سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   چی له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته‌ سه‌باره‌ت به‌ بیروباوه‌ڕ كه‌ بیزانێت.؟!
گۆڕینی فۆنت



دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 

 
- چی له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته‌ سه‌باره‌ت به‌ بیروباوه‌ڕ كه‌ بیزانێت.؟!


دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خواێ لێ بێت ده‌فه‌رموێت: 

[ " والله تَعَالَى أرسل رسوله بالهدى ودين الحق، فلا هدى إلا فيما جَاءَ به، ولا ريب أنه يجب عَلَى كل أحدٍ أن يؤمنَ بما جَاءَ به الرَّسُول إيماناً عاماً مُجملاً، ولا ريب أن معرفة ماجاء به الرَّسُول عَلَى التفصيل فرض عَلَى الكفاية، فإن ذلك داخل في تبليغ ما بعث الله به رسوله، وداخل في تدبر القُرْآن وعقله وفهمه، وعلم الكتاب والحكمة، وحفظ الذكر، والدعاء إِلَى الخير، والأمر بالمعروف والنهي عن المنكر، والدعاء إِلَى سبيل الرب بالحكمة والموعظة الحسنة، والمجادلة بالتي هي أحسن، ونحو ذلك مما أوجبه الله عَلَى المؤمنين، فهو واجب عَلَى الكفاية منهم. وأما ما يجب عَلَى أعيانهم: فهذا يتنوع بتنوع قدرهم، وحاجتهم ومعرفتهم، وما أمر به أعيانهم، ولا يجب عَلَى العاجز عن سماع بعض العلم أو عن فهم دقيقه ما يجب عَلَى القادر عَلَى ذلك. ويجب عَلَى من سمع النصوص وفهمها من علم التفصيل مالا يجب عَلَى من لم يسمعها ويجب عَلَى المفتي والمحدث والحاكم مالا يجب عَلَى من ليس كذلك"] اهـ 
واته‌: { وه‌ خوای متعال پێغه‌مبه‌ری به‌ هیدایه‌ت و ئایینی هه‌ق ناردووه‌، جا هیچ هیدایه‌تێك نییه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ئه‌و پێی هاتوو، وه‌ هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو یه‌كێك پێویسته‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و كورت و موجمه‌ل ئیمانی ببێ به‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم پێی هاتووه‌، وه‌ گومانیش له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر پێی هاتووه‌ به‌ شێوه‌ی دوورودرێژ فه‌رزی كیفایه‌یه‌ (ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك پێی هه‌ڵسن له‌ سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ لا ئه‌چێت)، چونكه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌چێته‌ ناو ئه‌و گه‌یاندنه‌ی كه‌ خوا پێغه‌مبه‌رانی پێ ناردووه‌، وه‌ ئه‌چێته‌ ناو ورد بوونه‌وه‌ له‌ قورئان و ژیری و تێگه‌یشتنی خۆی، وه‌ زانستی كتاب و دانایی و حیكمه‌ت، وه‌ پاراستنی زیكرو یاداوه‌ریه‌كان، وه‌ بانگه‌واز بۆ خێرو چاكه‌، وه‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌، وه‌ بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ حیكمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ، وه‌ مشتومڕو گفتوگۆو وتو وێژ به‌ باشترین شێوه‌ن وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ش كه‌ خوا له‌ سه‌ر باوه‌ڕادارانی به‌ پێویست گه‌ڕاندووه‌، ئه‌مانه‌ واجبی كیفایه‌ن‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێكیان و نابێ له‌ ناو ئوممه‌تدا هیچ كه‌سێك نه‌بێ به‌مانه‌ هه‌ڵسێ. ‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ سه‌ر هه‌ر تاكێكیان پێوست و واجبه‌: ئه‌وه‌ به‌پێی جۆری تواناییان جۆراو جۆره‌و ده‌گۆڕێ، وه به‌پێی‌ پێویستیان پێی و زانست و مه‌عریفه‌تیان لێی، وه‌ ئه‌وه‌ش كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان فه‌رمانی پێ دراوه‌ پێی، له‌ سه‌ر بێتوانا به‌ پێویست ناگه‌ڕێ كه‌ گۆێ له‌ هه‌ندێ زانیاری بگرێ یان له‌ وردكاریه‌كانی تێ بگات ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر به‌ توانا به‌ پێویست و واجب ده‌گه‌ڕێ، وه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌ سه‌ر كه‌سێك له‌ گوێبیستی ده‌قه‌كانی (شه‌رع) بووه‌و تێیان گه‌یشتووه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ دووردو درێژی، له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ پێوست نییه‌ كه‌ گوێی لێ نه‌بووه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێوست و واجبه‌ له‌ سه‌ر فه‌تواده‌رو فه‌رمووده‌ناس و فه‌رمانڕه‌وا له‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ پێویست نییه‌ كه‌ وا به‌و شێوه‌یه‌ نین } أهـ. 

دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر زانیمان كه‌ وه‌حی به‌ گشتی نورو ڕۆشناییه‌،‌ هیدایه‌ت و شیفابه‌خش و چاره‌سه‌ره‌‌، وه‌ كه‌ هه‌ر له‌وه‌وه‌ سێ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه‌‌ ئه‌زانین و شاره‌زای ده‌بین، ئه‌وانیش كه‌ ناسینی خواسبحانه‌وتعال، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر جه‌لال و گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی، هه‌روه‌ها‌ ناووسیفاته‌كانی ، هه‌روه‌ها له‌ مافی به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگار به‌سه‌رمانه‌وه‌. 

جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌م شێوه‌یه‌، ئایا ڕادده‌ی زانین و شاره‌زایی هه‌ر كه‌سێك له‌م قورئانه‌ چه‌نده‌یه‌؟ لێره‌دا دانه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دووربینی و خۆپاراستنێك بدات له‌ قسه‌ی هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكی كه‌ ده‌ه‌ڵێن: پێویسته‌ له‌ سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه‌ عه‌قیده‌و بیرو باوه‌ڕ به‌ دوورودرێژی و ته‌واوی بیزانێت و شاره‌زای بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر‌ به‌و شێوه‌ نه‌بێت ئه‌وه‌ نابێته‌ ئیماندار. 

وه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی هه‌ندێ له‌ زانایانی ئه‌هلی كه‌لام-المتكلمین- و ده‌رچووه‌-خه‌وارجه‌-كانه‌‌، هه‌روه‌ها قسه‌ی زۆرێكیشه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌ په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت لایانداوه‌. 

به‌ڵام ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئه‌وه‌ قسه‌یان ڕێك و هه‌ماهه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ كیتاب و سوننه‌دا ئه‌ویش كه‌ ئێمان لای ئه‌وان له‌ سه‌ر دوو جۆره‌: 

ئیمان و باوه‌ڕی كورت و پوخت. (إيمان مجمل) 
ئیمان و باوه‌ڕی دوورودرێژ. (إيمان مفصل) 

ئیمانی كورت (الأيمان المجمل) ئه‌وه‌یه‌ كه: ‌هه‌موو مرۆڤێك له‌ توانایدایه‌و ئه‌توانێت بیزانێت و شاره‌زای ببێت نموونه‌ وه‌ك: ناسینی خوا‌ سبحانه‌ وتعالی به‌وه‌ی كه‌ تاك وته‌نهایه‌و هیچ هاوه‌ڵ و هاوشانی نییه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌رانی به‌ هیدایه‌ت و ڕێنموونی ناردووه‌، وه‌ محمد صلی الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ كه‌ پێویسته‌ ته‌نها گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ئه‌و بین، وه‌ نوێژو ڕۆژوو ئه‌وانی تریش له‌ فه‌رمان و فه‌رزه‌ دیارو به‌رچاوه‌كان پێوست كراون له‌ سه‌رمان و ده‌بێ‌ ئه‌نجامیان بده‌ین، خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی واجبی كردووه‌، ئه‌مه‌ به‌ گشتی پێی ئه‌وترێت ئیمانی كورت (الإيمان المجمل)، ئه‌م ئیمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی (جوبره‌ئیل)دا باسی كردووه‌ كاتی له‌ وه‌ڵامی جوبره‌ئیل دا فه‌رمووی: { أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وتؤمن بالقدر خيره وشره من الله تَعَالَى }رواه مسلم (8) عن عمر بن الخطاب. { ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕت ببێ به‌ خواو به‌ فریشته‌كانی و به‌ كتێبه‌كانی و به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی و به‌ ڕِۆژی دوایی و به‌ قه‌ده‌ر به‌ چاك و خراپیه‌وه‌ كه‌ له‌ خواوه‌یه ‌}. جا ئه‌م ئیمانه‌ كورته‌ له‌ سه‌ر هه‌موو موسڵمانان به‌ گشتی پێویسته‌و واجبه‌ بیزانن، وه‌ پێویسته‌ نه‌خوێنه‌واره‌كانی لێ فێر بكرێت و تاكو ببێته‌ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌سه‌ریانه‌وه‌، ئه‌نا ئه‌وه‌ی فێریان نه‌كات گوناهبار ئه‌بێت. 

