دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د چۆنیه‌تی بانگه‌وازی لاوی موسوڵمان بۆ پابه‌ند بوون به ئیسلامه‌وه.؟! پرسیار: چۆن لاوێك كه پابه‌ند نیه به ئیسلامه‌وه بانگی بكه‌ین بۆ ئیسلام، وه یه‌كه‌م كارێك كه پێی ئه‌ڵێین وبۆی بانگ ئه‌كه‌ین چیه؟ وه‌ڵام: سه‌ره‌تا پێویسته شاره‌زای بیت و بیناسیت پێش ئه‌وه‌ی بانگی بكه‌یت، واته: ئایا له كه‌سانی كۆمه‌ڵی هه‌واو ئاره‌زوو گۆرانیه، جا ئه‌گه‌ر له‌وانه بوو ئه‌وه بانگی ئه‌كه‌ین بۆ ناسینی خوا، به گه‌وره‌گرتنی فه‌رمانه‌كانی، ترسی خوا‌و ڕۆژی دوایی له دڵیدا ئه‌ڕوێنین، ئینجا ئه‌چینه ناوه‌وه بۆ ئامۆژگاری كردنی به قسه‌ی باش و جوان و نه‌رم و له سه‌ر خۆ تاكو ئه‌و تاوانه لا ئه‌بات و هه‌ڵئه‌كه‌نرێت له سه‌ری، پێویست نیه كه له یه‌كه‌م جاره‌وه ده‌ستی پێ بكه‌ین و چی تاوانێك یان هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌بوو یه‌كسه‌ر پێی بڵێین ئه‌بێ وازی لێ بێنی، به‌ڵگو گرنگ ئه‌وه‌یه كه له بیر‌و هۆشماندا ئه‌وه بیت كه چۆن و كه‌ی به چی ئه‌و تاوانه واز لێ ئه‌هێنێت و دائه‌ڕنرێت لێی و ناچێته‌وه سه‌ری. وه ئه‌گه‌ر نوێژ كه‌ر بوو له هه‌مان كاتیش‌دا سوودو ریبای ده‌خوارد، ئه‌گه‌ر هێنات و باسی نوێژت بۆ كرد‌و یادت هێنایه‌وه، كه نوێژ پێویسته‌و چه‌ندێ گه‌وره‌یه‌و نه‌كردنی نوێژ چ تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه و خوا چی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له سه‌ری و نایفه‌وتێنن، ئه‌ڵێت: سوپاس بۆ خوا ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌كه‌ین و به یارمه‌تی خوا كه‌م و كوڕی تیا ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه گرفت و موسیبه‌ته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سوود خۆره‌و له‌و لایه‌نه‌وه تیا چووه، جا ئه‌بێت له‌وێوه له گه‌ڵیدا ده‌ست پێ بكه‌ین و خه‌ریك بین تا وازی لێ دێنێ. وه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن بیدعه‌و داهێنراوه‌كان بوو-كه هه‌ندێ له بیدعه‌كان مرۆڤ كافرو بێ باوه‌ڕ ئه‌كه‌ن و له میلله‌تی ئیسلام ئه‌یبه‌نه ده‌ره‌وه- ئیتر نه نوێژ وه نه جیهادو تێكۆشان سوودی نیه بۆی، نه فه‌رمان به چاكه‌و نه به‌رگری له خراپه ئه‌گه‌ر بیدعه‌كه‌ی له‌وانه بوو كه له میلله‌تی ئیسلامی ده‌ر بكات-خوا په‌نامان بدات-. كه‌واته ئێمه پێویسته ئه‌و گه‌نجه بناسین و بزانین له چی لایه‌نێكه‌وه كه‌م ته‌رخه‌مه‌وه نه‌خۆشیه‌كه‌ی له چیدایه‌وه له‌وێوه بانگی بكه‌ین و قسه‌ی له گه‌ڵدا بكه‌ین.