دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د - بێدارییه‌ك له‌سه‌ر قسه‌ی شێخی ئیسلام و ئیبن قه‌ییم.(عه‌قیده‌ی ته‌حاوی) شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی .. یه‌كخواپه‌رستی (التوحید) .. ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م نووسینی: دكتور: سفر عبدالرحمن الحوالي وه‌رگێران: باوكی موحه‌ممه‌د - بێدارییه‌ك له‌سه‌ر قسه‌ی شێخی ئیسلام و ئیبن قه‌ییم. لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌كی تر هه‌یه پێویسته لێی هۆشیارو بێ‌دار بین: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێشه‌وا ئیبن قه‌ییم ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت و له پێش ئه‌ویشدا شێخی ئیسلام له (الجواب الباهر)دا وتویانه: خوای گه‌وره داواكه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) له‌م فه‌رمووده‌دا: {اللهم لا تجعل قبري وثنا يعبد} وه‌رگرتووه، كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌فاتی كرد، هاوه‌ڵه‌كان له‌و شوێنی خۆی ناشتیان –سوننه‌تی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وایه و ده‌بێت له‌و شوێنه بنێژرێن كه وه‌فاتی تێدا ده‌كه‌ن-، گۆڕی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به حوجره‌و ژووری خێزانه‌كانی گه‌مارۆ درابوو، پاشانیش دیوار چواره‌ده‌وریان گرتبوو، ئینجا پاشان كاتێك خاچپه‌رسته‌كان له‌سه‌رده‌می مه‌مالیكه‌كاندا ویستیان ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، له هه‌موو لایه‌كیه‌وه قوڕقوشمی كرا به‌سه‌رداو پته‌و و به‌هێز بوو و به‌و دیوارانه‌وه زۆر شاراوه‌تر بوو ئه‌وكات بواری ئه‌وه‌ی نه‌ما كه بپه‌رسترێت و داواكه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وه‌رگیرا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌ی تره كه عائیشه خوا لێی ڕازی بێت ده‌یگڕێته‌وه‌و ده‌فه‌مه‌رموێت: (ولولا ذلك لأبرز قبره غير أنه خشي أن يتخذ وثنا) (15) [ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه گۆڕه‌كه‌ی به‌رزو به‌رچاو ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام (پێغه‌مبه‌ری خوا) ترسا له‌وه‌ی بكرێته جێگه‌ی بتپه‌رستی]، جا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كرێته جێگه‌ی بتپه‌رستی به‌رز نه‌كرایه‌وه، وه فه‌رمان نه‌درا كه گومه‌زی به‌سه‌ره‌وه دروست بكرێت وه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر له پێش ئه‌ودا دروست كراوه، وه هه‌روه‌ك جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان له‌وه پێش كردبویان. ئه‌مه له‌سه‌رده‌می هاوه‌ڵه‌كان و دوای ئه‌وانیشدا به‌م شێوه بوو، پاشان له‌سه‌رده‌می (وه‌لیدی كوڕی عبدالملك)و دوای ئه‌ویش شار‌و شوێنكه‌كان به‌رفراوان كران و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ریش زیاتر فراوانتر كرایه‌وه. (قورتوبی) ده‌فه‌رموێت: كاتێك ئه‌م كاره (به‌رفراوانی مزگه‌وت) كرا‌و خه‌ڵكی ترسان له‌وه‌ی گۆڕه‌كه بكرێته ڕووگه، (بۆ ڕێگرتن له‌م كاره) بینای گۆڕه‌كه‌و چوارده‌وریشی له‌سه‌ر شێوه‌ی سێ گۆشه‌یه‌ك دروست كرایه‌وه، وه بنكه‌و قاعیده‌كه‌شی وا لێكرا كه له ڕووی قیبله بێت، وه سه‌ری سێگۆشه‌كه‌ش ڕووی له‌سه‌روو بێت، به جۆرێكی لێكرا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌وێدا بوه‌ستێت