به‌ڵام ئیمانی دوورودرێژ (الإيمان المفصل): ئه‌وه‌ زانین و شاره‌زا بوونه‌ له‌و فه‌رزانه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌ زانایانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ پێی هه‌ڵسان ئه‌وه‌ له سه‌ر ئه‌وانی تر لاده‌برێت و له‌‌ بریتی ئه‌وانی تریشه‌و پێی ئه‌وترێت (فرض الكفاية) به‌ نموونه‌ وه‌ك: زانینی ناوو سیفاته‌كان به‌ دوورودرێژی، وه‌ به‌ڵگه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان، یان زانینی حوكمه‌ شه‌رعیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی دوورودرێژ؛ چونكه‌ ئیمان به‌ش به‌شه‌، هه‌ر به‌ندایه‌تیك یان گۆێڕِایه‌ڵیه‌ك جا فه‌رز بێت یان سوننه‌ت و زیاده‌ بێت ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ به‌شه‌كانی ئیمان. 

خه‌وارجه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌یانگووت: ده‌بێ و پێویسته‌ ئیمان به‌ شێوه‌یه‌كی دوورودرێژ هه‌مووی بزانرێت، چونكه‌ ئیمان یه‌ك شته‌ و به‌س (به‌ش به‌ش ناكرێت)، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ دڵدا ده‌‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش گومڕا بوونه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی ئیمانداو پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌. 

خوای گه‌وره‌ سبحانه‌وتعالی فه‌رمانی پێ داوین كه‌ فێر ببین و هه‌ڵیناوین له‌ سه‌ر فێربوون، به‌ڵام پێویست نییه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كان كه‌ فێری زانست و زانیاری ببن به‌ دوورودرێژی، ئه‌مه‌ش ئه‌چێته‌ به‌ر فه‌رمووده‌ی خوای سبحانه‌وتعالی‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ [التغابن:16]. { هه‌تا ده‌توانن به‌ ته‌قواو خواناس بن }. 

به‌ڵام له‌ سه‌ر ئوممه‌ت به‌ گشتی فه‌رزی كفایه‌یه‌و پێویسته‌ له‌ سه‌ری كه‌ فێری ببێت، پێویسته‌ له‌ ناو ئوممه‌تدا زانایان و فه‌تواده‌ران و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌بن كه‌ به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن، فه‌توا بده‌ن به‌وه‌ی كه‌ خوا سبحانه‌وتعالی ناردویه‌تیه‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ خواو پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم هێناویانه‌ له‌ فه‌رمان و شه‌ریعه‌ت به‌ مسوڵمانانی شاره‌زا بكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی دوورودرێژو به‌ ته‌واوی تێیان بگه‌یه‌نن. 

به‌ڵام زانینی هه‌ر یه‌كێك له‌ موسڵمانان بۆ پایه‌كانی دین و بنه‌ماكانی ئیمان، ئه‌وه‌ به‌پێی توانایان به‌سه‌ریدا جۆراو جۆره‌، هه‌موو كه‌سێك به‌پێی توانای خۆی ده‌بێ شاره‌زا بێت و بزانێت.

 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram