باوکی موحه‌ممه‌د گومانی مه‌جوسیه‌كان له قه‌ده‌ردا گومانی ئه‌وانه‌یه كه ئه‌یانووت: چۆن خوای گه‌وره خۆی دروستكراوه‌كان دروست ئه‌كات، وه چۆن خۆی كرده‌وه‌كان له مرۆڤدا دروست ئه‌كات خۆشی لێیان ئه‌پرسێته‌وه‌و تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نێته‌وه له سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كردویانه؟ ده‌ڵێن: كه‌واته ئه‌وه‌ی پێش‌و ئینكاری ئه‌كه‌ین و باوه‌ڕمان پێی نیه، لێره‌وه ئه‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه: مرۆڤ خۆی كرده‌وه‌كانی خۆی دروست ئه‌كات و خوا هیچ په‌یوه‌ندی نیه به كرده‌وه‌كانی مرۆڤه‌وه؛ ئه‌مانه‌ش خوای گه‌وره به درۆی خستنه‌وه‌و به‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه ئه‌فه‌رموێت:الله خالق كل شي‌ء {خوا دروستكه‌ری هه‌موو شتێكه}الزمر:62. هه‌روه‌ها كه ئه‌فه‌رموێت: والله خلقكم وما تعملون خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌ش و ئه‌و كارانه‌شه كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن}الێافات:96. هه‌رچیه‌ك له‌م بونه‌وه‌ره‌دایه به مرۆڤ و ئه‌و كاره‌نه‌ش كه ئه‌یانكات هه‌ر خوای گه‌وره دروستی كردون و به دی هێناون. ئه‌م قه‌ده‌ریانه كه پێیان ئه‌وترێ قه‌ده‌ری مه‌جوسی باوه‌ڕیان به دووخوا هه‌یه: خوای ڕووناكی (دروستكه‌ری خێر‌و چاكه) وه خوای تاریكی (دروستكه‌ری شه‌رِو خراپه) ده‌ڵێن: كرده‌وه‌كانی مرۆڤ له به‌ندایه‌تی و گوێڕایه‌ڵی ئه‌وه خوا دروستی كردوون به‌ڵێ، به‌ڵام تاوان و سه‌رپێچی كردن مرۆڤ خۆی دروستیان ده‌كات و كاری خوای به سه‌ره‌وه نیه، تاكو -به گومانی خۆیان- ئه‌و كرده‌وانه نه‌درێنه پاڵ خوای گه‌وره -سبحانه وتعالی-، به‌ڵام ئایا پێشینه چاكه‌كان له‌وانه ئیمام ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ چۆن وه‌ڵامی ئه‌مانه‌یان داوه‌ته‌وه؟