ناتوانێت گۆره‌كه بكاته ڕووگه یان له كاتی دوعا‌و پاڕانه‌وه‌دا ڕووی تێ بكات چونكه له‌سه‌ری قائیمه‌كه‌دایه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كه‌س گومانی وایه كه گۆڕه‌كه ده‌په‌رستێت یان ده‌یه‌وێت بگات پێی ئه‌وه ناتوانێت، به‌ڵكوو ناتوانێت بیشیبینێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م زانا پایه به‌رزانه باسیان كردووه، به‌رهه‌ڵست و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نییه كه ئێسته هه‌یه‌و هه‌ستی پێ ده‌كرێت، وه له‌سه‌ده‌كانی ڕابووردودا ڕووی داوه، ئه‌ویش كه خه‌ڵكانی نه‌فام گۆڕه‌كه ده‌كه‌نه شوێنی په‌رستن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه مه‌به‌ست پێی قه‌بوڵبونی دوعاكه نییه به‌ڕاهایی، چونكه ئه‌م كاره له نه‌فام و بێ ئاگاكانه‌وه ڕووی داوه و ڕووش ده‌داته‌وه، به‌ڵكوو (ڕووی ڕاستی فه‌رمووده‌كه ئه‌وه‌یه كه) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خۆی به‌ری كردووه له‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات، ئه‌و داوایه‌ی له خوا كردووه -سبحانه‌وتعالی- تاكو وا گومان نه‌برێت كه پێی ڕازی بووه یان فه‌رمانی پێ داوه. ئه‌و په‌رێزی و دووربینییه‌ی بۆی كراوه كاتێك هه‌ر به دیوار چوارده‌وریان گرت و گه‌مارۆی گۆره‌كه‌یان پێ دا، پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌كان به‌ری ده‌كات له‌وه‌ی كه پێی ڕازی بوبێتن، هه‌روه‌ها ئه‌وانی دوای ئه‌وانیش په‌رێز پاك ده‌كات كاتێك له شێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌كدا دروستیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بوارێك نه‌مێنێته‌وه لێیه‌وه خه‌ڵكی تووشی شیرك ببن، ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) (خالیدی كوڕی وه‌لید) خوا لێی ڕازی بێت ده‌نێرێت تاكو عوززا بشكێنێت و بیڕوخێنێت، وه (عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب)ده‌نێرێت تاكو هه‌رچی په‌یكه‌رێك هه‌یه ته‌ختی بكات و هه‌رچی گۆڕێكیش هه‌یه كه به‌رز بۆته‌وه له‌گه‌ڵ خاكدا یه‌كسانی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێش هاتنی قیامه‌ت عیباده‌ت و به‌ندایه‌تیكردنی عوززا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو به‌شه‌ریه‌ت، په‌رستن و به‌ندایه‌تی گۆڕ‌و بته‌كان دووباره سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه. جا گرتنه‌به‌ری هۆكاره‌كان و دووربینی و ئیحتیاتات ئه‌رك و واجبێكه‌و ده‌بێت بگیرێته به‌ر، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نییه كه شیرك و هاوه‌ڵگیریی دووباره ڕوو ناداته‌وه، به‌ڵكوو ڕووده‌داته‌وه‌و دووباره دێته‌وه كایه، وه‌ك ئه‌و كاره‌ی عومه‌ر خوا لێی ڕازی بێت كردی كاتێك داره‌كه‌ی حوده‌یبییه‌ی بڕییه‌وه، ئه‌مه‌ش واجبێكه و له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ده‌بێت هه‌رچی هۆكارو وه‌سیله هه‌یه كه سه‌ر ئه‌كێشێت بۆ شیرك، نه‌هێلدرێت و له‌ڕیشه بهێنرێن. ئێسته‌ش ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی سه‌لماندن و جێگیربوونی فیتره كه به‌ڵگه‌ی ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتییه (توحید الربوبية)و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێ بێت هه‌موویان بۆ سه‌لماندن و چه‌سپاندنی ته‌وحیدی خوایه‌تی (توحید الأولوهية) ڕه‌وانه كراون.