باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: مرۆڤ هه‌ندێ جار بیروبۆچونی شه‌یتانی بۆ دێ: وه‌ك ئه‌وه‌ی كه چۆن خوا هه‌موو شتێك له یه‌ك كاتدا ئه‌زانێ؟ وه ئایا-به نموونه- ئه‌زانی چی له هه‌چ وڵاتێك وشوێنێكدا هه‌یه له یه‌ك كاتدا؟ وه‌ڵام: وا ئه‌زانم ئه‌وه گرفتێكی تیا نیه، ئه‌وه‌ی كه خۆم و براكانمی پێ ئامۆژگاری ئه‌كه‌م یه‌كه‌م: كه به دوای خه‌واتری شه‌یتانی نه‌كه‌وین، شه‌یتان دێت و شت ئه‌دات به گوێتاو شت ئه‌خاته دڵته‌وه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین كه: { يأتي الشيطان أحدكم يقول: من خلق كذا، من خلق كذا حتى يقول له: من خلق الله؟ فقل: آمنت بالله } رواه البخاري (3102)، مسلم (134) أحمد (2/ 331). ورواية "آمنت بالله" عند مسلم (134) عن أبي هريرة. { شه‌یتان دێت بۆ لای یه‌كێكتان و ئه‌ڵێ: كێ ئه‌وه‌ی دروست كردووه، كێ ئه‌وه‌ی دروست كردووه هاتا پێی ئه‌ڵێ: ده‌ی كێ خوای دروست كردووه؟ ئه‌و كاته بڵێ: باوه‌ڕم به خوا هه‌یه }. ئه‌گه‌ر شه‌یتان به‌م گومانه ساده‌یه‌وه هات بۆ لات، وه تۆش باوه‌ڕداریت به خوا‌و فریشته‌كانی و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی، نوێژ ئه‌كه‌یت و ڕۆژوو گریت و گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری، وه تۆ ئاسارو پاشماوه‌ی زانیاری خوا ئه‌بینیت، پاشماوه‌ی ڕه‌حمه‌تی خوا، پاشماوه‌ی حیكمه‌ت و كاربه‌جێی خوای گه‌وره، ئه‌بینیت كه خوای گه‌وره چی به تاوانباران و سه‌رپێچیكه‌ران ئه‌كات، وه سه‌رسام ئه‌بیت كه سه‌ركه‌وتن و یارمه‌تی بۆ ئیمانداران، هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه لای تۆ دڵ و چاوتی پڕ كردووه، ئنجا شه‌یتان پێت پێ ئه‌كه‌نێت به شێتكی ساكاری ئاوه‌ها! له به‌ر ئه‌وه له كاتی هاتن و دروستبونی له‌م جۆره خه‌واترانه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مان له سه‌ر كه په‌نا به خوای گه‌وره بگرین له شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراو، وه بڵێین: باوه‌ڕمان به خوا هه‌یه، ئیمان و باوه‌ڕمان زیاتر به هێزو پته‌و بكه‌ین، ئیتر پێویست ناكات بگه‌ڕیێین و خۆمان ماندو بكه‌ین تاكو وه‌لاَمێكی قایلكه‌رو ڕازیبه‌خشی بۆ بدۆزینه‌وه. ئه‌وه‌ی ئینكاری بوونی ڕۆژ ئه‌كات و باوه‌ڕی به‌وه نیه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ستییش پێ ئه‌كات و ئه‌زانێت كه ئه‌م تیشك و گه‌رماییه له ڕۆژه‌وه بۆمان دێت، ئه‌وه پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه نیه. له به‌ر ئه‌وه پێشینه چاكه‌كان له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان له‌م جۆره پرسیارانه‌یان لا دروست نه‌ده‌بوو؛ به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌شته‌كیه‌ی هات و وتی: كێ خوای دروست كردووه؟ له پاشان هات بۆ لای بي هريرة) خوا لێی ڕازیبێ و پێی گوت: خۆشه‌ویستم پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ڕاستی فه‌رموو، جا ئه‌وه ده‌شته‌كیه‌كی بیابان نشین بوو كه ئه‌وه حاڵی بووه: الأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْراً وَنِفَاقاً وَأَجْدَرُ أَلاَّ يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنزَلَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ [التوبة:97].] جا پله‌ی ئه‌و ده‌شته‌كیه له زانیاری‌دا وه‌ك پله‌ی هه‌ر یه‌كێك وایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا؛ چونكه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به كات و سه‌رده‌مێكی تایبه‌ت و دیاریكراوه‌وه نیه، به‌ڵكو بریتیه له عیلم وزانست و تێ گه‌یشتن. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه مۆرڤ كاتێك خوای گه‌وره دڵ و ده‌رونی به به‌ڵگه‌كانی ئیمان ڕوناك كردۆته‌وه، بابه دوای ئه‌م بیروبۆچونانه‌دا نه‌ڕوات و خۆی وێڵ و سه‌رگه‌ردانی ئه‌فكارو خه‌واتری شه‌یتانی نه‌كات، ئێمه ئه‌هلی كه‌لام و فه‌یله‌سوفه‌كان له‌كه‌دار ئه‌كه‌ین پێیان ده‌ڵێین ئه‌ڵێین: له كاتێكا كتێبی خوا‌و په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به هه‌ق و ڕاستی ئه‌دوێن، ئه‌تانه‌وێ وازیا لێ بێنین و شوێن به‌ڵگه‌ی ژیری ڕووت بكه‌وین كه به هێزو لاواز ئه‌بێت؟! له كاتێكا ئێمه به‌ڵگه‌ی به‌هێزترمان هه‌یه، وه ئێوه ئه‌تانه‌وێت بوونی خوا بسه‌لمێنن له كاتێكا ئێمه پێویستمان به‌و هه‌وڵه‌ی ئێوه نیه؛ چونكه مه‌به‌سته‌كه‌تان بێ مه‌به‌سته چونكه كێ هه‌یه ئینكاری بوونی خوا بكات؟ وه ئایا ئێمه‌ی موسڵمان پێویستمان به‌وه هه‌یه كه دوباره‌ی بكه‌ینه‌وه هه‌ر بیڵێنه‌وه كه خوا هه‌یه؟! به‌ڵكو ئه‌وه‌ی پێویستمان پێیه‌تی كه به‌رده‌وام باسی بكه‌ین و خۆمان و خه‌ڵكیشی لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه كه خوا تاك و ته‌نهایه‌و هیچ هاوه‌ڵێكی نیه‌و هه‌ر ئه‌و زاته شایه‌نی په‌رستن و به‌ندایه‌تی و هه‌ر ئه‌بێ له‌و ده‌ستور یاسا و فه‌رمان وه‌ربگیرێت و گوێڕایه‌ڵی ته‌نها بۆ ئه‌و بكرێت و به‌س.