باوکی موحه‌ممه‌د له‌م خاڵه‌دا واته له پله‌ی دروستكردندا كۆمه‌ڵێك گومان خۆیان دێننه پێشه‌وه‌و ختوكه‌ی دڵی ئه‌وانه ده‌ده‌ن كه به ته‌واوی باوه‌ڕیان جێگیر نه‌بووه، هه‌روه‌ها له لایه‌ن زۆرێك له بێ باوه‌ڕو شه‌یتانه‌كان و لاده‌ره‌كانه‌وه دروست ده‌بن و سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی لای زۆرێك بۆته گرفتێك و لێیان تێكه‌ڵاو بووه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێن: چۆن خوای گه‌وره -سبحانه و تعالی- خۆی مرۆڤی دروستكردووه، وه له سه‌ری نوسیوه كه ئه‌و كاری خێر‌و شه‌ڕه ئه‌نجام بدات، وه پێش ئه‌وه‌ی بێته ئه‌م دنیایه‌وه ئه‌ندازه‌گیری كرده‌وه‌كانی بۆ كردووه، ئینجا دوای ئه‌وه‌ش لێی ئه‌پرسێته‌وه‌و پاداشتی چاكه‌و خراپه‌ی ئه‌داته‌وه؟ ئه‌م پرسیاره هه‌ندێ كه‌س وا گومان ئه‌به‌ن كه پرسیارێكی سه‌رسورِهێنه‌رو بێ وه‌ڵامه‌و له سه‌ر ئه‌وه‌وه كۆمه‌ڵێ له بیر‌و بۆچونی لار‌و چه‌وتیان له سه‌ر هه‌ڵچنیوه، قه‌ده‌ریه‌كانیش كه له سه‌رده‌می شوێن كه‌وتووه بچوكه‌كاندا(صغار التابعین) ده‌ركه‌وتن و سه‌ریان هه‌ڵدا ته‌نها له ئه‌نجامی وروژاندی ئه‌م جۆره پرسیارانه‌وه بوو، به‌ڵام ئایا بێ وه‌ڵام ماوینه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر پرسیاری پرسیاركه‌ران و گومانی بێ باوه‌ڕاندا؟ پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم وه‌ك ڕۆژی ڕوناك ئه‌م ئاینه‌ی بۆ ڕونكردوینه‌ته‌وه هیچ لێڵی و كه‌موكوڕیه‌كی له پاش خۆی به جێ نه‌هێشتووه، هه‌روه‌ك هاوه‌ڵه‌كان ده‌فه‌رموون هیچ شتێك نه‌ماوه كه پێویست بێت و په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕمانه‌وه هه‌بێت ئه‌و پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم بۆی ڕوون نه‌كردبێتینه‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ نه‌كردبێ، جا ئایا ئه‌بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌روا بێ وه‌ڵام مابێته‌وه‌و ڕوون نه‌كرابێته‌وه؟ نه‌خێر، هاوه‌ڵه‌كان كه ژیرترین و تێگه‌یشتوترینی خه‌ڵكی بوون، ئه‌وانه‌ی كه بێ هیچ گومانێك و به دڵنیاییه‌كی ته‌واوه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان دامه‌زرابوو، ئه‌وانه‌ی كه به ته‌واوی له ئایه‌ت و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم تێ گه‌یشتبون و له ژیانی خۆیاندا به‌رجه‌سته‌یان كردبوو، له‌م باره‌یه‌وه پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم كردووه، پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم به چاكترین ودڵنیاترین شێوه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی هه‌رچه‌نده بگه‌ڕێ و خۆی ماندوو بكات و لێكۆڵینه‌وه بكات تاكو وه‌ڵامێكی شیاو‌و گونجاو بۆ ئه‌و پرسیاره بدۆزێته‌وه ناگاته ئه‌و وه‌ڵامه جوان و ڕه‌وانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم به شێوه‌یه‌كی زۆر كورت و جوان وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، ئێمه ته‌نها هه‌ندێكی لێ باس ئه‌كه‌ین و هه‌روه‌ها چیرۆكیكیش ئه‌خه‌ینه ڕوو كه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی جێگیربوون و باوه‌ڕ به قه‌ده‌ره‌وه هه‌یه. ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه ئیمامی مسلم ئه‌یگێڕێته‌وه به‌م شێوه‌یه هاتووه: { كان عمران بن حصين رضي الله تعالى عنه يجالس أبا الأسود الدؤلي ، وفي أحد الأيام قال عمران لـأبي الأسود يا أبا الأسود ! أرأيت ما يعمله الناس، وما يكدحون فيه؛ أهو في أمر قد قُضي عليهم ومضى، أو فيما يستقبلون مما قامت عليهم به الحجة وبلغهم نبيهم صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟}. قال أبو الأسود: {قلت: لا. بل فيما قد قُضي ومضى، فقال له عمران : وكيف يجازيهم على ذلك؟ } أي: إذا كان قد قضى ذلك وكتبه فكيف يجازيهم على ذلك. {فقال أبو الأسود: ففزعت لذلك فزعاً شديداً، وقلت: سبحان الله! لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ [الأنبياء:23] هو ربهم وهو خالقهم! فطمأنه عمران رضي الله عنه وقال: إنما سألتك لأحزر عقلك }، أي: لأختبرك، هل أنت متمكن من الإيمان وقوي أم أنه لو جاءتك شبهة لذهبت بك يميناً أو شمالاً؟ ثم قال عمران : {أتى النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رجلان -وفي رواية رجل من مزينة- فقال له: يا رسول الله! أرأيت ما يعمل فيه الناس ويكدحون، أفيما قد قُضي ومضى، أم فيما يستقبلون به مما قامت عليهم به الحجة وبلغه نبيهم؟ فقال صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: بل فيما قد قضي ومضى}. مسلم (2650) عن عمران بن حصين عمران كوڕی الحصین خوا لێی ڕازیبێ كه یه‌كێك بوو له هاوه‌ڵه‌كان ڕۆژێك له گه‌ڵ أبو الأسود الدؤلي خوالێی‌رِازیبێ دا دانیشتبوون، عمران به أبو الأسودی گوت، ئه‌ی أبا الأسود! ئایا نابینی كه خه‌ڵكی چی هه‌وڵ و تێكۆشانێك له ژیانیاندا ئه‌ده‌ن و چه‌ندێك ماندوو ده‌بن؛ ئایا ئه‌مه كارێكه بڕاوه‌ته‌وه‌و به سه‌ریاندا تێ په‌ڕیوه (واته ئه‌مه له سه‌ره‌تاوه بۆیان نوسراوه‌و ته‌واو بووه) یان له‌وه‌ی كه به‌ره‌و ڕووی دێن له‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێی ئاگاداركردونه‌وه‌و بۆته به‌ڵگه‌یه‌ك له سه‌ریان؟} مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م خه‌ڵكه له سه‌ر شونكه‌وتن و شوێن نه‌كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پاداشت و تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نرێته‌وه یان كارێكه‌و بۆیان بڕاوه‌ته‌وه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی خۆیانی تیا نیه؟ ئه‌م هاوه‌ڵه ئه‌و شوێنه‌كه‌وتووه تاقی ده‌كاته‌وه‌و پێی ده‌ڵێت: ئه‌م كرده‌وانه‌ی كه ئێسته خه‌ڵكی ئه‌یكه‌ن له گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی و هه‌روه‌ها سه‌رپێچیكردن و ملنه‌دان و تاوانكردن، ئایا فه‌رمانێكه ته‌واو بووه‌و لێ بۆته‌وه‌و له سه‌ریان نوسراوه پێش ئه‌وه‌ی بێنه بوون، یان له‌وه‌یه كه به‌ره‌و ڕووی دێن له‌و به‌ڵگانه‌ی كه به هۆی پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆیان هاتووه‌و ئه‌و پێی ڕاگه‌یاندوون؟ لێره‌دا خستیه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی. أبو الأسود ده‌ڵێ: {وتم: نه‌خێر، به‌ڵكو له‌وه‌یه كه به سه‌ریاندا ڕابوردووه‌و نوسراوه له سه‌ریان، ئینجا عمران پێی گوت: ده‌ی باشه ئه‌ی چۆن خوا پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌داته‌وه؟} واته: ئه‌گه‌ر وایه كه له سه‌ریان نوسراوه‌و تێپه‌ڕیوه چۆن پاداشتیان ئه‌درێته‌وه یان تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نرێته‌وه. ئینجا أبو الأسود وتی: له‌رزیم له قسه‌كان و ڕاچڵه‌كیم و وتم: سبحان الله! خوای گه‌وره په‌روه‌ردگارو به دیهێنه‌ری مرۆڤه‌كانه و ئه‌و پرسیاری لێ ناكرێت، [ لا يسأل عما يفعل و هم يسألون] : [خوا پرسیاری لێ ناكرێ له‌وه‌ی كه ئه‌یكات، ئه‌وان (واته به‌نده‌كانی خوا) ئه‌كه‌ونه ژێر پرسیار‌و پرسیاریان ئڕاسته ده‌كرێت] ئه‌وجا عمران هێمنی كرده‌وه‌و پێی وت: من ئه‌م پرسیارانه‌م بۆیه لێ كردی تاكو ژیریت تاقی بكه‌مه‌وه} واته تاكو بزانم تا چ ڕادده‌یه‌ك باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر له دڵتا دامه‌زراوه، ئایا باوه‌ڕێكی دامه‌زراوو پته‌وو نه‌گۆڕت هه‌یه، یان هه‌ر كاتێك بایه‌ك لای ڕاست و چه‌په‌وه هات ئیتر ئه‌توانێت دره‌ختی باوه‌ڕوو دڵناییت بله‌قێنێت و گومانت بۆ دروست بكات؟ ئینجا عمران وتی: {دوو پیاو هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم -له گێرانه‌وه‌یه‌كی تردا پیاوێك له مه‌زینه- پێی گوت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! ئایا ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئیش و كار‌و هه‌وڵ و تێكۆشان و ماندووئه‌بن، ئایا ئه‌مه ڕابوردووه‌و ته‌واو بووه‌و لێ بۆته‌وه، یان ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشان و كارانه‌ی ئه‌یكه‌ن له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان پێ گه‌یشتووه‌و پێی ڕاگه‌یاندوون؟ پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم فه‌رمووی: به‌ڵكو له‌وه‌یه كه ڕابوردووه‌و تێپه‌ڕیوه‌و لێ بۆته‌وه}. وه هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه له فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحی تردا هاتووه كه له عه‌لی كورِی ابی طالب خوالێی رِازیبێ و كۆمه‌ڵێكی تر له هاوه‌ڵه‌كانه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه، كه ئه‌م پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم كردووه، وتویان: {يا رسول الله! أفلا نمكث على كتابنا وندع العمل؟ فقال صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: بل اعملوا فكل ميسر لما خلق له فمن كان من أهل السعادة يسر لعمل أهل السعادة، ومن كان من أهل الشقاوة يسر لعمل أهل الشقاوة ثم قرأ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قوله تعالى: [فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى * وَأَمَّا مَنْ بَخِلَ وَاسْتَغْنَى * وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَی] [الليل:5-10]}. رواه البخاري (1296، 4665)، ومسلم (2647) من حديث علي بن أبي طالب. {ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! ئایا دابنیشین و پاڵ بده‌ینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌رمان نوسراوه‌و لێ بۆته‌و واز له ئیش و كار بێنین؟ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم فه‌رمووی: به‌ڵكو كار بكه‌ن، چونكه هه‌موو كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆی دروست بووه كار ئاسانی بۆ كراوه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌هلی به‌خته‌وه‌ری بێت ئه‌وه كارئاسانی بۆ ئه‌كرێت تاكو بۆ كاری ئه‌هلی به‌خته‌وه‌ری هه‌وڵ بدات و له سه‌ری به‌رده‌وام بێت، وه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش له ئه‌هلی نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی بێت، ئه‌وا كارئاسانی بۆ ئه‌كرێت تا له ئه‌هلی نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی بێت، ئینجا پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی خۆێنده‌وه:[ فَأَمَّا مَن أَعْطَى وَاتَّقَى*وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى*فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى* وَأَمَّا مَن بَخِلَ وَاسْتَغْنَى*وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى*فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى ] [جا ئه‌وه‌ی ئه‌به‌خشێت و پارێزكارو له خواترسه* بڕوای پته‌وی به پاداشتی چاك و به نرخی خوایی هه‌یه* ئه‌وه ڕێگه‌ی چاكه‌و چاكه‌كاری بۆ ئاسان ده‌كه‌ین و سه‌ره‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر‌و خۆشیه‌وه* به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌زیل و ده‌ستنوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)* برِوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاكی خوایی و به درۆی بزانێت* ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه‌و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌كه‌ین و سه‌ره‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین}اللیل: 5-10.