان خۆتان بخەنە ناو ئاگرەکەیەوە ، ئەمەش بە جوانی لەو فلیمەدا پشت ڕاست کرابۆیەوە!. 
لە کۆتایی فلیمەکدا دوو هێزی گەورە شەڕیان بوو لە ناو هەرەمەکەدا و هەریەکێکیان دەی وست دەسەڵات بۆ خۆی بەدەست بهێنێت و پاش سەرکەوتنی لایەکیان بەسەر لاکەی تردا هەڕەمەکە ووردە ووردە ڕوخاو، ئەو لایەنەی کە سەرکەوتن هاتنە دەروەی هەرەمەکەو، ووردە ووردە زەوی کەوتە خولانەوە بەدەوری هەرەمەکەداو ئەوانیش چونە بەشی سەرەوەی هەرەمەکەو، لەبەشی سەرەوەیدا لە شوێنی خۆرەکەدا، کە لە سەرەتادا باسمان لێوەکرد،پاشان کەشتیە ئاسمانیەکە چاوەڕوانی کردن و ، پاش سەرکەوتنیان دەستیان دایە ڕەمزێکی گەورەی ماسۆنیەت و، ئیتر زەوی لە ناو چوو ئەوانیش بە ڕەمزەکە کە ئاماژەیە بۆ خواکەیان سەرکەوتن بە سەر زەوی دا!. 
کە ئەمەشیان لەفەرموودەکانی پێغەمبەری خوادا(صلی الله علیە وسلم) لە پێش هاتنی دەجال باسی جەنگێکی گەورە دەکات بە ناوی (ملحمة الکبری) واتە” جەنگە گەورەکە و ئەم جەنگەش لە وڵاتی سوریا ڕوو دەدات لە ناوچەی(ئەعماق و دابق) دا لە نێوان ڕۆمیەکان لە ژێر هەشتا ئاڵادا دێن بۆ مسوڵمانان کە ئیمامی مەهدی سەرکردایەتیان دەکات لەوکاتەداو ، جەنگەکە چوار ڕۆژ دەخایەنێت و لە پاشاندا مسوڵمانان سەرکەوتن بەدەست دێنن، لە بەرامبەردا ماسۆنیەتی جیهانی کە جولەکە سەرکردایەتی دەکات ، وەك لە کتێبەکانیاندا نوسراوە بە نیازن هەردوو جیهانی ئیسلامی و جیهانی نەسرانی بدەن بە یەکداو ،ئیسلام و مەسیحیەت بەیەکتری لە ناو بەرن و لەپاشاندا ملیۆنە ئاڵتونیەکەی خۆیان لە چینی سەرمایەداران و جولەکە لەسەر زەوی ژیان بەرنە سەر و نیشتە جێ بن، وەك لەم فلیمەشدا پیشان دەدرا، بەڵام ئەمە تەنها خەونێکەو دڵنیابن کە سەرکەوتن بۆ ئیسلام و مسوڵمانانە و داهاتوش ئەو بەڵێنەی خوا دێتە دی کەوا چۆن عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لەسەر بێت) خوای گەورە دەینێرێتە خوارەوە بۆ سەر زەوی و ، دەجالی پێ دەکوژێت و پاشان وەك شوێنکەوتەیەکی پێغەمبەری ئیسلام محمد (صلی الله علیە وسلم) چل ساڵ لەسەر زەوی حوکم بە بەرنامەی خوای گەورە دەکات و ، لەزەمەنی ئەویشدا خوای گەورە هەرچی دیانەتی تر هەیە بێ لە ئیسلام لە ناو دەبات!. 
