باوکی موحه‌ممه‌د جۆری دووه‌م له جۆره‌كانی به‌ره‌هه‌ڵستكاری و ملنه‌دان بۆ قه‌ده‌ری خوا، ئه‌وانه‌ن كه پێیان ئه‌وترێت -قه‌ده‌ریه ئیبلیسیه‌كان- كه پاڵدراونه‌ته لای شه‌یتان- كه له واقعی ئه‌مرِۆماندا بونیان هه‌یه- واته چۆن شه‌یتان ویستی به قه‌ده‌ری خوا پاساوی له خشته‌بردنی به‌نده‌كانی خوا بداته‌وه‌و بیكاته هۆكارێكی بێ باوه‌رِی خۆی و شوێنكه‌وتوانی، كاتێ كه به هۆی سه‌رپێچیكردن و خۆ به‌گه‌وره زانینیه‌وه فه‌رمانی خوای شكاند‌و كڕنوشی بۆ ئاده‌م نه‌برد، ئیتر له به‌هه‌شت ده‌ركراو به‌ر نه‌فره‌تی خوا كه‌وت، ئیتر كه‌وته پلان گێڕان بۆ له خشته‌بردنی نه‌وه‌كانی ئاده‌م و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرت، هه‌ڵوێستی دوژمنایه‌تی و گومڕاكردنی نه‌وه‌كانی ئاده‌م تا ڕۆژی دوایی، به‌ڵام ئایا شه‌یتان سوێندی به چی خوارد كه خه‌ڵكی بێ باوه‌ڕ بكات، ئایا سوێندی به كوفر‌و خۆ به‌گه‌وره‌زانین و بێ باوه‌ڕی خۆی خوارد؟ نه‌خێر، به‌ڵكو سوێندی به گومڕابونی خۆی خوارد كه ئه‌بێ هه‌موو به‌نده‌كانی خوا له خشته به‌رێت قال رب بما أغويتني لأزينن له‌م في الأرض و لأغوينهم أجمعين {ئیبلیس (به بوغز‌و كینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه)وتی: په‌روه‌ردگارم ماده‌م به هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه (واته ئاده‌م) منت سه‌رلێشێواو كرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێكیان لا جوان وشیرین بكه‌م و هه‌ر هه‌مویان سه‌رلێشێواوو سه‌رگه‌ردان بكه‌م}. ئیبلیس وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ماده‌م تۆ منت وا لێ كرد‌و له به‌هه‌شت ده‌رت كردم و به‌ر نه‌فره‌تی خۆتت خستم، ئه‌وه به‌رده‌وام ئه‌بم له لادانی به‌نده‌كانت و به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆڵ ناده‌م و رِێی چه‌وت بێ باوه‌ڕیان لا جوان ئه‌كه‌م. ئه‌م جۆره له لادان و گومان و گومڕاییه له ژیانی خه‌ڵكانێكی ئه‌مرِۆدا به‌رچاو ئه‌كه‌وێت، كاتێك به یه‌كێك له‌وانه ئه‌ڵێیت: ئه‌رێ ئه‌وه بۆ نوێژه‌كانت ناكه‌یت، ئه‌لێت: خوا بۆی نه‌نوسیوم و نه‌یویستووه كه من نوێژ بكه‌م، هه‌ر كات خوا ویستی له سه‌ر بوو نوێژ ئه‌كه‌م، ئیتر به‌م گومانه شه‌یتانیه به‌رده‌وام ئه‌بێت له سه‌رپێچی كردن و بێ باوه‌رِی، ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه من نوێژم ئه‌كرد، ما ده‌م ئیسته من نوێژ ناكه‌م كه‌واته نه‌ینوسیوه له سه‌رم و ویستی له سه‌ر نیه، به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ئه‌بێت له سه‌ر بێ گوێیی وسه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره‌و دور ئه‌كه‌وێته‌وه له خواناسی، خۆی تاوانه‌كان ئه‌كات و سه‌رپێچی په‌روه‌ردگار ئه‌كات و ئه‌یداته پاڵ خوای گه‌وره، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌و گوێڕایه‌ڵی بوایه، ده‌سبه‌جێ په‌شیمان ئه‌بۆوه‌و ده‌ستی ئه‌كرده نوێژه‌كانی، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی مه‌به‌ستی نیه‌و شه‌یتان هیلانه‌ی گومانی له ده‌رونیدا دروست كردووه، پاساو بۆ كاره‌كه‌ی ئه‌هێنێته‌وه‌و ئه‌ڵێ: ما ده‌م خوا منی گومڕاكردووه و سه‌ری لێ شێواندووم، ئه‌وه ئیتر به‌رده‌وام ئه‌بم له ڕۆچوون و گومڕایی و كاری نابه‌جێدا، ئه‌ڵێ: خوایه ماده‌م منت به‌ره‌و رێگه‌ی خراپ بردووه، مه‌رج بێت ئیتر منیش نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌و به‌رده‌وام بم له‌سه‌ری، كه ئه‌م گومان و گومڕابونه، هه‌مان گومڕابونه‌كه‌ی ئیبلیسه كه له‌وه‌و پێش باسمان كرد، كه به ڕاستی له خه‌ڵكانێكی ئه‌مڕۆدا به‌رچاو ئه‌كه‌ون، به كه‌سێك ئه‌لێیت: واز بێنه له خراپه‌كردن و كوفر‌و بێ باوه‌ڕی و بگه‌ڕێره‌وه، ئه‌ڵێت: ئه‌وه خوا له چاره‌ی نوسیوم و بۆی برِیومه‌ته‌وه، شه‌رت بێت ماده‌م ئه‌وه حاڵمه‌و به‌و شێوه‌یه‌م، به‌رده‌وام بم له سه‌ری و ته‌وبه نه‌كه‌م و نه‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام ئه‌م گومانانه هه‌موی له‌شه‌یتانه‌وه دروست ئه‌بن و بنچینه‌یه‌كی ڕوخاوو بێ به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك لای خوای گه‌وره سوود به خاوه‌نه‌كی ناگه‌یه‌نن و له سزای خوا ده‌ربازی ناكه‌ن.