باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: خوا پێنوسی دروست كردووه، وه پێش په‌نجا هه‌زار ساڵ ئه‌ندازه‌گیری هه‌موو شتێكی گرتووه، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه چیه؟ وه‌ڵام: به‌ڵگه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم): { أول ما خلق الله القلم قال له: اكتب، فكتب مقادير كل شي‌ء قبل أن يخلق السماوات والأرض بخمسين ألف سنة، وكان عرشه على الما‌ء} رواه مسلم . { یه‌كه‌مشتێك كه خوا دروستی كردووه قه‌ڵه‌م بوو، پێی وت: بنوسه، ئه‌ویش ئه‌ندازه‌ی هه‌موو شتێكی نووسی به په‌نجا هه‌زار ساڵ پێش ئه‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌وی دروست بكات، وه ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایشی (العرش) له سه‌ر ئاو‌و بوو } خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- ئه‌ندازه گیری هه‌موو شتێكی نوسیوه به په‌نجا هه‌زار ساڵ پێش دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایشی (العرش) له سه‌ر ئاو بووه له‌و كاته‌دا كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی هێشتا نه‌هاتبوونه بوون، له نێوانیاندا په‌نجا هه‌زار ساڵ هه‌یه. پێویسته كه مرۆڤ له سه‌ر باوه‌ڕو دڵنیاییه‌كی ته‌واو بێت به‌وه‌ی كه هه‌رچیه‌ك تووشی دێت له خێر‌و چاكه كاره‌كه‌ی ته‌واو بووه‌و لێ بۆته‌وه، پێنوسه‌كان به‌رز كراونه‌ته‌وه‌و په‌ڕه‌كانیش وشك بونه‌وه، وه هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه ئه‌وه نه‌بێت كه خوای گه‌وره- سبحانه‌وتعالی- نوسیویه‌تی، كه‌واته با به‌نده كۆشش بكات له گوێڕایه‌ڵی خوا‌و كاری چاكه‌دا، له پاڕانه‌وه‌و داواكردن له خوای گه‌وره تاكو بیكاته هاوه‌ڵانی لای ڕاست، وه له نزیكانی لای خۆی و له خواناسان بیانگێڕێت و له‌و كه‌سانه‌ی بنوسێت كه كاره‌كانیان بۆ ئاسان ده‌كرێت.