فلیمی دووەم: 
دووبارە ئەمیش لە هەرەمەکانەوە دەستی پێ کردو ، بەرەو جەنگەڵستانێکی نادیار ڕۆشت کە پیاوێکی نائاسایی ژیانی دەبردە سەر لەگەڵ کوڕێکی قژ لولداو ، ئەم پیاوە دەسەڵاتی بەسەر کوشتن و زیندوو کردنەوە پێ بەخشرابوو لە فلیمەکەدا، وە چەندین جار هەوڵ دەدرا بۆ ئاشکرا کردنی شوێنەکەی و نەدەتوانرا بە ئاسانی شوێنی بدۆزرێتەوە، یان ئەوانەی کە دەیان دۆزیەوە دەی کوشتن و لە ناوی دەبردن و نەی دەهێشت هەواڵی بە هیچ لایەكدا بڵاو بێتەوە، لەشوێنێکی تریشدا وێنەی ڕۆبۆتێك ئامادە کرابوو ، دیار بوو بۆ ئەوکەسە بوو کەدواتر بۆم ڕون بۆیەوە، شێوەی ڕۆبۆتەکە وەك لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کەسێکی گەورەی یەك چاو بوو کە چاوی وەك تیشك وابوو!. 
ئەمەشیان بە ئاشکرا ئاماژەی پێدراوە لەفەرموودەیەکی پێغەمبەری خۆشەویستماندا (صلی الله علیە وسلم) کە فاطمەی کچی قەیس (خوای لێ ڕازی بێت) بۆمانی دەگێڕێتەوە ، تەمیمی داری کە پێشتر کەسێکی گاور بووە باس لە شوێنی دەجال دەکات بۆ پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) لەسەفەرێکی ناو دەریادا کە کەشتی یەکەیان پاش ڕێگە کردنێکی زۆر لە جەنگەڵێكدا کەنار دەگرێت و، پاشان کەسێك دەبینێت کەوا لەبەرز زۆری توكی لاشەی پێش و پاشی دیار نەبوو ،پاشان پرسیاریان لێکردوو پێ یان ووت:کەوا ناوی چی یە؟ وتی: من جەساسەم، داوای لێکردن بچنە ناو جەنگەڵەکەو پێی وتن: پیاوێکی لێ یە بەزنجیر بەستراوەتەوە دەیەوێت بتان بینێت و ،پاش ئەوەی دەچنە لای پیاوەکە، چەند پرسیارێکیان لێ دەکات وپاش وەڵام دانەوەی پرسیارەکان، پاشان دەڵێت : من مەسیحم و هێندەم نەماوە کەوا ڕێم پێ بدرێت دەربچم، دیارە فەرموودەکە دوورو درێژە من نامەوێت لێرەدا باسی لێوە بکەم ، تەنها ئەوەم بەلاوە گرنگە کە ئەو ئەکتەرەش لەگەڵ کوڕە قژ لولەکەدا هەمان دەوریان پێ درابوو!. 
سەبارەت بە ڕۆبۆتەکەش کە یەك چاوی هەبوو، بەدرێژی باسی لێوە کراوە لەفەرموودەکانداو پێشتریش ئاماژەم بۆکرد، کەوا دەجال چاوی راستی سڕاوەتەوەو چاوی چەپیشی عەیب دارە و تەنها چاوێکی هەیە، ئەمەش بۆ ئەوەیە کەوا مسوڵمانان ووریا بن لەو بانگەشەی خوایەتیەی کە دەیکات و ، هەرکات خوا نەخواستە پێی گەشتن و داوای پەرستنی کرد ، بڵێن ئەگەر تۆ خوایت و ڕاست دەکەیت بۆ چاوی خۆت پێ چاك ناکرێتەوە؟، لەگەڵ ئەوەشدا داوامان لێکراوە خۆمان بپارێزین لە خۆ نزیك کردنەوە یان چونە لای ، چونکە هێندە فیتنەیەکی گەورەیە کەوا مسوڵمانی شارەزا دەچێت بە درۆی بخاتەوە بەڵام بەهۆی فرت و فێڵە کانی یەوە باوەڕی پێ دەکەن خوا پەنامان بدات!. 
پاشان لە فلیمەکەدا سەر زەوی بوو بە شەڕو شۆڕو خۆپیشاندان و ئاژاوە سەرتاپای زەوی گرتەوەو،لەو کاتەدا چاوێکی گەورە هاتە سەر زەوی و هێزی ڕاکێشانی بۆ خۆی زیاد دەکردوو ، ئیتر کەسی ناو جەنگەڵەکە وتی: کاتی هاتنم دەستی پێکردو ڕۆبۆتەکە هاتە دەرەوەو ، وەك تۆزی لێ هات و بوو بەپەڵە هەورێك لە ئاسمانداو دەستی کرد بە ڕۆشتن و گەشت بەسەر زەوی داو، بیدایە بەسەر هەر شوێنێکدا کاولی دەکردوو سەرجەم پێش کەوتن و تەکنەلۆجیای سەرزەوی وەستاندو، تەنانەت میلی کات ژمێریش لە کار کردن کەوت و کارەبای هەموو سەر زەوی بڕاو ، پاشان کەسی ناو جەنگەڵەگە کاتێك کە پەڵە هەورەکە لێی نزیك بۆیەوە خۆی فڕێدایە ناوی و چوە ناو چاوەکەوەو، پێش ڕۆشتنی بە کوڕە قژ لولەکەی وت:ئێستا کاتی پیلانەکانمانە کە جێ بەجێی بکەین و خەڵکیش هەمووی لە ئیش و کار وەستاو چاوەڕوانیان دەکرد!. 
ئەم ڕوداوانەش سەرجەمیان لەفەرموودە پیرۆزەکاندا باسیان لێوە کراوە کەوا، پێش هاتنی ئیمامی مەهدی زوڵم و ستەم سەر زەوی دەگرێتەوەو، دەجالیش پاش ڕزگارکردنی شاری(قسطنطنیة) دێت ، کە ئەو شارەش پاش شکستی ڕۆمیەکان دێت لە جەنگی (ملحمة الکبری) کە پاشماوەکانیان هەڵدێن و ، بەهۆی کوشتاری گەورەی ئەو شەڕەوە ، کە زۆرێك لە سەرکردەکانی ئەمریکا لە ڕابردوو ئێستادا ناویان لێ ناوە جەنگی (هرمجدون) و بە جەنگی جیهانی سێ یەم باسی لێوە دەکەن ،لەو جەنگەدا سەر زەوی کوشتارێکی گەورەی لێ کراوەو ، بەشێوەیەك لە نەوەی باوکێك سەد کەسن نەوەدو نۆیان کوژراوەو ، ڕێکخەرانی ماسۆنیەتیش دەڵێن: لەو شەڕەدا هەرچی ئەتۆمە دەتەقێنرێتەوەو هەرچی تەکنە لۆجیا هەیە دەوەستێت و خەڵکی دەچنەوە سەر ژیانی ڕابردوو، وە تەپ و تۆزو دووکەڵی ئەو تەقینەوەو ئەتۆمانەش وەك دووکەڵێکی ڕەش ئاسمان دەگرێت و بەری تیشکی خۆر دەگرێت ، کە ئەمەش لە فەرموودەکاندا باس کراوە کە چۆن دەجال چل ڕۆژ یان چل شەو لەسەر زەوی دەمێنێتەوەو ، ڕۆژی یەکەمی بەساڵێك و ڕۆژی دووەمی بە مانگێك و ڕۆژی سێ یەمی بە هەفتەیەك و باقی ڕۆژەکانی وەك خۆی لێ دێتەوەو هاوەلانیش کاتیك پرسیاری نوێژەکانیان دەکەن لە ڕۆژی یەکەم و دووەم و سێ یەم بە تایبەتی و باقی ڕۆژەکانی بەگشتی ، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) زۆر بەجوانی ئەوەمان بۆ ڕون دەکاتەوە کەوا هەر ئەندازەی شەو ڕۆژێك هەژمار بکەین و پێنج فەرزی تێدا بکەین، کە ئەمەش بۆ خۆی بەڵگەیەکی بەهێزە کە خەڵکی کاتیان لێ تێك دەچێت و بە ئاسانی بەبێ بونی کات ژمێر شەو ڕۆژ لەو ساتە وەختەدا جیا نابێتەوە، ڕۆشتنی دەجالیش لە فلیمەکەدا ، پشت ڕاستکردنەوەیەکی بەهێزی تر بوو بۆ فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) کە دەفەرمووێت: دەجال وەك هەورێك وایە کە بای بەهێز پاڵی پێوە بنێت!. 
لە کۆتایی دا : بەڕاستی بەداخەوەم بۆ زۆرێك لە مسوڵمانان کە کاتێك ئەو باسە قیامەتیانەیان لا باس دەکەیت ، کە لەلایەن ڕاستگۆیەکەوە باسی لێوە کراوە ، پێش پێغەمبەرایەتیشی (صلی الله علیە وسلم) دۆست و دووژمن شایەتی ڕاستگۆیەتیان داوەو ، سەرجەم ئەو هەواڵە غەیبیانەشی لە ڕێی خوای خالقی بونەوەرەوە پێ گەشتوە ، کەچی منجە منجت لەگەڵ دەکات و دەڵێت: بابە ئەو شتانە خورافیاتە بەبێ زانستی شەرعی شتێك کە لە گەڵ ئەقڵیدا نە گونجا ، ئەو بەپێی ئەقڵی کەمی وەڵامت دەداتەوە ، بەڵام زۆر بێ ئاگایانە دادەنیشێت بەرامبەر ئەو فلیمانەو ، باوەڕیشیان پێ دەکات لەکاتێکدا سەرجەم فلیمەکان بۆ ناساندنی دەجالە بە دانیشتوانی سەر زەوی و ، دەتوانین بڵێین پڕن لە چەواشە کاریش!. 
داواکارم لەخوای گەورە ئەگەر هەڵەیەکم کردبێت لەم باسەدا ئەوە هەڵەی خۆمەو داوای لێبوردنی لێ دەکەم لەسەری ، وە ئەگەر پێ کابێتیشم ئەوە لە خوای گەورەوەیەو، خوای گەورەش ئاگاداری نیەتی دڵەکانە کە بۆ هۆشیار کردنەوەی مسوڵمانانی کورد زوبان بە پێویستم زانی ئەم باسە بووروژێنم ، تا سودێك بگەیەنێت بە مسوڵمانان و ، ئەوی تا ئێستا بێ ئاگایە لە باسەکانی دەجال ، هەوڵ بدات لە کتێبە شەرعیەکان بخوێنێتەوە تاوەکو بەرچاو ڕۆشن بێت لەو فیتنە گەورەیە!. 
چونکە ئەوەتا بە ئاشکرا لە فلیمە سینەمایی یەکانی(هۆڵی یود) بە ئاشکرا ئەو، باسە گرنگی پێ دەدرێت و مێشکی گەنجان و لاوانی جیهان بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامیش بە تایبەتی بەو شێوەیە دەسڕنەوە کە کۆتایی ئەم سەر زەویە بۆ جولەکەو ماسۆنیەتەو دەجالیش خوایەتی سەر زەوی دەکات!. 
بەڵام بێ ئاگان لە فەرمایشتە جوانەکەی خوای گەورە کەدەفەرمووێت:(وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِن بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ (الأنبياء:١٠٥) 
واتە: سوێند به‌ خوا به‌ ڕاستی ئێمه‌ له‌ کتێبی زه‌بووردا دوای ته‌ورات بڕیارمان داوه‌ که‌: بێگومان به‌نده‌ شیاو و چاکه‌کانم ده‌بنه‌ خاوه‌نی زه‌وی. 
کە زانایان دەفەرموون: ئەو میراتگریەش سەردەمی عیسای کوڕی مەریەمە( سەلامی خوایان لێبێت). 


 1263

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram